• نوێترین بابەت

    گرنگترین هۆكارەكانی سەركەوتنی بزنس



    گرنگترین هۆكارەكانی سەركەوتنی بزنس
    بیڵ گرۆس : یەكێكە لە دەسپێشخەرە گەورەكانی بنیادنانی بزنس لە ئەمریكا وبەشێوەیەكی كرداری توێژینەوەیەكی كرد لەسەر كۆمپانیا گەورەكانی ئەمەریكا كە داهاتیان بە ملیاران دۆلارە ساڵانە، ئەم پێنج هۆكارە سەرەكیانەی باس كرد:
    1.     كاتی گونجاو: گەورەترین هۆكار بۆ سەركەوتنی یاخود سەرنەكەوتنی دەسپێكردنی بزنس كاتەكەیە، بۆ نموونە لە كوردستانی خۆمان بە هۆی ئەوەی بیانییەكان زۆربوون بۆیە كۆمپانیاكانی خاوێن كردن سەركەوتنێكی باشیان بەدەست هێناوە.
    2.     تیم: دووەم هۆكار بۆ ئەوەی بزنسەكەت سەركەوتوو بیت دەبێت تیمێكی باش وگونجاوت هەبێت، بە بێ كارمەندی شیاو بزنسەكەت لە مەترسیدایە وزۆر بزنسمان بینیوە كە ستافەكەیان لەو ئاستە نەبووە بۆتە هۆی لەدەستدانی بزنسەكە.
    3.     بیرۆكە: زۆربەمان وا دەزانین بیرۆكە لە هەموویان گرنگترە (راستە گرنگە بەڵام لە هەموویان گرنگتر نییە)، بە ملیۆنان بیرۆكەی نایاب هەیە لە جیهان سەرناكەوێ، هۆكار زۆرن لەوانەیە كاتەكەی گونجاونەبی یاخود كەمی پێداویستی ولێهاتووی وچەندینی تر.
    4.     بزنس مۆدێل: پلاندانان بۆ ئەنجامدانی بزنسەكەت زۆر گرنگە وزۆربەی خەڵك بە روئایەكی پێشەكی دێنە ناو بازار، زۆربەی جار هەڵەن یاخود پێویستی بە گۆڕانكاری بەردەوام هەیە. بۆیە بزنس مۆدێلەكەت زۆر گرنگە بەڵام مانای ئەوە نییە لە پێش كاتی گونجاو وجێبەجێكردنی وبیرۆكەكە بێت.
    5.     سەرمایە: بەڕاستی جێگای خۆیتی كە لە كۆتایی باسكراوە چونكە ئەگەر ئەوانەی پێشووت جێبەجێ كردە سەرمایە ئاسانترینە وسەرمایەدار خۆی بەدوات دەگەڕێ تا بەشداری پێبكەی لە بزنسەكەت، لەو كوردستانەی خۆمان بە سەدان كەس ئامادەیە وەبەرهێنان لە بزنسێكی رێك وپێك بكات بەومەرجانەی سەرەوە.








    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: گرنگترین هۆكارەكانی سەركەوتنی بزنس Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top