7
هەنگاو بۆ دروست كردنی بزنسی سەركەوتوو
-1بزنسی تایبەت بە خۆت
بدۆزەوە
بزنس زۆر فراوانە، دەتوانی بزنس بونیاد بنێی لە هەر
بوارێك كە دەتەوێ، بەڵام دەبێت بوارێكی تایبەت بەخۆت هەڵبژێری وبزنس دروست بكەی.
بزنسێك هەڵبژێرە سەركەوتووبێت وحەزی پێبكەی بە ئەنجامدانی چونكە كاری زۆر سەختی
پێویستە بۆ دروستبوونی بزنسێكی سەركەوتوو، خۆشەویستنی كارەكەت وا دەكات هەست بە
ماندوبوون نەكەیت.
-2 زانیارییەكانت دەربارەی
بزنسەكەت
پێویست ناكات بڕوانامەی تایبەت بە بزنس بەدەست
بهێنیت بۆ بزنسەكەت، بەڵام ئەوە مانای ئەوە ناگەینێت كە فێربوون پشتگوێ بخەی، بۆ
نموونە ئەگەر دەتەوێ بزنس لە بواری تەكنەلوژیا دروست بكەی دەبێت شارەزا بێت لە
بزنس، ئامێرەكانی تەكنەلۆژیا، هەروەها ماركێتینگ. هەندێك بوار هەیە پێویست دەكات
شارەزایی تایبەتت هەبێت بۆ دروست كردنی بزنسێكی سەركەوتوو.
-3پلاندانان بۆ بزنسەكەت
پێش دەستبەكاربوون دەبێت بزنس پلانت هەبێت، بزنس
پلان پێكهاتووە لە ئامانجەكانی تایبەت بە بزنسەكەت وستڕاتیژی تایبەت بۆ بەدیهێنانی
ئامانجەكان. ئەو پلانە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانی وەبەرهێن بۆ خۆی رابكێشێت،
هەروەها پێوەرێكە بۆ زانین بزنسەكەت تا چەند سەركەوتووە.
4-دۆزینەوەی گروپی
كڕیارەكانت
هەموو بزنسێك بۆ هەموو كەسێك بە دیارناكەوێت. تەمەن،
رەگەز، داهات، كەلتوور ئەوانە جۆرەها گروپی ئامانجكراوە و رۆلێكی گرنگیان هەیە تا
بزنسەكەتیان پێ بناسێنی. توێژینەوەكردن دەربارەی باشترین گروپی كڕیار كە شیاوبن بۆ
بزنس مۆدێلەكەت، دواتر هەموو هەوڵەكان بدرێت تا سەرنجیان راكێشی بۆ بزنسەكەت.
-5
پەیوەندیەكان
پەیوەندییەكان لە هەموو بەشەكانی بزنسەكەت گرنگە،
لەوانەیە لە هەموویان گرنگتربن بۆ تۆ، پەیوەندیی ئەوەیە چۆن بتوانی كەسانی شارەزا
لە بوارەكەی خۆت بدۆزیتەوە وكارت بۆ بكەن، پەیوەندی ئەوەیە چۆن بتوانی وەبەرهێن
پەیدا بكەی بۆ بزنسەكەت ویارمەتیت بدات بزنسەكەت بخەیتە سەر پێ، پەیوەندی ئەوەیە
دەبێتە پاڵپشتیەكی بەهێز بۆ بزنسەكەت لە گەڵ دەوروبەرت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ
هێنانی كڕیاری نوێ.
6-
بیرۆكەت بفرۆشە
كڕیار بەرهەمی دەوێت، بەڵام زۆربەی كات نازانی چ
بەرهەمێك هەڵبژێرێت. كارەكەی تۆ ئەوەیە قەناعەت بە كڕیارەكان بكەی كە بەرهەمەكەت
باشترین بەرهەمە كە بەدەست دەكەوێت. دەبێت بزانی چی وا لەبەرهەمەكەت دەكات
بێهاوتایە ولەم خاڵەوە پێیان بفرۆشە.
7-
ماركێتینگ
دەبێت هەموو تواناكانت بخەیتە كار بۆ ماركێتینگ،
پێش ودوای دەستپێكردنی بزنسەكەت. لەوانەیە باشترین رێستورانتت هەبێت لە شار بەڵام
كەس سەردانت ناكات ئەگەر نەزانن تۆ هەی. دەبێت گرنگییەكی تایبەت بە ماركێتینگ بدەی
بۆ كڕیارەكانت، بۆ نموونە گەنجان زیاتر ئینتەرنێت بەكاردەهێنن ودەتوانی
رێكلامەكانی تایبەت بەوان لە نێت بڵاوبكەیتەوە لەوەی لە تەلەفزیۆنەكان.
ئەمانەی سەرەوە بە كورتی 7 هەنگاون بۆ دروستكردنی
بزسێكی سەركەوتوو.
0 comments:
Post a Comment