16
پڕۆژە پێویستی بە سەرمایە نییە بۆ
وەبەرهێنان
وەكو پاڵپشتیەك بۆ گەنجانمان وئەوانەی هەوڵ دەدەن
ژیان وگوزەرانی خۆیان بەرەو باشتر ببەن وچاویان لە دەستی كەس نەبێت وداهاتی خۆیان
بە خۆیان بەیدا بكەن، لیستێكم ئامادەكردووە كە لە 16 پڕۆژە پێكهاتووە بۆ
دەسپێكردنی كاری خۆت وبەبێ سەرمایە یاخود پارەیەكی زۆر كەمی پێویستە.
-1فرۆشیاری ئۆنڵاین:
كڕینی كۆنە ودەستی دوو لە بازار یاخود لە هەر
شوێنیكی تر وفرۆشتنی لە ئۆنڵاین یاخود كڕینی هەر شتێكلە سوپەرماركێت وقازانجێكی كەم
بخە سەر و بیفرۆشە لە ئۆنڵاین.
-2 دروستكردنی خواردن وشیرینی:
بە تایبەتی بۆ خانمان دەتوانن لە ماڵەوە خواردن وشیرینی دروست بكەن وبیانفرۆشن لە رێگەی (فەیسبووك – ئینستاگرام ..)
-3 دەستڕەنگینی:
بەهرەیەكی تایبەتیت هەیە؟ دەتوانی بیكەی بە ڕاستی وبیانفرۆشی، نموونە ( جوانكاری ماڵ – دیزاینی باخچە -..)
-4 بەرهەمی دیجیتاڵی تایبەت:
(بە 21 رۆژ 3 كیلۆ لە كێشت دابەزێنە بەشێوەی تەندروست – لە ماڵەوە ببە ڕاهێنەری خۆت بۆ لەش جوانی – چۆن ببمە بازرگان!) ئەوانە چەند نموونەیەكە دەتوانی وەكو كۆرس ئامادەی بكەی وبیانفرۆشی
-5دەڵڵاڵی خانووبەرە وعەقاڕات لە ئۆنڵاین:
بڕۆ نووسینگەكانی خانوو بەرە وببە بە فرۆشیاریان لە ئینتەرنێت یاخود دەتوانی راستەوخۆ پەیوەندی بە خاوەن خانووەكە بكەی وخانووەكەی بۆ بفرۆشی
-6بازارگێڕی لە فەیسبووك:
دەتوانی ماركێتینگ بۆ بەرهەمی كەسانی دیكە بكەی وتۆش وقازانج بەدەست بێنی بە فرۆشتنی بەرهەمەكانیان
-7 وەڕگێڕان وداخڵ كردنی زانیاری:
سەردانی نووسینگەكانی فۆتۆكۆپی بكە وخزمەتگوزاری داخل كردنی داتا وپڕۆژەی دەرچوانی قوتابیان وخوێندكاران ووەڕگێران پێشكەش بكە
-8ڕاهێنەر ومامۆستای تایبەت:
دەتوانی وەكو ڕاهێنەرێك یاخود مامۆستایەكی تایبەت خزمەتگوزارییەكانت پێشكەش بكەی (مامۆستای میوزیك – وانەكانی قوتابخانە – وێنەكێشان ..)
-9 وەستای گەڕۆك:
كارەباچی – بەستنی كەل وپەل – وەستای كاشی – وەستای … خۆت پڕی بكەوە!
-10خزمەتگوزاری دیزاین وچاپكردن:
شارەزاییت هەیە لە دیزاین وگرافیك؟ بۆ تا ئێستا خزمەتگوزارییەكانت لە ئۆنڵاین پێشكەش نەكردووە!
-11 دروستكردنی جوانكاری ئافرەتان:
دروستكردنی ئیكسسوارات وجوانكاری ئافرەتان (بەڵام شتێك مەكە خوا وپێغەمبەر پێیان ناخۆش بێت چونكە هەرگیز بەرەكەت ناكەوێتە ماڵت)
-12دروستكردنی كاری دەستی:
دارتاشی یاخود ئاسنگەری یاخود كارێكی دەستی
-13 نووسینی كتێب:
نووسەری وناتوانی كتێبەكەت بە چاپ بگەینی؟ بیكە بە كتێبی ئۆنڵاین وبەنرخێكی كەمتر بیفرۆشە
-14 وانەی ئۆنڵاین:
وانەی فێربوونی ئۆنڵاین بەرهەمبھێنە ولەرێگەی بەژداریكردن بە بڕە پارەیەك بڵاوی بكەوە
-15 دروستكردنی ویبسایت:
دروستكردنی وێبسایتی تایبەتمەند بە بوارێك وبڵاوكردنەوەی رێكلامی گووگڵ لە ناویدا (Google Ads)
-16دروستكردنی بەرنامەی مۆبایل:
دروستكردنی بەرنامەی مۆبایل وبڵاوكردنەوەی رێكلام لە ناویدا
ئەوانەی سەرەوە چەند پڕۆژەیەكە ودەتوانی ئەنجامیان
بدەی بۆ ئەوەی بتوانی كاری سەربەخۆ ئەنجام بدەی وچاوت لە دەستی كەس نەبی وببیە
خاوەن كاری خۆت.
چاوەڕێی چی دەكەی ناوی خوای لێبینە ودەست پێ بكە..
0 comments:
Post a Comment