بیرۆكەی قازانج لە نێت
ئەمڕۆ باسی رێگاكانی قازانج كردن لە نێت دەكەم، هیچ
وێبسایتێك نییە لە نێت كار بەو رێگایانە نەكات، ئەوانە تەنها رێگەن كە گشت
بزنسەكانی ئینتەرنێت.
كار كردن لە نێت بۆ دوو بەشی سەرەكی دابەش دەبێت:
§
كاركردنی خودی خۆت: هەموو
ئەو كارانە دەگرێتەوە كە پێویست دەكات خۆت بیانكەیت (یاخود ئەوانەی لە لات كار
دەكەن) بۆ ئەوەی پارە بە دەست بێنی لە وێبسایتەكەت، واتە لایەنی سێیەم نییە لە
نێوان خۆی وكڕیارەكانی
§
ئەمەش دەبێتە دوو بەش ئەوەی
بەخۆی كارەكە دەكات:
1.
فرۆشتنی بەرهەمەكی تایبەت:
هەر بابەتێك بێت كە دەتوانی بیری لێ بكەیتەوە، نموونە (كتێب، بەرنامە، كۆرسی
فێربوون، یاخود بەرهەمی بەرجەستە وەكو ئامێری ئەلیكتڕۆنی، كەل وپەلی ناوماڵ،
جوانكاری..) هەرشتێك بتوانی بیفرۆشی، ئەو كات خاوەنەكەی وێبسایتێك دروست دەكات ولە
رێگەیەوە شتەكان دەفرۆشی وهەموو قازانجەكانی بۆ ئەو دەبێت.
2.
فرۆشتنی خزمەتگوزاری
تایبەت: هەروەها هەر خزمەتگوزاریەك بێتە مێشكت، نموونە (خزمەتگوزاری رێنمای
بازرگانی ئەلیكتڕۆنی، سپۆنسەر كردن لە وێبسایتی خۆت بۆ كەسانی تر،دیزاین،
دروستكردنی وێبسایت ..) ئەویش گشتی قازانجەكان بۆ خۆت دەبێت.
§
كاركردن پێویستی بەكەساتی
تر دەبێت: هەموو ئەو كارانە دەگرێتەوە كە ناتوانی قازانج بكات بە بێ كەسانی تر
یاخود كۆمپانیای تر، دەبێت لایەنی سێیەم هەبێت لە نێوان خۆی وكڕیارەكانی بۆ
كاركردن.
وئەو كارە بەربڵاوترین كارە لە نێت ئەوەی بیەوێ لە
نێت كار بكات، ئەم جۆرە كارە چەندین رێگای هەیە بۆ قازانج كردن ولێرە ئەو جۆرە باس
دەكەم كە بەناوبانگترینن:
1.
قازانج بەرامبەر فرۆشتن (CPS):
خاوەن كار پێكدێت لە گەڵ كۆمپانیایەكی تر بەرهەمێكی پێبدا وهەركات
فرۆشتی بڕە بارەیەك وەردەگرێت، ئەوەش كارێكی زۆر باوە وزۆربەی خەڵك ئەو كارە دەكەن
ئەوەانەی كار لە نێت دەكەن.
2.
قازانج بەرامبەر كردار (CPA):
هەمان بیرۆكەی پێشترە بەڵام خاوەن كارەكە بڕە قازانجێك وەردەگرێت
كاتێك كردارێكی تایبەت دەكرێت لە رێگەی میوانەكەی (ئەوەی سەردانی وێبسایتەكە
دەكات) كردارەكە بۆ نموونە داخڵ كردنی ئیمێڵ، ژمارەی تەلەفۆن، خۆ تۆماركردن،
دابەزاندنی بەرنامەیەكی تایبەت لە سەر ئامێرەكەت … هەر كردارێك بێت كە خاوەن
كار وكۆمپانیاكە لەسەری رێكدەكەون.
3.
قازانج بەرامبەر كلیك (CPC):
هەمان بیرۆكەی پێشترە بەڵام قازانجەكە لە رێگەی كلیك كردن دەبێت لەسەر
رێكلامی ئەو كۆمپانیانەی پشتی پێ دەبەستیت، ئەو رێگایە لە لای زۆربەی خەڵك ئاشنایە
وباشترین وبەناوبانگترینیان كۆمپانیای گووگڵە ئەویش گووگڵ ئادسێنسە
4.
كۆمپانیاكانی ئەپلۆد كردنی
فایلەكان
5.
كۆمپانیاكانی كورتكردنی
لینكەكان
رێگاكانی قازانجكردن لە نێت گەلێك زۆرن، ریگای
تایبەت بەخۆت هەڵبژێرە، هەموو رێگاكان باشی وخراپی تێدایە، كاركردنی پشت بەستن بە
خودی خۆت شتێكی زۆر باشە چونكە هەموو قازانجەكان بۆ خۆت دەگەڕێتەوە، بەڵام قورسە
چونكە پێویستە بەرهەمێكی نایابت هەبێت ولە لای هەموو كەس دەستنەكەوێت.
پشت بەستن بەكەسانی دیكە ئاسانە وكۆمپانیاكان
وڕێگاكان گەلێك زۆرن، بەڵام بەشێك لە قازانج بە دەست دێنی وهەردەم پشت بەكەسانی
دیكە دەبەستی.
خوازیارم توانبێتم مێشكتم كردبێتەوە بەرەو كاركردن
وبەدەست هێنانی قازانج لە ئینتەرنێت، وهەروەها رێگایەكی تایبەت بەخۆت هەڵبژێری بۆ
كاركردنت
0 comments:
Post a Comment