• نوێترین بابەت

    چۆن ببمە ژمێریارێکی سەرکەوتوو ؟




    بە ناوی خوای گەورەو میهرەبان

    سڵاوتان لێبێت لێرەدا باسی ژمێریارێکی سەرکەوتوو پرۆفیشناڵ دەکەم .
    چۆن ئێمە لە کارەکەماندا سەرکەوتوو بین ؟
    وەڵامی زۆرێک لە پرسیارەکان دەدەینەوە ، رۆژانە پرسیاری زۆرمان ئاراستە دەکرێت لێرەدا بە درێژی باسی دەکەین هیوادارم هەمووتان بیخوێنەوە سودی لێوەربگرن .

    پرسیاری یەکەم : چۆن ببمە ژمێریارێکی سەرکەوتوو ؟

    وەڵام : یەکەمین شت تۆ دەبێت باگراوەندێکی ژمێریاریت هەبیت ، دەبێت ژمێریاری وەکو زانست بزانیت بۆ ئەمەش پێویستت بە خوێندن دەبیت لە ڕووی ئەکادیمی گرینگ نیە ئەم شوێنە کوێیە کۆلێژە یان پەیمانگا گرینگ ئەوەیە تۆ حەزت هەبێت بۆ ئەم بەشە و بە خواستی خۆت هەڵی بژێری و درێژە بە خوێندن بدەی تاکو لە ڕوی نەزەری ژمێریاری وەر دەگرێت ، گرینگ نیە ١٠٠% هەموو ژمیریاری وەربگریت چونکە دڵنیابە ناتوانی هەمووی وەربگریت ، بەڵام بەشێکی زۆر باش فیربە تاکو بتوانی لە داهاتودا درێژە بە خوێندنی ئەکادیمی بدەی ، هیچ کات مەوەستە لە خوێندنەوە چی لە ڕێگای کتێب بێت یان ئینتەرنیت یان درێژەدان بە خوێندنی ماستەر و دکتۆرە .
    ئەگەر توانای ئەمەشت نەبوو همیشە  لە کەسە بە ئەزموونەکان بپرسە و  پرسیاربکە .

    پرسیاری دووەم : ئەو کارامەیە چیە پێویستە کەسی ژمێریار هەی بێت ؟

    بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر گەڕام تاکو ئەم چەند خاڵە گرینگەم بۆ ئامادەکردن .
    وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە بۆ کوردی (Abdulbasit H. Ahmed Manager of English Fonders )

    ئەو بەهرەو کارامەیی کە پێویستتە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت لە ژمێریاری.

    ئامادەی بۆ بینینی تواناییەکانی سەرەکی بۆ سەرکەوتن لە بواری ژمێریاری! لێرەوە دەستپێبکە
    دیاریکردنی تواناییەکان کە بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێن نابێتە هۆی ئەوەی زیاتر حەز بە کارەکەت بکەیت بەڵام وا دەکا ئاسانتر هەنگاو بەرەو ئامانجەکانت بنێیت لە ژیان.

    لێرە شەش توانایی سەرەکی ئاماژەی بۆ کراوە کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی ببی بە ژمێریارێکی کارامە 
    هەندێ تێبینیمان داناوە چۆن پەرە بەو تواناییانە بدەیت لەکاتێکدا تۆ هێشتا لە قوتابخانەی، بەڵام لات ئاسایی بێ کە هەلی تریش بقۆزیتەوە.


    ١- ڕێکخستن 

    ژمێریاران کەسانی گرنگن. زۆر بەرپرسیاریەتی ڕێک ئەخەن و ئەوەش مانای وایە زۆر سەرقاڵن.
    بۆ ئەوەی ببیتە ژمێریار، دەبێ سیستەمێکت هەبێ تا ئاگاداری ئەرکەکانت بیت وەک هەر بەڵێننامەیەک و ئەرکێکی تر.

    ٢- ڕێکخستنی کات 

    توانایی ڕێکخستنی کات هاوپێچن لەگەڵ بەهێزی ڕێکخستن و گرنگن زۆر.
    سیستەمی بەڕێوەبەردن ئەوکاتە گرنگی دەرئەکەوێ کە بزانی چۆن کاتەکانت دیاری ئەکەیت. وەک ژمێریارێک پێویستە ئەولەویەت بدەی بە هەندێ کار و هەموو شتێک لە کاتی گونجاودا جێبەجێ بکەیت.

    ٣- خۆگونجاندن 

    پیشەسازی ژمێریاری زۆر گەڕۆکە بۆیە ژمێریاران دەبێ زۆر باش خۆیان بگونجێنن 
    لەگەڵ ئەوەی کە دەبێ خزمەتگوزاری تەواو پێشکەش بکەن ئەوا کەسانی خۆگونجاو ئاسانتر فێرئەبن و گەشە بە کارەکانیان ئەدەن چونکە هەر زەحمەتیەک وەک دەرفەت سەیر ئەکەن بۆ ئەوەی فێربن و تواناییەکانیان تاقی بکەنەوە.

    ٤- گفتوگۆ کردن و گەیاندن 

    گرنگ نییە لەکوێ کار بکەیت، کارەکەت پەیوەستە بەچی و چۆنە، توانایی گەیاندن و قسەکردن زۆر بەهادارن.
    باش بوون لە مامەڵە ڕێگەخۆشکەرە بۆ دۆزینەوەی کار و بە تیم کار بکەی لەگەڵ هاوکارانت و بگونجێی لەگەڵ کڕیاران و کات.

    ٥- کراوەیی 

    ڕاستگۆیی و ڕوونی زۆر بەهادارن لە بواری ژمێریاری.
    ژمێریاران و کۆمپانیاکان کە کاریان بۆ دەکەن شانازی بە خۆیان دەکەن بەوەی پێشەنگن لە باشی و ڕەوشت بەرزی و ڕاستگۆیی. هەر لەبەر ئەوەیە حکومەت متمانە دەکا بە ژمێریاران و ئەرکیان پێ دەسپێرێت.

    ٦- پشکنەری باش و بەتوانا 

    کەسایەتی باش و پشکنەری باش لەکاتی بڕیاردان وادەکا ببێتە سوودێک بۆ گەشەکردنی پەیوەندی کارەکەت. وادەکا کە بەشێوەیەکی ئاسانتر کار بکەیت بە شێوەی گروپ.


    پرسیاری سێیەم :چۆن و لەکوێ کار بکەم ؟

    هاوڕێیان ئەم پرسیارە یەک گرینگی هەیە ئەویش زۆر پێویستە بیزانیت .
    لە هەر  شوێنێک کار بکەی گرینگ ئەوەیە کە ئاسودە بیت لەگەل ستافی شوێنەکە ، زۆر گرینگە لە رووی دەرونیەوە ئاسودەبیت تاکو حەز و خولیەی زیاترت هەبێت بۆ کارەکەت ناکریت لە شێنێک کار بکەی لە روی دەروونی ئاسودە نەبێت و لەگەل چواردەورو و بەڕێوەبەر کێشەت هەبیت ، گرینگ نیە ئەم شوێنە کوییە کاری لێدەکەی گرینگ ئەوەیە شوێنێک بێت کاری زۆری هەبێت نەک هەفتەی یەک ڕۆژ بچیتە سەرکەر و کات بەڕێ بکەی بەڵکو پێویستە بە درێژەی هەفتە زۆر بە شێوازێکی جدی کار بکەی ، ناکرێت بتەوێت سەرکەوتووبیت و ئیهمال بیت لە کارەکەت بەڵکو زۆر بە جدیەوە دەبێت کار بکەی.

    پرسیاری چوارەم : لە دوای خوێندن ( کۆلێژ & پەیمانگا ) کوێ باشە بۆ کار کردن ؟

    هاوڕێیان وەک و ئاماژەم پێدە لە خاڵی پێشوو پیویستە بە گڕوو تینەوە کارەکەت بکەی ، چ یەکێک لەم شوینانەبێت یان شوێنی تر ( دائیرەی حکومی بێت یان بانک یان ڕێکخراوەکان بێت یان نوسینگەکانی ژمیریاری بێت یان کۆمپانیا گەورەکان بێت ....... ).

    پرسیاری پێنجەم : من ئەزموونم نیە چۆن ئەزموون وەربگرم ؟

    لە دوای وەرگرتنی ژمێریاری بە شیوەی زانست لە شوێنێکی ئەکادیمی گرینگترین شت ئەوەیە کە دەست بکەی بە کار بە شێوازی پراکتیکی ئەو زانستە بەکاربێنی.
    لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا کەم کۆمپانیا هەیە کار بکات بە ژمێریارێکی کەم ئەزموون ، بۆیە پیویستە هەول بدەی بۆ ماوەیەک کاری خۆبەخش بکەی تاکو ئەزموون وەردەگریت بۆ ئەمەش پیویستە کۆڵ نەدەی و بەردەوام بیت لە گەڕان لە ( ڕێکخراوەکان یان کۆمپانیاکان یان بانکەکان ..... ) پیوسیتە داوای کار بکەی لێیان بە خۆبەخش یارمەتی داربیت لە گەشەکردنی کارەکانی ئەم شوینەی کاری لیدەکەی و وە زۆر بە وردی و دیقەتەوە کارەکانت بکەی ئەمە دەبێتە بنچینە و هەنگاونانت بۆ سەرکەوتن . بۆیە داواتان لیدەکەم کە مەجەلتان هەیە و کاتتان هەیە بەبێ سوود لە ماڵەوە دامەنیشن بەردەوام بن لە گەڕان بە دوای کاردا بە خۆبەخش گرینگ ئەوەیە لەم کاتەدا چاوت لە پارە و ماندووبونەوە نەبیت بەردەوام بیت تاکو ئاستێک ئەزموون پەیدادەکەی .

    پرسیاری شەشەم: کام بەرنامەیە باشە بۆ ئیشی ژمێریاری ؟

    لە وەڵامی ئەم پرسیارە دا دەڵێم کۆمەڵێکی زۆر باش بەرنامەهەیە کە کار ئاسانی زۆرکراوە بۆ تۆمارکردن و بەڕێوەبردنی کارە ژمیریاریەکان کە خۆشبەختانە مەجەلی هەڵەکردن و غەشکردنی زۆر کەم کردۆتەوە .
    لێرەدە بەرنامەکانتان بۆ پۆلێن دەکەم بە پیی وەڵاتی خۆمان و چواردەورمان ئەگەرن نا لە جیهاندا بەرنامەی زۆر باش هەیە بەڵام بەکەڵک ئێمە نایات گرینگترین بەرنامەکان بۆ کاری ژمیریاری.

    ١-بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت (Microsoft Office )
    ٢-بەرنامەی ژمێریاری ئەمین (Al-Ameen Accounting System )
    ٣- بەرنامەی ژمێریاری الأصيل الذهبي .
    ٤-بەرنامەی ژمێریاری ئینگلیزی کویک بۆکس (QuickBooks )
    بێگومان سەرجەم بەرنامەکان گرینگن بەڵام لە وەڵاتی ئێمە زیاتر کار بەو بەرنامانە دەکرین کە بە زمانی عەرەبی نوسراون .
    بۆ ئەم مەبەستەش خۆشبەختانە ماڵپەڕی ئێمە زۆر یارمەتی دارا ، وە سەرجەم کۆرسی ئەم بەرنامانەی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

    زۆر عەیبە جێگەی شەرمە تۆ بتەوێت ببیتە ژمێریارێکی سەرکەوتوو توانا کارکردنت نەبێت بە کۆمپیوتەر کە بەردەوام کاری ژمێریاری پێشکەوتن بە خۆیەوە دەبینێت ، لە دەستیەوە بۆتە ئەلیکترۆنی بەردەوامیش دەبێت لە گەشەکردن بۆیە دەبێت خۆت بگونجێنی لەگەل ئەم پێشکەوتنە.

    پرسیاری حەوتەم : بۆچی لە هەموو هەلی کارێکدا مەرجی زانینی زمانێک زیاترە ؟

    لەگەڵ کرانەوەی کوردستان و عێراق بە رووی جیهانی دەرەوە بۆتە ڕێگا خۆشکەرێک بۆ هاتنی کۆمپانیا گەورەکان و کۆمپانیا بێگانەکانی وەڵاتانی تر و وەڵاتانی دراوسێ ، ئامانجی کۆمپانیش بێگومان پەیداکردنی قازانجە وە پێویستیشیان بە ژمیریاری زۆر نیە لە کۆمپانیایەکدا ژمارەی ژمێریارەکانی لە ژمارەی پەنجەکانی دەست زیاتر نیە.
    هەر لەبەر ئەمەش کاتێك هەلی کار ڕادەگەیەنێت خاوەنی باشترین سیڤی و زیاتر زمان زانین هەڵدەبژێڕێت بۆیە پێویستە تۆش کێبڕکێ بکەی لە بەدەست هێنانی ئەم هەلی کارا ، ئێمەی کورد کاتێکی زۆر بە سەیرکردنی تیڤی و بازارکردن و ئینتەرنێت بەسەر دەبەین بەداخەوە ڕێژەیەکی کەممان سود لەم دەرفەتە وەردەگرین بۆ فێروونی زمان ، باشترین کات ئەو کاتەیە کە لە زانکۆ ئەخوێنی گرینگی بدەی بە زمانە بێگانەکان تاکو دواتر کەمتر ببیتە گرفت لەبەردەمت.

    پرسیاری هەشتەم: گرفتەکانی پەیداکردنی کار چیە ؟

    گەورەترین گرفت کەمی هەلی کار  بەداخەوە لەمەدا حکومەت و پەرلەمان و  ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکانیش زۆر یارمەتی دەر نەبوون لە دابین کردنی هەلی کاری شایستە ، لەگەڵ ئەمەشدا ڕۆژانە گوێبیستی هەلی کار دەبین بەلام لە ئاستی پیویستدا نین بۆیە دەبیت بجەنگین لە پیناو پەیداکردنی کارێکی شایستە .

    پرسیاری نۆیەم و کۆتایی : ئایا رەگەز گرفتی پەیداکردوە لە دەست کەوتنی کار ؟

    ئەم پرسە جەدەلێکی قوڵە لە جیهان بەڵام لە رووەوە نا ئافرەت بێتە جیهانی کار ، بەڵکو زیاتر لەسەر مافە داراییەکانە بۆیە قۆناغی داهاتوو قۆناغی تواناکانە . رەگەزتان چیە نابێتە ڕێگر ، پێویستە لە هەر بوارێک بن توانای خۆتان زیاد بکەن ، جیهانی نوێ جیهانی ململانێیەکانە وە سود وەرگرتنە لە باشترین توانەکان .

    لە کۆتایدا دەڵێم بە هیوای سەرکەوتن و پەیداکردنی کارێکی باش لە ئاست هەموتاندا بیت ، هیچ کاتێک مەوەستە لە گەڕان ، بێهیوا مەبە ئەوەی لەسەر تۆیە هەوڵدانە بۆ بەرزترت و بەرزتر بڕوانە ، دەبیتە ئەو کەسە کە هەوڵت بۆی داوە،
    هەموومان ئەو کەسەین کە هەوڵمان بۆی داوە ، هەرکاتێک هیلاک بووی بوەستە و پشوویەک وەربگرە هیچ کات مەوەستە لە گەڕان و هەوڵدان .


    نوسین و ئامادەکردنی : احمد محمد مصطفی
    تایبەتە بە ماڵپەری ژمێریاری
    یەکەمین سەرچاوەی ژمێریاری بە زمانی کوردی


    هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە
    لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری ژمێریاری،
    بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات


    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    4 comments:

    Item Reviewed: چۆن ببمە ژمێریارێکی سەرکەوتوو ؟ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top