مایکرۆسۆفت ئۆفیس (بە ئینگلیزی: Microsoft Office) یان proprietary commercial office suite، بەرهەمی کۆمپانیای ئەمریکایی مایکرۆسۆفتە، ئەم بەرهەمە وەک کۆکراوەی کۆمەڵە پڕۆگرامۆکەی کۆمپانیاکەیە کە بە پڕۆگرامی ++C داڕێژراون کە بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٨٩ وەشێنرا کە ئەو کات تەنیا سێ پڕۆگرامی بۆ وەشێنرا کە ئەوانیش هەریەکە لە وۆرد و پاوەر پۆینت و ئەکسڵ بوون ، ئەم پڕۆگرامۆکە بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز و ماک گوونجاوە وەکاری لەسەر دەکرێت بۆ پەرەپێدان.
پڕۆگەرامەکان:
1/ وۆرد:بەکاردێت بۆ نووسینی بابەت و پەڕەگراف کە توانای چاپکردن و لەبەرگرتنەوە و چەنەدەها شتی تری هەیە کە بۆ دەستکاری کردنی ئامادەکراوە
2/ پاوەر پۆینت:بەکاردێت بۆ دروستکردنی پەڕەگراف بۆ نیشاندان بە داتاشۆ بەمەبەستی بەستنی سیمینار و کۆڕەکان لەسەرجەم جیهان بەکاردێت بەوەی کە کۆمەڵێ ئامرازی بۆ دەستکاری تیایە
3/ ئەکسڵ: بۆ مەبەستی ئامار و خشتە و ژمێریاری بەکاردێت
4/ ئاوت لەک: بەکاردێت بۆ ناردنی پۆستی ئەلکتڕۆنی
5/ ئەکسس:بەمەبەستی دروستکردنی داتابەیس بەکاردێت
6/ پوبلیشەر یان فڕۆنت پەیج : بۆردروستکردنی پەڕگەی وێب بەکاردێت یان دروستکردنی کارتی بازرگانی کۆمەڵێ کاری تری جۆراو جۆر
7/ پیکچەر مانجەر:بۆکردنەوەی وێنە بەکاردێت کەتوانای زووم و هەڵگەڕانەوەی وێنەی هەیە
کلیک لێرە بکە بۆ ىینینی هەموو وانەکان
0 comments:
Post a Comment