الفرق بين الآسهم و السندات (جیاوازی نێوان پشک و قواڵە ) چیە... ؟؟؟
١.سهم خاوەندارێتی کەسەکەیە .
بەڵام سندات بە ( قەرزدەری کۆمپانیا ) دادەنرێت
وە هەنێ کات سندات حکومەت دەری ئەکات تاکو خۆی ڕزگار کات لەو دۆخە خراپەی کە تێی ئەکەوێ وە زیاتر گەڕاندنەوەی پارەکە لەلایەن دەوڵەتەوە زیاتر دڵنیای ئەدادە خاوەن سنداتەکە و ئەیگەڕێنێتەوە بۆی وەک لە کۆمپانیا واتە جۆرێک لە دڵنیای تێدایە و پارەکە نافەوتێ...
٢.خاوەنی سهمەکان قازانجی دابەشکراو وەردەگرن . بەڵام خاوەن سنداتەکان لەبەرامبەر بەکارهێنانی پارەکانیان لەلایەن شریکە فائیدە وەرئەگرن .
٣.مافی خاوەن سنداتەکان لە پێشترە لەلایەن شەریکە لەچاو مافی خاوەن سهمەکان .... بۆیە پێویستە شەریکە سەرەتا مافی خاوەن سندات فەراهەم بکا پاشان خاوەن سهمەکان .
٤.قازانجی خاوەن سهمەکان ئاشکراو ڕون نیە تا کاتی وەرگرتنی وە شەریکە سەرپشکە هەرکاتێ بیەوێ قازانجەکەی دابەشکات وە هەنێ کات دابەشی ناکات بەڵکو دووبارە بەکاری ئەهێنێتەوە بۆ پڕۆژەکانی واتە دەسی بەسەرا ئەگرێ..
بەڵام .. خاوەن سنداتەکان فائیدەی دیاری کراویان هەیە وە دەبێ شەریکە پاپەند بێت بە پێدانی بە بێڕەچاوگرتنی ئابووری و دارای کۆمپانیاکە ..
٥.سهم هیچ ماوەیەکی دیاریکراوی نیە ...بەڵام سندات ماوەیەکی زەمەنی هەیە .. وە لەو ماوەی کە دیاری کراوە پێویستە شەریکە بڕی پارەکە بداد بە ناچاری ...
#بیرمەند ✔✔✔
0 comments:
Post a Comment