هەموو
شتێک دەربارەی بانک بزانە
ئاشنا بوون بە بانك و زانیاریە سەرەتایەكانی
سیستمی بانكی زانستێكی زۆر گرنگە بۆ بەرەو پێش بردن و گەشە پێدانی ئابوری وڵات، ئەوەندەی من شارەزایم هەبێت لەو بوارەدا و هەست كردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە گرنگی سیستمی بانكی، كارو كاردانەوە باشەكانی لە سەر ئابوری وڵات بە پێویستی ئەزانم ئەم سەرەتایە باس بكەم لەم بوارەدا.
ووشەی بانك : لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ووشەی (Banko) بە زمانی ئیتاڵی كە بە واتای (مێز) هاتووەكە، ئەو كەسانەی كاری ئاڵوگۆڕی دراویان كردوە بە كاریان هێناوە .
پێناسەی بانك بە شێوەیەكی گشتی وسادە :
بریتی یە لەو دەزگایەی كە پارە وەر دەگرێت لە هاوڵاتیان (خاوەن سەرمایە) بەرامبەر بە قازانجێكی دیاری كراو بۆ خاوەنەكەی، خستنەوە گەڕی ئەو پارە لەڕێی بە قەرزدانەوە بە هاوڵاتیان (قەرز وەرگر ) بە بڕێك قازانجی دیاری كراو بۆ بانكەكە، و پێشكەش كردنی چەند كارێكی تری خزمەت گوزاری بە هاوڵاتیان وەك ( كار ئاسانی كردن بۆ بازرگانان بەمەبەستی گواستنەوەی پارەكانیان لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات .... هتد).
مێژووی دروست بوونی بانك : سەرهەڵدانی بانك و كارەكانی لە چاخەكانی ناوەڕاستدا بووە، سەرەتا بە شێوەیەكی سادەو ساكار كارەكەی بریتی بووە لە وەر گرتنی پارەو پاراستنی لە دزین و لە ناو چوون، كاری خاوەن مێزەكان بریتی بووە لە وەرگرتنی پارە و شمەكە گرانبەهاكان لە دەوڵەمەند و بازرگانە گەورەكانبەمەبەستی پاراستی بۆیان و گەڕاندنەوەی لە هەركاتێكدا كە خاوەنەكەی داوای كردبێتەوە لەبەر ئەوەی ئەم خاوەن ئەم مێزانە كەسانی باوەڕپێ كراو بوون لای دەوڵەمەندەكان و بازرگانەكان. لە بەرامبەر ئەم كارەیان هەندێك دەستكەوتی ماددیان بەدەست دەهێنا، لەگەڵ بەرەو پێش چوونی ئابووری و مامەڵە بازرگانیەكان ئەم كارەش بەرەو پێش چوونی زۆری بەخۆیەوە بینی.
جۆرەكانی بانك :
بانك بەپێی دەسەڵات و كارەكان و خاوهندارێتی چەند جۆرێكە و لە خوارەوە پۆلێنمان كردووە.
1. بانكی ناوەند (مركزی)
2. بانكی بازرگانی (تجاری)
3. بانكە پسپۆرەكان (متخصص) . وەك (بانكی كشتوكاڵی, بانكی پیشەسازی, بانكی خانوبەرە)
4. بانكی پاشەكەوت كردن (ادخار)
5. بانكی وەبەرهێنان و كار (استثمارواڵاعمال)
6. بانكە ئیسلامیەكان (الإسلامیە)
بانكەكان لە ڕوی خاوەندارێتیەوە :
1. خاوەندارێتی میری (حكومی)
2. خاوەندارێتی تایبەت (شخصی)
3. خاوەندارێتی تێكەڵاو (حكومی + شخصی)
بانكەكان لە ڕوی رەگەزنامەوە (جنسیە) :
1. بانكە میللی یەكان (وطنی)
2. بانكە بیانی یەكان (اجنبی)
3. بانكە تێكەڵاوەكان (وطنی + اجنبی)
گرنگی بانك:
سیستمی بانك بەدەر لەئەوەی باوە كە ئەوترێت تە نها كاری وە رگرتن و پێدانی پارە یان پاراستنێتی لە مەترسی (دزین، لە ناو چون) گەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی شەست ساڵی ڕابردوو پاش جەنگی جیهانی دووەم، بانك ڕۆڵی گەورەو بەر چاوی هەبووە لە بەرەوپێش بردنی ئابوری وڵاتانی جیهان بە تایبەتی وڵاتانی پێشكەوتوی وەك (ئەمریكا، ئەوروپا، یابان). پاش هەموو ئەو كاولكاریەی كە وڵاتانی ئەوروپا و یابان بە خۆیانەوە بینی لە جەنگدا، دواتر، گەیشتنیان بەم ئاستە پێش كەوتووەی ئێستا لە ڕووی ئابوری و رامیاری و سەربازی و پیشەسازی و تەكنەلۆجیا. هۆكارە سەرەكی یەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دروست كردن و هەوڵدان و پێش خستنی سیستمی بانكی. هەر لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە كە توانیان سەر كەون بە سەر هەموو ئەو كاولكاری و داڕمانە ئابوریەی بەسەریاندا هات، باشترین نمونە وڵاتانی ئەوروپا یە كە توانیان ببنە وڵاتانی پێش كەوتوو لە هەموو بوارەكانی ژیاندا. بە تایبەتی لە بواری ئابوری و پیشەسازی، توانیان گرنگترین بازاری جیهان دابمەزرێنن ئەویش (بازاری دراوی ئەوروپی) . نمونەی وڵاتێكی تری بهێنینەوە كە بە هۆی جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین زیانی پێ گەیشت و كەس لەو باوەڕەدا نەبوو ماوەیەكی كەم و پاش جەنگ ببێتە ئەم وڵاتەی ئێستا دەیبینین، لە بواری ئابووری و پیشە سازیدا (یابان)ە، هەر لە ڕێگەی بانكەكانەوە ئەمەریكا لە دوای جەنگی جیهانی دووەم توانی سیاسەتیكی وا دابنێت كە دراوی ئەمەریكی كۆنترۆڵی هەموو بازارەكانی ئەوروپاو هەندێك وڵاتانی ئاسیا بكات وە ئێستاشی لەسەر بێت توانی ببێتە دراوێكی نێو دەوڵەتی وە جێی دراوی (پاوەن) بەریتانی بگرێتەوە, بۆیە پاش ئاشنا بوون و ناسینی بانك و جۆرەكانی, خستنە رووی گرنگی یە مێژوییەكەی و كاریگەریەكانی لەسەر ئابوری وڵاتان , بۆمان دەركەوت كە بانك و سیستمی بانكی چ گرنگیەكی گەورەی هەیە لەسەر گەشەسەندن و پێشخستنی وڵاتان لە هەموو بوارە جیا جیاكاندا, بەهیوای ئەوەی توانیبێتم سودێكم پێتان گەیاندبێت.
#بیرمەند ✔✔

0 comments:
Post a Comment