• نوێترین بابەت

    جیاوازی نێوان چەمکی فرۆشتن و چەمکی بە بازاڕکردن ( مفهوم البیعي و مفهوم التسویقي ) ؟!



    ئایا جیاوازی نێوان چەمکی فرۆشتن و چەمکی بە بازاڕکردن ئەزانیت ( مفهوم البیعي و مفهوم التسویقي ) ؟!

    ـ چەمکی فرۆشتن
    ۱ـ تەرکیز دەخاتە سەر کاڵا و خزمەتگوزاریەکان و جۆرەکانی 
    ۲ـ سەرەتا ڕێکخراو کاڵاکە بەرهەم دەهێنێ لەپاشان بیر لەوە ئەکاتەوە ئەم کاڵا کەڵەکەبووانە بفرۆشێت
    ۳ـ هۆکاری فرۆشتن پڕوپاگەندەیە.
    ٤ـ ئامانج لە فرۆشتن قازانج کردنە و هەوڵ بۆ فرۆشتنی زۆرترین کاڵا ئەدرێت.
    ٥ـ پلاندانان ( تخطیط ) ماوەیەکی کورت خایەنە.
    ٦ـ خاڵی دەستپێک بریتیە لە کارگە.

    ـ چەمکی بەبازاڕکردن
    ۱ـ تەرکیز ئەخاتە سەر پێویستی و ئارەزووی بەکاربەر.
    ۲ـ پێویستی و ئارەزووی بەکاربەر بە هەند وەرەگرێت لەپاشان کاڵا بەرهەمەهێنرێت بۆی کاڵای کەڵەکەبووت نەبێت
    ۳ـ پشت بە هۆکاری 4P's ئەبەستی واتا ( بەرهەمهێنان ، نرخ دانان ، بەهادانان ، دابەشکردن یان شوێن )
    ٤ـ ئامانج قازانجە بەڵام دەبێت ڕەزامەندی بەکاربەری لەگەڵ بێت.
    ٥ـ پلاندانان ( تخطیط ) بۆ ماوەیەکی درێژخایەنبێت.
    ٦ـ خاڵی دەستپێک بازاڕی ئامانج کراوە.

    * کەواتە بۆمان دەرەکەوێت چەمکی بەبازاڕکردن گرنگتر و باشترە وەک لە چەمکی فرۆشتن.

    #Pavel



    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: جیاوازی نێوان چەمکی فرۆشتن و چەمکی بە بازاڕکردن ( مفهوم البیعي و مفهوم التسویقي ) ؟! Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top