کلیلەکانی بەڕێوەبردنی کات
سۆران عبدالرحمن
٤/٥/٢٠١٩
کات شتێکی گرنگی
ژیانی هەر تاکێک و کۆمەڵگایەکە، بۆ ئەنجامدانی کارێک و بەدیهێنانی ئامانجێک
پێویستە بزاندرێ چۆن سود لە کات وەربگیرێت.
هایل لە باسی
بەڕێوەبردنی کات دا دەڵێ: توانا کەسییەکانی هەر تاکێکە، وە چۆنیەتی دارێژتنەوەی،
بۆ ئەنجامدانی کارێکی پێویست لە چوارچێوەی ڕێسادا، بە واتای ئەنجامدانی کارێکی
دروست لە کاتێکی دیاریکراو دا.
گرنگی بەڕێوەبردنی
کات
- یەکێکە لە دەروازە گرنگەکانی سەرکەوتنی دامەزاروەکان و پێشخستنی کەسی
- یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان بۆ بەڕێوەبردن ، لەوانە بڕیاردان، پلاندانان..هتد
- یارمەتی بەڕێوبەران دەدا لە کارەکانیان دا کە چۆن کارەکان باشتر بەڕێوەببەن.
- کار دەکاتە سەر چۆنیەتی بەکاربردنی بەردەستتیەکانی تر.
- یەکێکە لە دەروازە گرنگەکانی سەرکەوتنی دامەزاروەکان و پێشخستنی کەسی
- یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان بۆ بەڕێوەبردن ، لەوانە بڕیاردان، پلاندانان..هتد
- یارمەتی بەڕێوبەران دەدا لە کارەکانیان دا کە چۆن کارەکان باشتر بەڕێوەببەن.
- کار دەکاتە سەر چۆنیەتی بەکاربردنی بەردەستتیەکانی تر.
کلیلەکانی بەڕێوەبردنی کات
لە گرنگترین کلیلە
سەرەکییەکانی بەڕێوەبردنی کات بەشێوەیەکی کارا و سەرکەوتوو ئەمانەی خوارەوە:
شیکارکردنی کات:
ئەمەش لە ڕێگەی
دانانی لیستی چالاکییەکانی ڕۆژانە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەلای کەمە، کە ئەمەش
هۆکارێکی سەرەکییە کە کاتەکانت ڕێکبخەیت.
پلاندانان
پێویستە بەرنامە و
پلانت هەبێ بە درێژایی کات، تاکو بەپێی پێویست بتوانی سود لە کاتەکانت ببینی.
ئامانج و
پێویستیەکان
پێویستە ئامانجێک
هەبێت کە چاوەڕوانی دەرئەنجام دەکەین، تاکو دروست کاتەکە سود لێببینین.
پێشبینیکردن
دەکرێ پێشبینی
دابنرێ و چاوەڕوانی هەر دۆخێک بین کە لە کاتەکەمان ببات.
چالاکییەکان
ئەنجامدان و
دەسخستنی ئەوەی دەمانەوێ بەشێوەیەکی دروست. هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کارێکی لە
کاتێکی هەڵە یاخود ئەنجامدانی کارێک کە کاتی نیە دەرئەنجامی باشی نابێت و تەنیا لە
کات دەبات، بۆیە دەبێ ڕەچاوی کات و کاری گونجاو بگەین.
جێگرەوەکان
بە واتای گرنگی
دۆزینەوەی چارەسەری جێگرەوە، لە ئەگەری بوونی چەند جێگرەوەیەک.
دانانی بەرواری
کۆتایی
بۆ ئەوەی پەیوەست
بین بەو کارەی دەیکەین و لە کاتێکی دیاریکراو دا دەبێ خاڵی کۆتایی هەبێت و دوا کات
دابنرێ بۆ هەر جۆرە چالاکی و کارێکی ڕۆژانە.
کەمکردنەوەی ڕۆتین
چاوخستنە سەر ئامانج
و کارێکی دیاریکراو و دوورکەوتنەوە لە ڕێگا لادان و بەسەربردنی کات بە شتی
لاوەکییە، کە دەکرێ لە کاتی تر و بەشێوەی تر ئەنجام بدرێن.
0 comments:
Post a Comment