بەو
پێیەی کە عێراق خاکی ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەکان بوو بە هەمان شێوە
ئابووریەکەشی پاشەکەوتی ئابووری ئەو ئیمپراتؤریەتە بووە ، لیرەی عوسمانی کە
بەرامبەر [٧.٢٤٧] گرام لە ئاڵتوون بووە ، دراوی فەرمی عێراق بوو وە ئەم دراوە
درێژە درا لە بەکار هێنانی لە تەنیشت پارەی مەعدەنی زیوو نوحاس هەتا هەڵگیرسانی
جەنگی جیهانی یەکەم ،وە دەرچوونی عوسمانییەکان لە سیستەمی پارەی ئاڵتوون ، وە
دەرکردنی دراوی کاغەز ، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٤ پاش داگیر کردنی شاری
بەسرە وە هاتنە ناوەوەی ئینگلیزەکان دراوی[ ڕؤپیەی هندی] کەوتە بەکار بردن لە
بازاڕەکانی هەموو عێراق دا بە هەردوو جؤری زیوی و کاغەزییەکەی ، نرخی دراوی لیرەی
عوسمانییەکان دابەزینی بەرچاوی بە خۆوە بینی بەرامبەر بەم دراوە نوێیە ئەمەش لەبەر
پێگەی بەهێزی هیند و باڵادەستی و بە توانایی ناوەندی دارایی ئینگلتەرا ، وە خەڵکی
لە بەکارهێنانی ئەم دراوە نوێیەدا تا ڕادەیەک دڵنیاییان پێدەبەخشرا بە هؤی جێگیری
و نەگؤڕی نرخی گؤرینەوەی لە بازاڕەکانی جیهاندا .
ئایا ئه‌زانی
عانه چییه؟
عانه چییه و چۆن هاتۆته عیراقه‌وه..دراوێكی كۆنی هیندستانه و زۆر له‌وڵاته
ئیسلامیه‌كان به‌كارییان ده‌هێنا. بۆیه‌كه‌مینجار
هیندستان دروستی كردوه‌و به‌كاریهێناوه له‌دوای هیندیش پاكستان یه‌كه‌مین وڵات بووه به‌كاریهێناوه.دواتر به جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاو
بۆته‌وه و به‌كارهاتووه.
عانه
چۆن گه‌یشته عیراق ؟
له سه‌ره‌تای داگیركردن و له‌شكركێشی عیراق له
لایه‌ن هێزه‌كانی ئینگلیز و به‌ریتانیاوه،كه به‌شێكی زۆر له سوپاكه‌ی سه‌ربازی
هیندیه‌كان بوون، بۆیه زۆر له‌سه‌ربازه هیندیه‌كان عانه‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ شت
كڕین و ئاڵ‌وگۆڕكردن، ئیتر عانه‌ش بوو به دراوێكی ڕۆژانه
..
ده‌ركردنی یه‌كه‌م دراوی نیشتمانی عێراقی:
دیناری عێراقی به‌پێی یاسای ژماره 44 ی ساڵی 1931
له‌چاپدراوه و به‌هاكه‌شی بۆ دانراوه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی سێی ساڵی 1932 و له‌سه‌رده‌می
مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌مدا دیناری عێراقی به ره‌سمی خرایه بازاڕه‌وه‌و جێگه‌ی
روپیه‌ی هندی گرته‌وه و بووه دراوی ره‌سمی عیراق.
كه یه‌ك 1 دینار له‌به‌رامبه‌ر = 13 روبیه ⅓
هیندی دیاری ده‌كرێت،له میانه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا تا
ساڵی 1932
ڕوپیه‌ی هیندی به‌كار براوه له‌عیراقدا.
یه‌ك ڕوپیه حه‌فتا و پێنج فلس بوو عانهیهكیش چوار
فلس بوو.
ڕؤپیەی
هندی دراوی فەرمی عێراق بوو هەتا مانگی نیسانی [١٩٣٢] ڕؤژی یەکەم دەرچوونی یەکەم
وەجبەی دراوی نەختینەی عێراق کە بە پێی یاسای دراوی عێراقی زمارە ٤٤ ی ساڵی [١٩٣١]
دەرچوو وە لەو بەروارەوە دینار بووە دراوی فەرمی لە عێراقدا . بە پێی ئەو یاسایە
دراوی عێراقی یەکسانە بە هەزار فلس ، وە جؤرەکانی ئەو دراوە بریتییە لە چارەکە
دینار ، نیو دینار ، دینار ، پێنج دیناری وە دەدیناری ، شان بە شانی ئەو دراوە
کاغەزانە بە پێی بڕگەکانی هەمان یاسا دراوی ئاسن لە جۆری پەنجا فلس [درهم]وە بیست
فلس وە دەفلس وە پێنج فلس و چوار فلس وە دوو فلس و یەک فلس }، بریاری بەکارهێنانی
لەسەر درا لە ناو عێراقدا .وە لە ساڵی [١٩٣٢] دوو دراوی ئاسنی نوێ بڕیاری دەرکردنی
لەسەر درا وەک و دوو سەد فلسی[ ڕیاڵ] وە سەد فلسی .
وە
لە بەرواری ٢٧/٥/١٩٥٩ یاسایەکی نوێ دەرچوو بە ناوی یاسای دراوی کۆماری عێراقی
سەرپشک کرا بۆ دەرکردنی پارەی ئاسن لە جۆری سەد فلسی و پەنجا فلسی وە دوای ئەویش
بە پێی یاداشتی کۆماری زمارە [٦٤٩] کە لە بەرواری ١٤/تشرینی یەکەم/١٩٥٩ دەرچووە
ڕێگە دراوە بە دەرکردنی دراوی ئاسنی لە جۆری [٢٥ فلس وە ١٠ فلس وە ٥ فلس وە ١ فلس
] لەگەڵیدا بڕیاری کۆتایی هێنان بە دەرکردنی پارەی ئاسنی جۆری [٢٠٠ فلس وە ٢٠ فلس
وە ٤ فلس وە ٢ فلس ] دراوە . وە هەروەها تیایدا بڕیار دراوە کە هەرچی دراوی عێراقی
هەیە گەر ئاڵای کۆماری عراقی لەسەر نەبێ کاغەز بێت یاخود ئاسن نایاساییە لە
بەرواری [٦/کانونی دووەمی / ١٩٦١ وە بە پێی یاسای دراوی عراقی زمارە ٤٤ ی ساڵی
١٩٣١ توانرا لە لایەن لیژنەی دراوی عراقییەوە ٣ وەجبەی لێدەربکرێت کە یەکەم وەجبەی
لەو دراوە لە ١٦/٣/١٩٣٢ دەرچوو لە هەموو جۆرەکانی وە دراوە کاغەزیەکان واژووی
ئەمانی لەسەر بووە :
١.جعفر عسکری
نوێنەری حکومەتی عێراقی .
٢.هڵتن یانغ
سەرؤکی لیزنەی دراو .
٣.برترام هورئزبی
ئەندام لە لیزنەی دراو .
وە
ئەم دراوە چاپ کراوە لە چاپخانەی {براد بری ولکنسن} لە لەندن .
بەم
شێوەیە دینار دراوی فەرمی عێراقە بە هەموو جۆر‌و فیئاتەکانییەوە تاوەکو لە بەرواری
١٥/١٠/٢٠٠٣ گۆرانکارییەک بەسەر نرخی گۆرینەوەی ئەو دراوەدا هات بەڵام دراوەکە هەر
بە ناوی دینارەوە ناوەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهات .
وەک
چؤن سیاسەتی بەڕێوەبردنی عێراق لە ناو ناوەندی {ئینگلتەرا}وە پیادە دەکرا
چاپکردن
و دەرکردنی پارە و دراوی عێراقی بە هەمان شێوە لە {لەندن} ئامادە دەکرا. ڕاگرتنی
ژمێرە و کارە ژمێرەکانی دەوڵەتی عێراق لە بانکی الشرقی (ایسترن بنک ) ئەپارێزرا کە
لقێکی {بانکی بەریتانیایە} کە مەڵبەندی سەرەکی لە {لەندن} بوو.
لە
کاتی پێویستی دەوڵەت بۆقەرزی کورت خایەن دەبوایە پرس و ڕای ئەو بانکە وەربگیرایە ،
وە بۆ قەرزی درێژخایەن دەبوایە پشت بە بازارە داراییەکانی لەندن ببەستێت وە دەست
گیرؤی لەوانەوە وەربگیرێت....
. به‌های
دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌پێی ساڵه‌كان:
ساڵی 1932 یه‌ك دینار =4.86 دۆلار.
ساڵی 1949 یه‌ك دینار = 4.08 دۆلار.
ساڵی 1971 یه‌ك دینار = 2.80 دۆلار.
ساڵی 1973 یه‌ك دینار = 3.39 دۆلار.
ساڵی 1982 یه‌ك دینار = 3.22 دۆلار.
ساڵی
1988 چوار دینار =یه‌ك دۆلار.
.................................
:ئامادەکردنی
بیرمەند
بەکر ڕەشید
بەو
پێیەی کە عێراق خاکی ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەکان بوو بە هەمان شێوە
ئابووریەکەشی پاشەکەوتی ئابووری ئەو ئیمپراتؤریەتە بووە ، لیرەی عوسمانی کە
بەرامبەر [٧.٢٤٧] گرام لە ئاڵتوون بووە ، دراوی فەرمی عێراق بوو وە ئەم دراوە
درێژە درا لە بەکار هێنانی لە تەنیشت پارەی مەعدەنی زیوو نوحاس هەتا هەڵگیرسانی
جەنگی جیهانی یەکەم ،وە دەرچوونی عوسمانییەکان لە سیستەمی پارەی ئاڵتوون ، وە
دەرکردنی دراوی کاغەز ، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٤ پاش داگیر کردنی شاری
بەسرە وە هاتنە ناوەوەی ئینگلیزەکان دراوی[ ڕؤپیەی هندی] کەوتە بەکار بردن لە
بازاڕەکانی هەموو عێراق دا بە هەردوو جؤری زیوی و کاغەزییەکەی ، نرخی دراوی لیرەی
عوسمانییەکان دابەزینی بەرچاوی بە خۆوە بینی بەرامبەر بەم دراوە نوێیە ئەمەش لەبەر
پێگەی بەهێزی هیند و باڵادەستی و بە توانایی ناوەندی دارایی ئینگلتەرا ، وە خەڵکی
لە بەکارهێنانی ئەم دراوە نوێیەدا تا ڕادەیەک دڵنیاییان پێدەبەخشرا بە هؤی جێگیری
و نەگؤڕی نرخی گؤرینەوەی لە بازاڕەکانی جیهاندا .
ئایا ئه‌زانی
عانه چییه؟
عانه چییه و چۆن هاتۆته عیراقه‌وه..دراوێكی كۆنی هیندستانه و زۆر له‌وڵاته ئیسلامیه‌كان به‌كارییان ده‌هێنا. بۆیه‌كه‌مینجار هیندستان دروستی كردوه‌و به‌كاریهێناوه له‌دوای هیندیش پاكستان یه‌كه‌مین وڵات بووه به‌كاریهێناوه.دواتر به جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاو بۆته‌وه و به‌كارهاتووه.
عانه
چۆن گه‌یشته عیراق ؟
له سه‌ره‌تای داگیركردن و له‌شكركێشی عیراق له لایه‌ن هێزه‌كانی ئینگلیز و به‌ریتانیاوه،كه به‌شێكی زۆر له سوپاكه‌ی سه‌ربازی هیندیه‌كان بوون، بۆیه زۆر له‌سه‌ربازه هیندیه‌كان عانه‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ شت كڕین و ئاڵ‌وگۆڕكردن، ئیتر عانه‌ش بوو به دراوێكی ڕۆژانه ..
ده‌ركردنی یه‌كه‌م دراوی نیشتمانی عێراقی:
دیناری عێراقی به‌پێی یاسای ژماره 44 ی ساڵی 1931 له‌چاپدراوه و به‌هاكه‌شی بۆ دانراوه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی سێی ساڵی 1932 و له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌مدا دیناری عێراقی به ره‌سمی خرایه بازاڕه‌وه‌و جێگه‌ی روپیه‌ی هندی گرته‌وه و بووه دراوی ره‌سمی عیراق.
كه یه‌ك 1 دینار له‌به‌رامبه‌ر = 13 روبیه ⅓
هیندی دیاری ده‌كرێت،له میانه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا تا ساڵی 1932
ڕوپیه‌ی هیندی به‌كار براوه له‌عیراقدا.
یه‌ك ڕوپیه حه‌فتا و پێنج فلس بوو عانهیهكیش چوار فلس بوو.
ڕؤپیەی
هندی دراوی فەرمی عێراق بوو هەتا مانگی نیسانی [١٩٣٢] ڕؤژی یەکەم دەرچوونی یەکەم
وەجبەی دراوی نەختینەی عێراق کە بە پێی یاسای دراوی عێراقی زمارە ٤٤ ی ساڵی [١٩٣١]
دەرچوو وە لەو بەروارەوە دینار بووە دراوی فەرمی لە عێراقدا . بە پێی ئەو یاسایە
دراوی عێراقی یەکسانە بە هەزار فلس ، وە جؤرەکانی ئەو دراوە بریتییە لە چارەکە
دینار ، نیو دینار ، دینار ، پێنج دیناری وە دەدیناری ، شان بە شانی ئەو دراوە
کاغەزانە بە پێی بڕگەکانی هەمان یاسا دراوی ئاسن لە جۆری پەنجا فلس [درهم]وە بیست
فلس وە دەفلس وە پێنج فلس و چوار فلس وە دوو فلس و یەک فلس }، بریاری بەکارهێنانی
لەسەر درا لە ناو عێراقدا .وە لە ساڵی [١٩٣٢] دوو دراوی ئاسنی نوێ بڕیاری دەرکردنی
لەسەر درا وەک و دوو سەد فلسی[ ڕیاڵ] وە سەد فلسی .
وە
لە بەرواری ٢٧/٥/١٩٥٩ یاسایەکی نوێ دەرچوو بە ناوی یاسای دراوی کۆماری عێراقی
سەرپشک کرا بۆ دەرکردنی پارەی ئاسن لە جۆری سەد فلسی و پەنجا فلسی وە دوای ئەویش
بە پێی یاداشتی کۆماری زمارە [٦٤٩] کە لە بەرواری ١٤/تشرینی یەکەم/١٩٥٩ دەرچووە
ڕێگە دراوە بە دەرکردنی دراوی ئاسنی لە جۆری [٢٥ فلس وە ١٠ فلس وە ٥ فلس وە ١ فلس
] لەگەڵیدا بڕیاری کۆتایی هێنان بە دەرکردنی پارەی ئاسنی جۆری [٢٠٠ فلس وە ٢٠ فلس
وە ٤ فلس وە ٢ فلس ] دراوە . وە هەروەها تیایدا بڕیار دراوە کە هەرچی دراوی عێراقی
هەیە گەر ئاڵای کۆماری عراقی لەسەر نەبێ کاغەز بێت یاخود ئاسن نایاساییە لە
بەرواری [٦/کانونی دووەمی / ١٩٦١ وە بە پێی یاسای دراوی عراقی زمارە ٤٤ ی ساڵی
١٩٣١ توانرا لە لایەن لیژنەی دراوی عراقییەوە ٣ وەجبەی لێدەربکرێت کە یەکەم وەجبەی
لەو دراوە لە ١٦/٣/١٩٣٢ دەرچوو لە هەموو جۆرەکانی وە دراوە کاغەزیەکان واژووی
ئەمانی لەسەر بووە :
١.جعفر عسکری
نوێنەری حکومەتی عێراقی .
٢.هڵتن یانغ
سەرؤکی لیزنەی دراو .
٣.برترام هورئزبی
ئەندام لە لیزنەی دراو .
وە
ئەم دراوە چاپ کراوە لە چاپخانەی {براد بری ولکنسن} لە لەندن .
بەم
شێوەیە دینار دراوی فەرمی عێراقە بە هەموو جۆر‌و فیئاتەکانییەوە تاوەکو لە بەرواری
١٥/١٠/٢٠٠٣ گۆرانکارییەک بەسەر نرخی گۆرینەوەی ئەو دراوەدا هات بەڵام دراوەکە هەر
بە ناوی دینارەوە ناوەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهات .
وەک
چؤن سیاسەتی بەڕێوەبردنی عێراق لە ناو ناوەندی {ئینگلتەرا}وە پیادە دەکرا
چاپکردن
و دەرکردنی پارە و دراوی عێراقی بە هەمان شێوە لە {لەندن} ئامادە دەکرا. ڕاگرتنی
ژمێرە و کارە ژمێرەکانی دەوڵەتی عێراق لە بانکی الشرقی (ایسترن بنک ) ئەپارێزرا کە
لقێکی {بانکی بەریتانیایە} کە مەڵبەندی سەرەکی لە {لەندن} بوو.
لە
کاتی پێویستی دەوڵەت بۆقەرزی کورت خایەن دەبوایە پرس و ڕای ئەو بانکە وەربگیرایە ،
وە بۆ قەرزی درێژخایەن دەبوایە پشت بە بازارە داراییەکانی لەندن ببەستێت وە دەست
گیرؤی لەوانەوە وەربگیرێت....
. به‌های
دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌پێی ساڵه‌كان:
ساڵی 1932 یه‌ك دینار =4.86 دۆلار.
ساڵی 1949 یه‌ك دینار = 4.08 دۆلار.
ساڵی 1971 یه‌ك دینار = 2.80 دۆلار.
ساڵی 1973 یه‌ك دینار = 3.39 دۆلار.
ساڵی 1982 یه‌ك دینار = 3.22 دۆلار.
ساڵی
1988 چوار دینار =یه‌ك دۆلار.
.................................
:ئامادەکردنی
بیرمەند
بەکر ڕەشید
0 comments:
Post a Comment