10 هۆکار، بۆچی خەڵک بەرهەمەکانی ئەپڵ هەڵدەبژێرن ؟🖤
1️⃣ لە لای خەڵک سەلمێنراوە کە بەرهەمەکانی ئەپڵ سەرجەمیان پارێزراون و سیستەمێکی ئاسایشی تۆکمەی هەیە .
2️⃣ ئەپڵ کارگەیەکی پیشەسازی تەکنیکی گەورەیە لە جیهاندا ، کە هەمووان دەتوانن هەست بە خێرای بەرەوپێشچونی بکەن ،لە هەمان کاتدا داهاتوویەکی پرشنگداری تەکنۆلۆجیا نمایشدەکەن.
3️⃣ ستیڤ جۆبز کاریگەریەکی گەورەی هەبوو لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ و خەڵکی بە گشتی ،چونکە کەسێکی تەواو داهێنەر و بلیمەت بوو ,لە ڕاستیدا هەندێک کەس تەنها بەهۆی ئەوەوە بەرهەمەکانی ئەپڵ بەکاردەهێنن.
4️⃣ بەرهەمەکانی ئەپڵ بەکارهێنانی ئاسانە و بەکارهێنەر بە ماوەیەکی کەم دەتوانێت فێریبێت ،
هەروەها سەرجەمیان بە سیستەمێکی زۆر خێرا کاردەکەن.
5️⃣ شێواز و دیزاینی بەرهەمەکانی ئەپڵ هۆکارێکی سەرەکین، کە وا لە خەڵکی دەکات بە بێ دوو دڵی ئەو کاڵایەیان بوێت کە بە کوالێتیەکی زۆر بەرز دروست دەکرێن.
6️⃣ ئەپڵ کۆمپانیایەکی ئەمەریکیە کە ئەم هۆکارە وا لە خەڵکی دەکات زیاتر متمانە و خواستیان هەبێت بۆ کڕینی ،بەراورد بەوەی کە دروستکراوی وڵاتێکی تر بێت.
7️⃣ مێژووی ئەپڵ پڕە لە داهێنان و كاری ناوازە كە بە پێشەنگی شۆڕشی تەكنۆلۆجیا دەناسرێت ،ئەمەش متمانەیەكی زیاتر دەبەخشێتە كۆمپانیاكە.
8️⃣ سەلمێنراوە کاتێک تۆ یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەپڵ بەکاردەهێنیت ،هەست بە جیاوازی و شکۆداری دەکەیت و ناتوانیت دەست بەرداری بیت.
9️⃣ئەپڵ بە خێراییەکی بەردەوام لە پێشکەوتن و داهێناندایە ،کە هەمیشە هەوڵیداوە پێش ئەوەی كڕیارەکانی شتێکیان بوێت ئەپڵ ئەو پێداویستیەی بۆ دابینکردبێتن.
🔟 شێوازی مارکێتین و ڕیکلامی بەرهەمەکانی ئەپڵ بەرێگەیەکی زۆر زیرەکانە و نوێیە ،کە وا لە خەڵکی دەکات ئارەزوویان بۆ بەرهەمەکانی تر نەمێنێت .
0 comments:
Post a Comment