• نوێترین بابەت

    بۆچی كارم دەستناكەوێت؟






    بۆچی كارم دەستناكەوێت؟
    بیلال سه‌عید... رۆژنامه‌نووس و راهینه‌ری ئابووری
    بەهۆی ئەزمونم لەبەرێوەبردنی گروپی دەرفەت پرۆجێكت كە تایبەت بە زانیاری و هۆشیاری و بڵاوكردنەوەی تایبەت بەهەلی كارە، رۆژانە ڕووبەرووی پرسیارێك دەكرێمەوە، بۆچی كارم دەستناكەوێت؟ یان چۆن كارم دەستبكەوێت؟
    زۆرینەی داواكاریەكانی خاوەنكار لەماوەی ڕابردوو لەم چوارچیوەیەدا بووە:
    1.
    خاوەن ئەزمون بێت و توانایەكی بەرزت هەبێت لە پسپۆرییەكەی خۆت
    2.
    زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بەپلەی یەكەم بزانێت.
    زۆرێك لەتاكی ئێمەش ئەو خاڵانەمان زۆر بەكەمی هەیە، یان یەكێك لەو خاڵانە لە ئێمەدا نییە...
    بۆیە پیویستە چی بكەین؟
    خۆشەویستان زۆر گرنگە بزانین، بازاری كاریش وەك بازاری فرۆشتنی بەرهەم و كاڵا وایە، لەكاتێكدا بەرهەم زۆر بوو، كڕیار خواستی تایبەتمەندی زیاتر دەكات، بۆ نمونە كاتێك تەنیا یەك بەقاڵ لەگەڕەك هەیە تۆ ناچارێت تەماتەیەك كەمێك نەرم بوەتەوە بیكرێت، بەڵام كاتێك دەبێتە چەند بەقاڵێك بەئاسانی شتی خراپ قبوڵ ناكەیت و باشترینت دەوێت...
    ئێستا كە بازاری كاری كوردستان رۆژ بەرۆژ لەكەمبوونەوەی كارو زۆربوونی بیكارییە، خاوەنكاریش بەدوای باشترین دەگەرێت و زۆرترین مەرج دادەنێت، بۆیە حاڵەتێكی ئاسایە بۆ كەرتی تایبەت، بەڵام پیویستە حكومەت لەخەمی دابینكردنی كار بێت بۆ بیكارانی وڵات چی لەكەرتی گشتی یان كەرتی تایبەت كە زۆر پیویستە گرنگی پێبدرێت...
    بۆیە پەیامی من بۆ ئەوانەیە كە ئێستا خویندنیان تەواوكردووە و بیكارن، نەك بۆ ئەوانەی هێشتا لە پرۆسەی خویندنن، چونكە ئەوە بابەتێكی دیكە و پیویستە بزانین چی هەڵدەبژێرین و چی دەخوینین بۆ ئەوەی زۆرترین دەرفەتی كارمان هەبێت...
    بۆ ئەوەی ئەو سێ‌ خاڵە دەستبەربكەین پیویستە چی بكەین:
    1.
    سەبارەت بە ئەزمون زۆرینەی خاوەنكار پیخۆشە كەسێك كاری بۆ بكات كە خاوەن ئەزمون بێت، ئەزمونیش بە ڕاهینان و كاركردن دەستبەردەبێت، نابێت چاوەرێی بێت بەو بڕوانامەی بەدەستهێناوە كارت دەستبكەوێت، زۆر گرنگە هەوڵبدە بەشداری زۆرترین ڕاهینان بە خۆرایی یان بەپارە بكەێت بۆ ئەوەی باشترین توانا كۆبكەێتەوە، هەروەها پیویستە قۆناغی سەرەتای كاركردنت بە گەڕان بەدوای كاری خۆبەخشی بێت، ئەویش نەك تەنیا بە یەك لەدەرگادان بەڵكۆ پیویستە زۆرترین دەرگا لی بدەێت و ئامادەی قوربانیدان بێت بۆ ئەوەی كارێكت بەخۆبەخش دەستبكەوێت، چونكە ئەگەری هەیە داهاتووی تۆ لەو شوێنە بێت كە بەخۆبەخشی دەستت پێكردووە، زۆرجار خاوەنكار توانای تۆ نازانێت، بەڵام بە خۆسەلماندن ئایندەی خۆت باشتر مسۆگەردەكەیت...
    2.
    پرسی زمان پرسێكی قوڵی دونیای كاری ئەمرۆیە لە ئەمریكاوە بیگرە تا ئەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوەكو زۆرترین زمان بزانێت دەرفەتەكانی كارت زیاتر بۆ ئاوەڵادەبێت، بۆیە لە زۆرێنەی وڵاتانی جیهان زمانی ئینگلیزی بوەتە زمانی كار بۆیە ئەگەر دەتەوێت باشترین و خێراتر ین كارت دەستبكەوێت پیویستە زمان فێربێت، من بۆخۆم باش نیم بەڵام لەگەڵی بەردەوامم بۆ ئەوەی زمانی ئینگلیزی فێربم، بۆیە ئێستاش دڕەنگ نییە هەوڵبدە و فێرببە، هێچ كات چاوەریی ئەوە مەكە وەك هاوڵاتییەكی بەریتانی یان ئەمریكیت لی بێت، بەڵكۆ فێری زمانی بازاری كار ببە و لەبوارەكەی خۆت بەتایبەتی...
    ئێستاش دڕەنگ نییە هەوڵبدە دەبێتە خاوەنكاری خۆت، بەڵام نابێت چاوەریی ئەوە بكەێت كە تۆ بەشێكی وەك  تەواوكردووە لە كۆمپانیایەكی نەوت وەربگیرێت، پیویستە لەچوارچیوەی پسپۆرییەكەی خۆت هەوڵەكانی دۆزینەوەی كارت دەستپیبَكەێت، نەك بۆ هەموو داواكاریەكانی كار سیڤی ڕەوانە بكەێت و دواتر بڵیت وەك كارم دەستناكەوێت..




    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: بۆچی كارم دەستناكەوێت؟ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top