كارگێڕی چییه؟
زاراوه‌ی (كارگێڕی) به‌ته‌نیا له‌نێو بیرمه‌ندان و توێژه‌رانی بواری ڕێكخستن و كارگێڕیدا به‌كارنایه‌ت، به‌ڵكو له‌ئێستادا به‌كارهێنانی ئه‌و زاراوه‌یه ئه‌وه‌نده به‌رفراوانه، سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان له‌خۆ ده‌گرێ. له‌ئێستادا ئه‌و زاراوه‌یه له‌زۆر بۆنه و بواردا بۆ گوزارشت له ناوه‌رۆك و مانای جیاواز به‌كاردێت.
وشه‌ی كارگێڕی له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كدا وشه‌یه‌كی لاتینییهو له دوو به‌ش پێكهاتووه، ئه‌و دووبه‌شه‌ش بریتین له(Ad) و (TO) به‌مانای خزمه‌ت ده‌كات یان هاوكاری ئه‌وانی تر ده‌كات. زاراوه‌ی كارگێڕی له‌زمانی ئینگلیزی‌دا دوو زاراوه‌ی بۆ به‌كاردێت ئه‌و دوو زاراوه‌یه‌ش بریتین له:
: Management -1به‌مانای ئه‌ركی كارگێڕیی دێت له ئاسته‌كانی جێبه‌جێكردن و كاری به‌رده‌وامدا، ئه‌م زاراوه‌یه بۆ ئه‌و ئه‌ركانه به‌كاردێت كه به‌ڕێوه‌به‌ر لهڕێكخراوهیهكدا پێی هه‌ڵده‌ستێ كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج بدات.
: Administration: -2بۆ ئه‌و ئه‌ركه سه‌ره‌كیانه به‌كاردێت كه ئاستی به‌ڕێوه‌بردنی باڵا (الإداره العلیا) پێی هه‌ڵده‌ستێ، ئه‌م زاراوه‌یه بۆ كارگێڕی ئه‌و ڕێكخراوانه به‌كاردێت كه له‌كه‌رتی ده‌وڵه‌تدا كارده‌كه‌ن، یان هه‌وڵی
به‌ده‌ستهێنانی قازانج ناده‌ن.
هه‌ر له‌باره‌ی به‌كارهێنانی زاراوه‌ی كارگێڕییه‌وه، (ئیڤانسیڤیج)ی زانای بواری كارگێڕی و هاوڕێكانی پێیان وایه زاراوه‌ی كارگێڕی بۆ گوزارشتكردن له‌یه‌كێ له‌و چوار مه‌به‌سته‌ی خواره‌وه به‌كاردێت:
-1كارگێڕی به‌مانای پرۆسه:
به‌ربڵاوترین مانای كارگێڕییه، كه له‌نێو بیرمه‌ندان و توێژه‌رانی بواری كارگێڕی و ڕێكخستندا به‌كاردێت. له‌و گوزارشتهدا، كارگێڕی پرۆسه‌یه‌كه كۆمه‌ڵێ ئه‌رك و چالاكی دیاریكراو له‌خۆده‌گرێ، كه پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ر به پشتبه‌ستن به‌چه‌ند بنه‌ماو ڕێنماییه‌كی دیاریكراو پێیان هه‌ستێت. بۆ نموونه: كاتێك ده‌بیستین فڵانه ڕێكخراو یان فڵانه فه‌رمانگه به‌شێوه‌یه‌كی باش یان خراپ به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌ست به‌جێ تێده‌گه‌ین كه لێره‌دا مه‌به‌ست له كارگێڕی
پرۆسه/ كردار یان كۆمه‌ڵێك چالاكییه كه به‌شێوه‌یه‌كی باش یان خراپ پیاده‌كراوه یان به‌كارهاتووه.
-2كارگێڕی به‌مانای زانست
ئه‌و كاته‌ی له‌خوێندكارێك ده‌پرسیت پسپۆریهكهت چییه؟ وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ زانستی كارگێڕی، لێره‌دا مه‌به‌ست له وشه‌ی كارگێڕی به‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كۆمه‌ڵێك تیۆره و بنه‌ما و چه‌مكه كه ده‌توانین فێری بین، ئامانج له خوێندنی كارگێڕی تێگه‌یشتن و فێربوونی ئه‌و تیۆره‌و بنه‌مایانه‌و چۆنێتی پراكتیزهكردنیانه له پرۆسه‌ی كارگێڕیدا.
-3كارگێڕی به‌مانای پیاده‌كردن (واته ئه‌و كه‌سه‌ی پرۆسه‌ی كارگێڕی پیاده ده‌كات(
به‌دڵنیایی ده‌بیستی یان ده‌خوێنیته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری فڵانه ڕێكخراو، یان به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان گۆڕاوه، له‌و گوزارشتهدا مه‌به‌ست له‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ی له‌ئه‌ستۆدا بووه. له گوزارشتێكی له‌و شێوه‌یه‌دا پێویسته ڕۆڵی ئه‌و كه‌سانه له‌بیرنه‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌دا له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌دا كاریان كردووه، چونكه ئه‌و كه‌سانه وه‌ك خوێن وان له جه‌سته‌ی ڕێكخراوه‌كه‌دا.
-4كارگێڕی به‌مانای پیشه:
كاتێك ده‌ڵێن فڵانه كه‌س چه‌ندین پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری دیوه، مه‌به‌ست له‌و كه‌سانه‌یه كه ئارهزوودهكهن كارگێڕی بكه‌نه پیشه‌ی خۆیان (به‌ڕێوه‌به‌ر)، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه زانستی كارگێڕی بخوێنن وه‌ك ئامرازێك بۆ پیاده‌كردنی پرۆسه‌ی كارگێڕی.
له‌و گوزارشتانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بۆمان ئاشكراده‌بێ، لێكدانه‌وه‌ی
چه‌مكی كارگێڕی له‌نێو بیرمه‌ندانی بواره‌كه‌دا جیاوازی زۆری هه‌یه، بۆیه
به‌باشی ده‌زانین چه‌ند پێناسه‌یه‌كی كارگێڕیتان بۆ بخه‌ینه ڕوو، كه به‌شێك له‌و
جیاوازییانه ئاشكرا ده‌كات.
لفنجستۆن له كتێبی (هندسه التنڤیم والإداره)دا ده‌ڵێت: ئه‌ركی كارگێڕی گه‌یشتنه به ئامانجه‌كان به باشترین ڕێگه (ئامراز) و كه‌مترین تێچوو له‌سنووری سه‌رچاوه‌و ئاسانكارییه به‌رده‌سته‌كاندا، سه‌ره‌ڕای باش به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌رچاوانه.
به‌ڵام له گۆڤاری (اڵفراد)دا كه گۆڤارێكه كۆمه‌ڵه‌ی كارگێڕی ئه‌مریكی ده‌ریده‌كات (ئه‌پلی) ده‌ڵێت:
كارگێڕیی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانه له‌ڕێی هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وانی تره‌وه، ئه‌م ئه‌ركه‌ش لانی كه‌م بۆ دوو جۆری سه‌ره‌كی له به‌رپرسیارێتی دابه‌ش ده‌بێ، یه‌كه‌میان پلاندانان و دووه‌میشیان چاودێریكردنه.
هه‌ردوو بیرمه‌ند (مارش و سایمۆن)، پێیانوایه، كارگێڕی واتای باشترین به‌كارهێنانی چوار ره‌گه‌زه‌كه‌ی
به‌رهه‌مهێنانه، ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ش بریتین له توانای مرۆیی، سه‌رمایه، كه‌ره‌سته و ئامێره‌كان.
)ماری پاركه‌ر فۆلێت) كارگێڕی پێناسه ده‌كات و ده‌ڵێ: به‌ده‌ستهێنانی شته‌كانه له‌ڕێی خه‌ڵكه‌وه (كه‌سانی تره‌وه).
به‌ڵام (دكتۆر محه‌مه‌د ئهلصیرفی) لهپێناسهیهكدا پێی وایه: كارگێڕی، كۆمه‌ڵێ بنه‌ما و گریمانه‌یه كه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی تیۆره، به‌ڵام ئه‌و بنه‌مایانه به‌شدارن له‌دیاریكردنی ئه‌و سنووره گشتییانه‌ی كه ده‌بێت
ڕێكخراوه له‌پێناو گه‌یشتن بهئامانجهكانیدا له‌سه‌ری بڕوات و پیاده‌ی بكات.
)د. دونالدكلو) له‌پێناسه‌ی كارگێڕیدا ده‌ڵێ: هونه‌ری سه‌ركردایه‌تیكردن و ئاڕاسته‌كردنی چالاكی كۆمه‌ڵێك مرۆڤه
به‌ره و به‌دیهێنانی ئامانجێكی هاوبه‌ش.
كارگێڕی: پرۆسه‌یه‌كی هزرییه، كاردانه‌وه‌ی له‌واقعی پراكتیكی ڕێكخراوه‌دا ده‌بێت، ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ش به‌شێوه‌ی پیاده‌كردن له‌بواری پلاندان، ڕێكخستن، سه‌ركردایه‌تیكردن و چاودێری سه‌رچاوه مرۆیی و دارایی و زانیارییه‌كاندا ده‌بێ، كه ده‌بێته هۆی گۆڕینی ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ كاڵا یان خزمه‌تگوزاری، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و لێهاتوانه، كه ده‌رئه‌نجام به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجانه‌ی لێده‌كه‌وێته كه پێشتر داڕێژراون.
یان له گوزارشتێكی تردا ده‌ڵێین (*):
(كارگێڕی شێوازێكی سیستماتیزهكراوه (ڕێكخراوه) كه پێویسته تێیدا كار و ئه‌ركه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه و ورد جێبه‌جێ بكرێن، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به باشترین ده‌ستكه‌وت (به‌دیهێنراو) له‌كاتێكی دیاریكراودا، له‌ڕێی سوود وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه فهراههمكراوهكان و به‌كارهێنانیان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه داواكراوه‌كان (ئامانجه خوازراوه‌كان(

0 comments:
Post a Comment