گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
له‌سه‌ره‌تادا ئابووری
ناسه‌كان له‌دارشتنی بیرۆكه و تیۆره ئابووریه‌كاندا به‌زۆری جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی
سه‌رمایه ده‌كرده‌وه له چالاكی ئابووریدا، له‌وده‌مه‌دا گرنگی پێدانیان له‌سه‌ر
سامانی دارایی چهقبهستووبوو له‌جیاتی گرنگیدان به مرۆڤ و نیگایان له‌سه‌ر گه‌وره‌كردنی
به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی ههمۆكی چڕ ده‌كرده‌وه له جیاتی به‌رفراوانكردنی هه‌له‌كان
له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا و زیادكردن و باشتركردنی تواناكانیان.
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی تیۆره‌ی
ئابووری و ده‌ركه‌وتنی زۆر له كێشه ئابووریه‌كان ده‌ركه‌وت گه‌وره‌كردنی به‌رهه‌می
نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها ئامانجێكه له ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ئابووری و چه‌ند ئامانجێكی
دیكه‌ش له‌ئارادان وه‌ك (دابه‌زاندنی تێكڕای بێكاری، باشتركردنی خوێندن، زیاد كردنی
زانیاری، هێنانه‌دی ئاستێكی ته‌ندروستی باشتر، ڕێكخستنی گه‌شه‌ی دانیشتوان و
باشتركردنی ژینگه) كه زۆرجار یه‌كسانن یان گرنگیه‌كی زیاتریان هه‌یه له گه‌وره‌كردنی
به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی.
له‌به‌ر ئه‌وه تیۆره
ئابووریه‌كان گرنگیاندا به مرۆڤ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ له سه‌رچاوه ئابووریه‌كان
كه هاوشانی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌یه، پێداگری له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌ی
مرۆیی وه‌ك كه‌ڵه‌كه‌كردنی دارایی وه‌ك هێزێكی وه‌گه‌ڕخستن هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ
گه‌شه‌ی ئابووری، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردن مرۆڤ ڕێچكه‌ی ڕاستی خۆی بگرێته به‌ر له
هزركی ئابووری گه‌شه‌سه‌ندوودا و له چه‌قی چالاكی ئابووریدا دانرا و هه‌وڵ و كۆشش
بۆ باشتركردنی تواناكانی و زیادكردنی لێهاتوویی و وه‌به‌رهێنان له‌ڕێی (ته‌ندروستی،
خوێندن، راهێنان) زیادی كرد، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆی شكستی به‌رنامه ئابووریه
كۆنه‌كانه‌وه بوو له به‌رده‌وامی پێدان له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستی هێنا.
0 comments:
Post a Comment