پەیوەندیە کارگێڕییەکان
لە بنەمادا پرۆسەى بەڕێوەبردن پشت بە ئاڵوگۆڕى
زانیارى دەبەستێت، بەڕێوەبەرى فەرمانگە یان یەکەیەکى کارگێڕى وەک سەرکردە پێویستى بەرچاوى
بە زانیاریە تا بتوانێت کارمەندەکانى بە باشى بناسێت و ئاکارەکانیان بە ئاڕاستەى بەدیهێنانى
ئامانجەکانى ڕێکخراوەکە ئاڕاستە بکات، بەشێوەیەک هیچ بەریەککەوتنێک ڕوونەدات کە پێچەوانە
بێت لەگەلڕ ئامانجەکانى ڕێکخراوەکەدا. لە پێناو دەستەبەرکردنى ئەو سەرکەوتن و ناسین
و ئاڕاستەکردنە تەندروستەدا. پێویستە بەڕێوەبەر بەشێوەیەکى بەردەوام پەیوەندى بە کارمەندەکانەوە
هەبێت و کاروبارەکانیان ڕێکبخات، بەدواداچوونى ورد بۆ ئاکارەکانیان بکات، ئەمەش پێویستى
بە پەیوەندى راستەوخۆیە. کەواتە زانیارى و داتا دڵى زیندووى پرۆسەى کارگێڕین و کڕۆکى
کارى سەرکردەى کارگێڕیە لە ڕێکخراوەکەدا.
ئەو زانیاریانەى فەراهەم دەکرێن، پێویستە زانیارى
و داتاى ورد و راست بن، ئاستى وردى و دروستى ئەو زانیاریانە، کاریگەرى بەڕێوەبەر زیاد
دەکات، لێرەوە گرنگى پەیوەندیەکانما بۆ روون دەبێتەوە لەراییکردنى کاروبارى کارگێڕیدا،
هەر ئەمەش پێویستى بەڕێکخستنى پەیوەندیەکان و کاریگەریەکانى دێنێتە ئاراوە، بەشێوەیەک
گونجاو بێت لەگەلڕ ئاڵوگۆڕى زانیارى و داتا لەنێوان ئاستە کارگێڕیەکانى ڕێکخراوەکەدا
تا لە کۆتاییدا سوود بە ڕێکخراوەکە بگەیەنێت و هەوڵى بەدیهێنانى ئامانجەکانى بدات.
لەڕاستیدا چەمکى پەیوەندیە کارگێڕیەکان سآ بیرۆکەى
سەرەکى لەخۆ دەگرێت کە پێویستە لێرەدا ئاماژەیان پێبدەین ئەوانیش بریتین لە:
١- لە پرۆسەى پەیوەندیدا چەند لایەنێک یان لانى
کەم دوو لایەن بەدى دەکرێت یەکێکیان (نێرەر)ە کە دەیەوێت یەکێکى دیکە کە (وەرگرە) بەشدارى
بکات لە بیرۆکەیەکى دیاریکراودا.
٢- ئەو پرۆسەی پەیوەندیە لەڕێى شێوازێکى دیاریکراو
یان کارێکى دیاریکراوەوە ئەنجام دەدرێت، جا ئەو شێوازە بەشێوەى زارەکى بێت یان بەشێوەیەکى
دیکەى وەک نووسین.
٣- پەیوەندیەکان ئامانجێکیان هەیە بآ هێنانەدى
ئەو ئامانجە پەیوەندى ناکرێت، ئەو ئامانجەش بریتیە لە دۆزینەوەى خاڵێکى هاوبەش (یان
بارودۆخێکى هاوبەش) لە زانیاریدا، سەرکەوتن لە هێنانەى دیى ئامانجەکانى پرۆسەى پەیوەندیى
پەیوەستە بە سەرکەوتنى نێرەر ە گەیشتن بەو بارودۆخە.
0 comments:
Post a Comment