چاكسازی كارگێڕی
پێشه‌كیه‌ك
چاكسازی ئامانجێكی ڕه‌وایه كه هه‌موو تاكه‌كان هه‌وڵی
به‌دیهێنانی ده‌ده‌ن، هاوكات سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ش به‌گشتی هه‌وڵی
گه‌یشتن به‌و ئامانجه ده‌ده‌ن. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاكسازی كارگێڕی دوو لایه‌ن
له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌وانیش بریتین له:
١- لایه‌نی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی له ئارادان
و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی وه‌گه‌ڕخستن و به‌جێگه‌یاندن له‌و بونیاده
كارگێڕیه‌دا.
٢- چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه نا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌ی
په‌یوه‌ندی به دابه‌شكردنی كۆبه‌رهه‌م و داهاته‌وه‌یه هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی
هه‌وڵی گۆڕانكاری بدات و مكوڕبێت له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه.
هه‌رچه‌نده بیرۆكه‌ی چاكسازی و نوێبوونه‌وه‌ی كارگێڕی
گوزارشت له چه‌مكه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی بواره‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت و یاسا و سیستم
و ڕێكار و په‌یكه‌ڕه‌كانی ڕێكخستن ده‌كاته‌وه، به‌ڵام بیرۆكه‌یه‌كی گشتگیره و په‌یوه‌سته
به ته‌واوی ده‌زگای كارگێڕی و پلانه گشتگیره‌كانی گه‌شه‌پیدانه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش
له‌پێناو دروستكردنی گۆڕانكاری یان توێبوونه‌وه یان به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كارگێڕی
گشتیه تا بتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگ و گۆڕانكاریانه‌دا ڕێبكات كه له جیهانگیری
هێناوێته ئارا و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی گرتۆته‌وه.
چاكسازی كارگێڕی یان نوێبونه‌وه‌ی كارگێڕی دیارده‌یه‌كه
له دیارده‌كانی زانستی كارگێڕی و دابڕوان نییه له كارگێڕی گشتی، كه‌واته چه‌ند
وڵات به‌ره‌وپێش بچێت به‌هه‌مان ئه‌ندازه كارگێڕی گه‌شه ده‌كات و چاكسازی یان نوێكردنه‌وه‌ی
كارگێڕی وه‌ك فاكته‌رێكی به‌ره‌وپێشچوونی وڵات گه‌شه ده‌ستێنێ.
0 comments:
Post a Comment