تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
دراو
دراو چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
هه‌یه، گرنگترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش بریتین له :
أ- ره‌زامه‌ندی
(قبوڵكردن) : واتا متمانه بوون به تاكه‌كان كه ره‌زامه‌ندن پێی ڕازامه‌ندییه‌كی
گشتی وه‌ك ئامرازێكی ئاڵوگۆڕ.
ب- هاوشێوه‌بوون :
واته پێویسته یه‌كه‌یه‌كی دراو هاوشێوه‌یه‌كی یه‌كه‌یه‌كی تری دراو بێت، له‌هه‌مان
جۆری خۆی، بۆ نموونه پێج كاغه‌زی دارایی له جۆری هه‌زار دیناری یه‌كسانه به
هێز و جۆری كاغه‌زێكی دراو له جۆری پێنج هه‌زار دیناری.
ج- وردكردنه‌وه :
واته توانای وردكردنه‌وه ئه‌و دراوه بۆ جۆری بچووكتر، بێئه‌وه‌ی ئه‌و وردكرنه‌وه‌یه
ببێته هۆی ونكردنی به‌های كڕین، ئه‌وه‌ش بۆ ئاسانكردنی پرۆسه‌ی ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌نێوان
تاكه‌كاندا.
د- به‌رده‌وامی
مانه‌وه : مه‌به‌ست له مانه‌وه‌ی دراوه‌كه بۆ درێژترین ماوه بێ ئه‌وه‌ی دووچاری
له‌ناوچوون ببێته‌وه، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له توانای كڕین بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ر
بێت یان وه‌ك ئامرازێكی پاشه‌كه‌وتكردن.
ه- پێویسته خه‌سڵه‌تی
زۆر (زۆر‌و زه‌وه‌ندی) و ده‌گمه‌نی نه‌بێت : واته پێویسته خستنه ڕوی به‌پێی پێداویستی
قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕ و پێداویستییه‌كانی ئابووری نیشتمانی بێت، چونكه زیاد بوونی
بڕی دراو له ئاستی پێویستی خۆی ده‌بێته هۆی دابه‌زینی به‌هاكه‌ی، به‌هه‌مان
شێوه كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه ڕووی دراو له ئاستێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ پێداویستی
قه‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووریدا ناگونجێت.
0 comments:
Post a Comment