دەتەوێت ڕێگەی سەرکەوتن بزانیت؟
بەدڵنیاییەوە هەموومان دەمانەوێت لە ژیانماندا پەنجەمان بۆ ڕابکێشرێت و کەسێکی سەرکەوتووبین، بەڵام رەنگە زۆربەمان پەی بەرێگاکانی سەرکەوتنن نەبەین، شارەزایان چەند رێگایەکیان دەست نیشانکردووە کە دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ ئەوانەی بەدوای سەرکەوتندا دەگەڕێن، چەند خولەکێک لە کاتت بدەرە خوێندنەوەی ئەم چەند خاڵە و سوودێکی زۆریان لێ
ببینە.
راستگۆیی
راستگۆبە لەگەڵ خۆت ئینجا لەگەڵ دەورووبەرەکەت. زۆر کەس نازانێت راستگۆبوون لەگەڵ خۆت چییە، با ئێمە پێت بڵیین، واتە فێل لەخۆت نەکەیت وو زیاد لە توانای خۆت ئەرک نەخەیتە سەر شانت ئەوەی کە ناتوانیت بیکەی مەیکە و بەدوای رێگەی دیکەدا بگەڕێ. پێویستت بەیارمەتییە؟ کەواتە بێ دوو دڵی داوای یارمەتی بکە و شەرم مەکە. دەترسیت لەوەی کە بە خەونەکانت نەگەیت؟ کەی ترسایت دانی پێدا بنێ و هۆکاری ترسەکە دەست نیشان بکە و دواتر بڵێ ترسی ناوێ و دەست پێبکە. ئەگەر لە رێگای یەکەمیش سەرکەوتوو نەبوویت رێگەی دیکە تاقی بکەرەوە.
رێکخستنی کات
قسەیەکی باو هەیە دەڵێت کات وەک تیخە ئەگەر نەییری دەتبڕێت ، ئەو خاڵەیان زۆر بە جددی وەربگرە و زیاتر کاری لەسەر بکە چونکە کات کۆڵەکەیە بۆۆ بەدیهێنانی ئامانج و خەونەکانت، جا لەبواری کار بێت یان ژیانی تایبەتی خۆت.
ئارام گرتن
زۆر هەوڵت داوە بۆ کارێک؟ شەونخوونی زۆرت بۆ کردووە و زۆر چاوەڕێت کردووە بەڵام هێشتا بە ئامانج نەگەشتوویت؟ ئەمە واتا بێ ئومێد بیت؟ ڕەنگە نەتوانیت ڕاستەوخۆ ئەنجامی ئەو کارە ببینیت بەڵام پێویستە متمانە و تونای بینینی شتەکانت هەبێت. ئەو کەسانەی ناتوانن کە ئارامبگرن بۆ ئەوەی بزانن دوای چەند مانگێک یاخود ساڵێکی تر چی ڕوو دەدات، ناتوانن سەرکەوتووبن. ئەگەر هەموو شتێک بە سادەیی و ئاسانی بوایە، کەوایە بۆ هەمووان پاڵەوان نین؟
خۆشەویستیت بۆ کارەکەت
ئەگەر خەونی گەورەترت هەیە و دەتەوێت لەدوارۆژدا خۆت لە شوێن و پایەی بەرزتردا ببینیت دەبێ خۆشەویستیت بۆ کارەکەت هەبێت. ئەمە یەکێکە لەو رێگایانەی کە تۆ بەرەو سەرکەوتنت دەبات چونکە ئەمە وات لێدەکات کە داهێنان بکەیت و هەنگاو بە هەنگاو لە سەرکەوتنی گەورە نزیک ببیتەوە ، کەواتە لە ئێستاوە لەگەڵ کارەکەت پەیوەندی خۆشەویستی درووست بکە!
بیرۆکەی ئاشکرا و روون
با بیرۆکەکانت روون بن و بزانیت چی دەکەیت ودەتەوێ چی بەدەست بهێنیت ، ئەگەر پلان و ئامانج و ئەنجامت لەلا روون بوو خەم مەخۆ و دەست پێبکەوە.
خۆ ئامادەکردن بۆ ئەگەرەکان و هەبوونی پلانی دووەم “پلان “B”
راستە پلان دانان یەکەمین هەنگاوە و گرنگیەکی تایبەتی هەیە ، بەڵام ئەی ئەگەر لە ناوەراستی جێبەجێکردنی پلانەکە حاڵەتێکی نا ئاساییی رویدا و پلانەکەتی گۆڕی؟ ئایا بیرت کردووتەوە کە لەو کاتەدا دەبێت چی بکەی؟ چۆن دەتوانیت لەو کاتەدا باروودۆخەکە چارەسەر بکەیت؟ ئایا دەتوانیت خۆت لەگەڵ دۆخە نوێیەکەدا بگونجێنیت؟ کەسە سەرکەوتووەکان هەمیشە بۆ ئەو باروودۆخە لە ناکاوانە هەر لە سەرەتاوە پلان “B” دادەنێن.
باوەڕبەخۆبوون
ئەوە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکان، ئەگەر ئەم خاڵەت تێدا هەیە بەدڵنیاییەوە رێگاکانی دیکەی سەرکەوتنت ئاسانتر دەبن، هەمیشە بڕوات بەوە بێت کە دەتوانیت کار بکەیت و سەر بکەویت، هەر لەسەرەتاوە خۆت نائومێد
ئامادەکردنی:
ئاراس محەممەد
0 comments:
Post a Comment