لەم حاڵەتانە
حسابی مشتریات لە لایەنی دائن دەنوسین ؟؟
؟
ألى ح/ المشتريات
لە ڕاستیدا هیچ حسابێک نیە بە ناوی مشتریات لە
لایەنی دائن بێت بەلام ئێستا باسی ٦ حاڵەت دەکەین کە حسابی مشتریات لە لایەنی دائن
دەنوسین هۆکاری ئەم حاڵەتانەش زیاتر لایەنی فنی و هونەریە نە لایەنی حسابی .
١-کاتێک خاوەنی
کۆمپانیا یان مشروع کەلوپەلی کۆمپانیا هەڵدەگرێت بۆ خودی خۆی بۆ نموونە ئێمە وەکو
ژمیریاری لە کۆمپانیایەکی مۆبایل کار دەکەین خاوەنی کۆمپانیا یەکێک لە مۆبایلەکان
هەڵدەگرێت بۆ خۆی یان بۆ ماڵەوەی بە نرخی تێچوونی سەر کۆمپانیا هەڵی دەگرێت ئەوکات
بەم شێوەیە قیدی بۆ دەکەین لە دەفتەری رۆژانە
من ح/
المسحوبات الشخصیە
إلى ح/ المشتريات
٢-کۆمپانیاکەمان بڕیاریدا کە بەشێک لەو کەلوپەلانەی هەمانە بۆ
مەبەستی بازرگانی کڕیومانە بەکار بێنێت بۆ خودی کۆمپانیا تاکو بەردەوام بین لە
کارەکەمان بۆ نموونە لە کۆمپانیای فرۆشتنی
جیهازی ئەلیکترۆنیمان هەیە پێویستمان بە چەند کۆمپوتەرێکە بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی
کۆمپانیا ئەوکات بەم شێوەیە قیدی بۆ دەکەین
من ح/ الاصل الثابت إلى ح/ المشتريات
٣-کاتێک کۆمپانیاکەمان بڕیار دەدات لقێکی تر بکاتەوە لە شارێکی تر
ئەوە ئەو کات هەندێک لەو کەلوپەلانەی کاری بازرگانیان پیوە دەکەین کە بۆ فرۆشتنەوە
کریومانە بەڵام دەیان نێرین بۆ لقی تازەی کۆمپانیاکەمان ئەوکات بەم شێوەیە قیدی بۆ
دەکەین
من ح/ أسم الفرع
إلى ح/
المشتريات
٤-لەکۆتای خولی داراییدا کاتێک قیدی قفڵ دەکەین پیویستە مشتریات
دائن بکەین بەم شیوەیە قیدی بۆ دەکەین .
من ح/ المتاجرة
إلى ح/ المشتريات
٥-کاتێک پێشەکی پارە دفع دەکەین مشتریات بەبری پارەی الدفعة المقدمة لە لایەنی دائن دەنوسین
.
٦-کاتێک هەڵەیەکی فنیمانکردەوە پێویستە هەڵەکەمان راست بکەینەوە لە
دەفتەرەکەمان پیویست ناکات ئەو قیدەی هەڵەمان کردوە بیسڕینەوە و دەفتەرەکەمان
ناشرین و پیس بکەین ئەوە ئەوکات بە قیدێکی تر ئەم هەڵەیە راست دەکەینەوە بۆنمونە
کاتێک بڕی پارەی مشتریات زۆر زیاتر نوسراوە لە بری پارەی حەقیقی کە مشتریات کراوە
لەم کاتەدا بەم شێوەتە قیدەکەی دەنوسین .
فمثلا لو تم تسجيل مشتريات بمبلغ100000 ج وقيمتها بالفعل10000 ج
وتم شراؤها نقدا
وسجلت كالأتى :-
100000 من ح / المشتريات
100000 إلى ح/ النقدية
فهناك فرق 90000 ج يعالج هذا الفرق بتخفيض المشتريات ونجعلها
دائنة
كالآتى
90000 من ح/ النقدية
90000 إلى ح/ المشتريات
0 comments:
Post a Comment