• نوێترین بابەت

    نهێنییەکانی سەرکەوتن لە کاردا !



    - نهێنییەکانی سەرکەوتن لە کاردا ! 

    هەندێک کەس لە کارەکانی خۆیاندا سەرکەوتوون، بەڵام هەندێک کەسی تر بەو شێوەی نین. هەموو ئەوانە پێوەندیان بە راهاتن، بیر و باوەڕ، بۆچوون و خۆگونجاندن هەیە. لێرەدا ئاماژە بە چەند هۆکار بۆ سەرکەوتن دەکەین.

    - بوێری
     
    بۆ سەرکەوتن لە کار و پیشەتاندا، دەبێ بوێر بن و کاری بوێرانە بکەن. بەشێکی زۆری سەرکەوتن، پێوەندی بە هەنگاونانە بۆ سەرووتر لەو قۆناغەی کە بیری لێ دەکەنەوە. بە واتایەکی تر، بوێر بن و کاری دەگمەن بکەن. ئەگەر ئەو کارەتان کرد و سەرکەوتوو بوون یان تووشی شکست بوون، فێر دەبن کە چۆن زیاتر بەرەوپێش بچن.
     

    - متمانەبەخۆبوون
     
    چۆنییەتی بیرکردنەوە لە ژیاندا، هەموو شتێکە، بیرکردنەوەی نەرێنی پێش لە سەرکەوتنتان دەگرێ و بیرکردنەوەی ئەرێنی، سەرکەوتنی لێ دەکەوێتەوە. سەرکەوتن شتێکە کە دروست دەکرێ، کەوایە کاتێک بە تەواوی متمانەتان بە خۆتان هەیە، دەتوانن بە هەر شتێک بگەن کە دەتانەوێ. باوەڕتان بەوە هەبێ کە ئێوە بەهێزن و دەتوانن خۆتان لەگەڵ هەر دۆخێکی نالەبار و ئاستەمدا، بگونجێنن.
     

    - کەسی شیاو دیاری بکەن
     
    ئەو کەسانەی لە دەوروبەری ئێوەن، گرنگترین هەڵبژاردەی ئێوەن بۆ بڕینی هەنگاوەکانی سەرکەوتن. پێویستە ئەو کەسانەی لەگەڵ تۆدا کار دەکەن، بیرکردنەوەی ئەرێنیان هەبێت. بۆ سەرکەوتن لە کارەکانتدا هەر کەسێک کە زانیت زیان بە کار و ئامانجەکەت دەگەیەنێ، لە خۆت و کارەکەتى دوور بخەوە. یەک کەس بە تەنیا دەتوانێک ورەی تیمێک کە بە یەکەوە کار دەکەن، لاواز بکات. کاتێک هەموو ئەو کەسانەی بە یەکەوە کار دەکەن، ئامانجی گەورەیان هەبێت، بە سەرکەوتنی گەورەش دەگەن.
     

    - دیاریکردنی ئامانج
     
    کاتێک خۆت ئامانجی خۆت دیاری کردبێت، بە ورەی زیاترەوە هەوڵ بۆ سەرکەوتن دەدەی. هەر ئامانجێک کە خۆت دیاری دەکەی، هاندەرێکە بۆ ئەوەی وەک کەسێکی چالاک و ئامانجدار دەربکەوی و ئەمەش یەک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنە لە کار و ژیاندا.
     

    - رووبەڕووی تەنگژەکان ببنەوە
     
    چەند رێگەیەکی ئاسان بۆ سەرکەوتن لە چیایەک هەیە، بەڵام دۆزینەوەکەیان ئەستەمە. تەنگژە، بەشێکی پێویستی قۆناغی سەرکەوتنی هەر کەسێکە. هاتنە پێشی هەر تەنگژەیەک، دەرفەتێکی نوێی بۆ سەرکەوتن لێ دەکەوێتەوە.
     

    - بیرکردنەوە
     
    ئێوە دەتانەوێ بە کار و ژیانتاندا سەرکەوتوو بن، کەوایە دەبێ زۆر عاقڵانە بیر لەو رێگەیە بکەنەوە کە دەیبڕن و بە تەواوی بیری لێ بکەنەوە.
     

    - سەرکێشی
    هیچ گەرەنتییەک بۆ سەرکەوتن لە ژیان و کاردا نییە. هەر بۆیە دەبی کاری سەرکێشانە بکەی. ئەگەر لە سەرکێشی بترسێی، سەرکەوتنی خۆت زۆر سنووردار دەکەیەوە.
     

    - حەز
     
    ئێوە بە ئەگەری زۆر سەکەوتوو دەبن، ئەگەر هێز و توانای خۆتان بۆ کارێک بەکار بێنن کە خۆشتان بوێ و لەگەڵ کەسایەتییەکەتاندا بگونجێت. رەنگە حەزتان لە بەشەکە بی

    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: نهێنییەکانی سەرکەوتن لە کاردا ! Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top