چ
تەمەنێک گونجاوە بۆ ئەوەی خانمان دەست بە بزنسی خۆیان بکەن؟
ئاشتی تەیمور
هەموو یەکێک لە ئێمە بیر لەوە دەکەینەوە کە رۆژێک لە رۆژان لە جێگەیەکەوە دەست بە کاری تایبەتی خۆمان بکەین و واز لەوە بێنین کە هەوڵ بۆ بەفەرمی دامەزراندن لە کۆمپانیا و دامودەزگا حکومییەکان بدەین. تا ئێستا زۆرینەمان نازانین گونجاوترین تەمەن بۆ دەستکردن بە کاری تایبەتی خۆت چ تەمەنێکە و بۆچی؟
لەسەر بنەمای چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک لەو ئافرەتانەی کە ئێستا لە ریزی سەرمایەدارە جیهانیەکاندان و لە تەمەنی گەنجیەوە دەستیان بە کاری تایبەتی خۆیان کردووە، ئاماژە بەوە کراوە کە باشترین کات بۆ دروستکردنی بزنسی تایبەت بە خۆت لە ٢٠ بۆ ٣٠ــەکانی تەمەنە.
هۆکاری ئەوەی کە پێویستە لەم تەمەنە دەست بە بزنسی تایبەتی خۆمان بکەین ئەمانەن:
بوونی داهاتی درێژ خایەن: بیر لەوە بکەرەوە ئەگەر لە بیستەکانی تەمەنتدا دەستت بە کارێک کرد و لەو کارە سەرکەوتنت بەدەست هێنا، ئەوە دەبینی بە درێژایی ژیانت داهاتێکی خەیاڵیت دەست دەکەوێت و دەبیتە یەکێک لە سەرمایەدارە بەناوبانگەکان.
دەتوانیت ریسک بکەیت و بەرگەی ریسککردن دەگریت: مەرج نیە هەر کۆمپانیایەک کە دایمەزرێنیت لە سەرەتاوە بکەوێتە قازانجێکی زۆرەوە و هیچ کات زەرەر نەکەیت، بەڵام دەبێت ئەوە بزانیت ئەگەر لە تەمەنێکی کەمدا دەست بەو کارە بکەیت ئەوا دەتوانیت لە چەند قۆناغی جیا جیا ئەو کارە ئەزموون بکەیت و بە سود وەرگرتن لە هەڵەکانی رابردوو بزنسێکی سەرکەوتو بونیات بنێیت.
توانا وئامانج: کاتێک لە بیستەکانی تەمەن دایت ئامانجێکی گەورە و توانایەکی لەرادەبەدەرت هەیە، دروستکردنی بزنسی خۆشت وەک هەڵکۆڵینی بەرد کارێکی گرانە بۆیە دەبێت بەردەوام هەوڵی بۆ بدەیت بۆ ئەوەی بتوانیت سەرکەوتووبیت و کۆڵ نەدەیت بۆیە ئەگەر ئامانج و ئیرادەیەکی بەهێزی لەم شێوەیەت نەبێت ئەوا راستەوخۆ شکست دەهێنیت.
خۆگونجاندن: خۆگونجاندن یەکێکە لە سەرەکیترین ئەو هۆکارانەی وادەکات هەتا گەنجتربیت زیاتر چانسی سەرکەوتنت هەبێت. بۆ نموونە خۆ گونجاندن لەگەڵ دونیای تەکنەلۆجیا و ئەو سەردەمەی گەنجەکانی تێدا دەژین تا رادەیەک زەحمەتە بۆ ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی گەورەتر لە جیلی ئەو سەردەمە دەست بە کار دەکەن.
دەتوانیت زنجیرەیەک کاری بەڵیندەرایەتی بگریتە ئەستۆ: بەهۆی ئەوەی مرۆڤ لە تەمەنی گەنجیدا وزە و توانایەکی زۆری هەیە ئەوە دەتوانێت لە سەرەتای سەرکەوتنی یەک لە کارەکانی زنجیرەیەک کاری دیکەی بەدوادا دابمەزرێنێت و ببێتە یەکێک لە سەرمایەدارە بەناوبانگەکان لە وڵاتی خۆی.

0 comments:
Post a Comment