چۆن
ڕێگای سەرکەوتن دەدۆزیتەوە؟
هەستکردن بە ئاسوودەیی لەکاتی کارکردندا ڕەنگە بەلاتەوە کارێکی گران بێت، چونکە لەکاتی کار و دەوامی ڕۆژانە پەستانێکی دەروونی زۆرت دەکەوێتە سەر و تووشی وەڕسبوونت دەکات، بۆ ئەوەی ئەو هەستە خراپانەت لادروست نەبێت و هەست بە ئاسوودەبوون بکەیت لە کارەکەتدا، پێویستە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەیت.
دەربازبوون لە کێشەکان
*یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان، جیاکردنەوەی کارەکەتە لەگەڵ کێشەکانی خودی خۆت، چونکە بیرکردنەوە لە کێشەکانی ژیانی خۆت لەکاتی کارکردندا زیانی هەیە، جگە لەپێدانی هەستێکی ناخۆش ڕەنگە لەکارەکەشت شکستتت پێبهێنێت، هەر بۆیە هەر کاتێک هەستت بە بوونی ئەو حاڵەتە کرد باشتر وایە پشوو بدەیت و نەچیتەوە بۆ کارەکەت.
رازاندنەوەی شوێنی کارەکەت
*ڕەنگە ڕۆژانە هێندەی کاتژمێرەکانی خەوتنت لە کارەکەت بمێنیتەوە، هەر بۆیە بۆ ئەوەی تووشی وەڕسبوون نەبیت هەوڵبدە ستایلێکی تایبەت بە خۆت دابنێ و ژووری کارەکەتی پێ بڕازێنەوە، تا کاتێک تەماشایان دەکەیت هەست بە دڵخۆشی بکەیت، بۆ نموونە ڕووەکی سروشتی یان وێنەی سەرنجڕاکێش.
گفتوگۆکردن
*گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی هیوابەخش و ڕۆشنبیر و تێگەیشتوو، بەتایبەتی لەکاتە بەتاڵەکاندا، چونکە هەستێکی دڵخۆشکەرت پێدەبەخشن هانی بەردەوامیت دەدەن.
خواردنی تەندروست
*بێگومان خواردنی تەندروستیش کاریگەری خۆی هەیە، چونکە خواردنی تەندروست و باش وزە و توانات پێدەدات، وەک ئاو و میوە و سەوزە و دوورکەوتنەوە لە خواردنە خێراکان.
رێکسختنی کات
*ڕێکخستنی کاتەکەت یەکێکە لە باشترین هەنگاوەکان، چونکە کات گرنگە و پێویستە بزانیت چۆن ڕێکیاندەخەیت و چ کاتێک زۆر گونجاوە بۆ کارەکانی تۆ.
وەرزشکردن
* وەرزش گرنگە و دوورتدەخاتەوە لە وەڕسبوون و بێزاری، لایەنی کەم ڕۆژانە 15-30 خولەک لەشت پێویستی بە وەرزش هەیە، چونکە دانیشتنی زۆر زیانی بۆ باری تەندروستی لەش و دەروونت هەیە.
میوزیک
*ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لەکاتی کارکردندا هەستێکی دڵخۆشکەر پێدەبەخشێت و چالاکت دەکات، هەر بۆیە لەنێوانی کارەکەتدا گوێگرتن لە چەند میوزکێکی بەچێژ بەسوودە.
قسەی خۆش
*هەوڵبدە واز لە گفتوگۆی خراپ و نانەوەی ئاژەوە و دوژمنایەتی بهێنیت لەگەڵ هاوپیشە و کارمەندانی هاوڕێتدا، بەپێچەوانەوە هەمووان بەیەک چاو تەماشا بکە و گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی قسەی خۆش بکە، تا هەست بەدڵخۆشی بکەیت.
پشوودان بە مێشک
*خۆت پاداشتی دەروونت بدەرەوە و پشوویەک بە مێشکت بدە، بۆ نموونە لەگەڵ هاوڕێیانی نزیکت بچۆرە دەرەوە، بۆ ئەوەی هەستێکی دڵخۆش بۆ خۆت دروستبکەیت و لە وەڕسبوون دوورکەویتەوە.
بیرکردنەوەی باش
*لەکارەکەتدا بەشێوازێکی ئیجابی بیربکەرەوە، هەمیشە لایەنە باشەکان بخەرە دەروونتەوە، چونکە بەو شێوەیە دەروونت ئارام دەبێت و دڵخۆش دەبیت بەکارەکەت.

0 comments:
Post a Comment