• نوێترین بابەت

    بیرۆکەی ٣ پرۆژەی بچووک بۆ خانمان



    بیرۆکەی ٣ پرۆژەی بچووک بۆ خانمان

    ئێستا لە هەموو جیهان واباوە کە هیچ کەسێک چاوەڕێی ئەوە ناکات تا لە حکومەت دابمەزرێت یان هەلی کاری زۆر باشی بە ئاسانی دەست بکەوێت، بۆیە کەسانی سەرکەتوو و ئەوانەش کە باوەڕیان بە تواناکانی خۆیان هەیە لە بیرۆکەی بچووک دەست پێدەکەن و، لەوانەشە بیرۆکەکە زۆر سادە بێت و دواتر گەشەبکات و گەورەبێت.

    بەڵام هەموو کات لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەئاسانی خانمان ناتوانن دەست پێشخەری
     بکەن، بۆیە ئەو ژن و ئافرەتانەی لە دروستکردنی نان و کولیچە ودیزاین و دورینی جل و بەرگ و دوکانی شوشتنی ئۆتۆمبێل و لێخوڕینی لۆری و بەڕێوەبردنی چێشتخانە دەست پێدەکەن، تووشی هەندێک کێشە دەبن لەسەرەتا، بەڵام ئێمە ٣ بیرۆکەی سادەمان بۆتان ئامادە کردووە کە یارمەتیتان دەدات لە ماڵەوە پڕۆژەی بچوکی خۆتان هەبێت:

    دروستکردنی خواردن لەماڵەوە
    لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ئەمە هەیە، کە ئافرەتێک یان چەند ژنێک ئامادەیی خۆیان پیشان دەدەن بۆ دروستکردنی خواردن لەماڵەوە و بەمە دەڵێن ” اكل بيتي”. دوای هاتنی ئاوارەکانی سوریا لە هەرێمی کوردستان ئەمە تا رادەیەک بڵاوبۆتەوە، بەڵام تا ئێستا ژنانی ئێمە دەستیان نەداوەتە ئەم جۆرە پرۆژەیە، بۆ ئەمەش دەکرێت لەڕێگەی پەیجی ئەلیکترۆنی ریکلام بۆ جۆری خواردنەکان بکرێت تا خەڵک لە شەکراو خواردنەوە و ئاهەنگ و بۆنەکان داوای دروستکردنی ژمارەیەکی دیاریکراو لە ژەمی خواردن یان شیرینیان لێبکات و دەشکرێت لە ڕێگەی دوکانێکەوە ڕیکلام بۆ چێشتەکانیان بکەن.

    وانەی تایبەت
    لە زۆربەی وڵاتان وتنەوەی وانەی تایبەت تەنها لە ڕێگەی سەنتەر و پەیمانگەکان نییە، بەڵکو مامۆستای ژنیش دەتوانێت لەماڵەوە وانەی تایبەت یان کۆرسی بەهێزکردنی زمان بڵێتەوە، بۆیە کاتی ئەوە هاتوو خانمانی کوردستانێش شەرم نەکەن لەتواناکانیان و ژنبوون و جۆری ڕەگەز نەبێتە بەربەست لەبەردەم ئەم کارە.

    فرۆشتنی کەل و پەل لەماڵەوه
    لەزۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیش خانمان ئەم جۆرە کارە دەکەن، وەکو فرۆشتنی مەیکەپ و جل و بەرگ یان کەلو پەلی چێشتخانە
    . ئەمەش هەر لەڕیگەی پێگەی ئەیلیکترۆنییەوە دەکرێت، کە ئەمەش وادەکات ژنان بەئاسانی و بێ ئەوەی ناچاربن شوێن بەکرێ بگرن یان توشی بەربەستەکانی کۆمەڵگا بن کاربکەن و بژێوی خۆیان دابین بکەن.

    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: بیرۆکەی ٣ پرۆژەی بچووک بۆ خانمان Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top