مایکرۆسۆفت ئۆفیس (بە ئینگلیزی: Microsoft Office) یان proprietary
commercial office suite، بەرهەمی کۆمپانیای ئەمریکایی مایکرۆسۆفتە، ئەم بەرهەمە وەک کۆکراوەی
کۆمەڵە پڕۆگرامۆکەی کۆمپانیاکەیە کە بە پڕۆگرامی ++C داڕێژراون کە بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٨٩ وەشێنرا
کە ئەو کات تەنیا سێ پڕۆگرامی بۆ وەشێنرا کە ئەوانیش هەریەکە لە وۆرد و پاوەر پۆینت
و ئەکسڵ بوون ، ئەم پڕۆگرامۆکە بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز و ماک گوونجاوە وەکاری لەسەر
دەکرێت بۆ
پەرەپێدان.
پڕۆگەرامەکان
وۆرد : بەکاردێت بۆ نووسینی بابەت و پەڕەگراف کە توانای چاپکردن و لەبەرگرتنەوە
و چەنەدەها شتی تری هەیە کە بۆ دەستکاری کردنی ئامادەکراوە.
پاوەر پۆینت : بەکاردێت بۆ دروستکردنی پەڕەگراف بۆ نیشاندان بە داتاشۆ بەمەبەستی
بەستنی سیمینار و کۆڕەکان لەسەرجەم جیهان بەکاردێت بەوەی کە کۆمەڵێ ئامرازی بۆ دەستکاری
تیایە.
ئەکسڵ : بۆ مەبەستی ئامار و خشتە و ژمێریاری بەکاردێت.
ئاوت لووک : بەکاردێت بۆ ناردنی پۆستی ئەلکتڕۆنی.
ئەکسس : بەمەبەستی دروستکردنی داتابەیس بەکاردێت.
پوبلیشەر یان فڕۆنت پەیج : بۆردروستکردنی پەڕگەی وێب بەکاردێت یان دروستکردنی
کارتی بازرگانی کۆمەڵێ کاری تری جۆراو جۆر.
پیکچەر مانجەر: بۆ کردنەوەی وێنە بەکاردێت کە توانای زووم و هەڵگەڕانەوەی وێنەی
هەیە.
سەرچاوەکان
- مالپەری سەرەکی مایکرۆسۆفت ئۆفیس
- مالپەری مایکرۆسۆفت
- وێکی عەرەبی
- وێکی ئینگلیزی
0 comments:
Post a Comment