• نوێترین بابەت

    كارامه‌یی(SKILL) یاخود المهارة، چییه‌؟




    كارامه‌یی(SKILL) یاخود المهارة، چییه‌؟


    كارامه‌یی،
    SKILL، المهارة، بریتییه‌ له‌: توانای ئه‌نجامدانی كارێك یان ئه‌ركێك به‌وجۆره‌ی كه‌ داوات لێكراوه‌ به‌ ته‌واوی و له‌كاتی خۆیداو به‌ كه‌مترین تێچوونی گونجاو.
    له‌ پێناسه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بنه‌مای "كارامه‌یی" بریتییه‌ له‌ توانا و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌چه‌ند شتێكی تر وه‌ك:
    1- پابه‌ندبوون به‌ كات.
    2- ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ وه‌كخۆی، واته‌ ورده‌كاری و راستگۆیی چاكیی.
    3- ره‌چاوكردنی تێچوونێكی كه‌م به‌و راده‌یه‌ی كه‌ كار له‌ جۆرێتی كاره‌كه‌ نه‌كات و له‌سه‌ر حسابی كڕیار و خاوه‌ن كار و به‌رهه‌م نه‌بێـت.
    كاتێك كه‌ باس له‌ توانا ده‌كه‌ین، مه‌رج نییه‌ جه‌سته‌ بتوانێت رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بێت، به‌ڵكو كارامه‌ییه‌كانی ژیان- المهارات الحیاتیة -
    Soft Skills، په‌یوه‌سته‌ به‌فێربوون و وه‌به‌رهێنانی ژیریی له‌ژیانی تاك دا.
    هه‌روه‌ك ده‌توانرێت له‌م پێناسه‌وه‌ سوود له‌ كتێبی د. مه‌دحه‌ت محه‌مه‌د ئه‌بوئه‌لنه‌سر وه‌ربگرین كه‌ پێناسه‌كه‌ی به‌مجۆره‌ شیكردۆته‌وه‌:
    كارامه‌یی = ئاره‌زوو + توانا + خێرایی+ ته‌واوكردنی كار به‌چاكی.
    ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش بۆمان روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كاتێك روو له‌بازاڕی كار ده‌كه‌یت یان كارێك بۆخۆت ئه‌نجام ده‌ده‌یت وه‌ك خاوه‌ن پڕۆژه‌، ئه‌وا پێویسته‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ت تێداهه‌بن كه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ وه‌ك: توانا و خێرایی و ته‌واوكردنی كار به‌ چاكیی و چه‌ند كارامه‌ییه‌كی تریش وه‌ك : راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و ئارامگرتن و رێزگرتن له‌به‌رامبه‌ر و روونكردنه‌وه‌ و توانای بڕواهێنان به‌ كه‌سانی تر ... هتد.
    بۆیه‌ له‌مڕۆدا به‌ هه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤ ده‌وترێت "كارامه‌ییه‌ گواستراوه‌كان" واته‌ ئه‌و كارامه‌ییانه‌ی كه‌ له‌هه‌موو ژیانتدا پێویستت پێیه‌تی و بۆ مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامبوون گرنگن.

    رێكخراوی كورد- ماد بۆ گه‌شه‌پێدانی كولتوری و دیموكراسی
    (به‌شی گه‌شه‌پێدانی تواناكان)


    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: كارامه‌یی(SKILL) یاخود المهارة، چییه‌؟ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top