کارگێڕی و جۆرەکانی
کارگێڕی یاخود بەڕێوەبردن بە
چالاکیەکی گرنگی مرۆیی دادەنرێت کە لەنێو کۆمەڵگادا پەیڕەو دەکرێ ، کاریگەری
گەورەی دەبێ لەسەر لایەنە جیاوازەکانی ژیان و پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە کاروبارە
ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانەوە هەیە ، کارگێڕی کار دەکات لەسەر سەرچاوە ئابووریەکان
لەپێناو پڕکردنەوەی پێداویستەکانی تاک و کۆمەڵ لە کۆمەڵگادا وە لەگەڵ ئەوەی کە
پەرەسەندن و پێشکەوتنی کۆمەڵگا پشت دەبەستێ بە کارگێڕی.
ناساندنی کارگێڕی
کارگێڕی پێناسەی زۆر و جیاوازی بۆ
دەکرێ لەوانە :
کارگێڕی پڕۆسەیەکە کاردەکات بۆ
بەدیهێنانی ئامانجێکی دیاریکراو لەکاتی بەکارهێنانی سەرچاوە و پێکهاتە بەردەستەکان
، بە پڕۆگرامێکی دیاریکراو و لە ژینگەیەکی دیاریکراو.
کارگێڕی پێناسە دەکرێ بەوەی پڕۆسەی
پلاندان و ڕێکخستن ئاراستەکردن و چاودێری و گونجاندنە لە سەرچاوە مرۆی و دارایەکان
لەپێناو بەدیهێنانی باشترین ئەنجام و بەکەمترین تێچوون و بە باشترین و کورترین
ڕێگا، وە کارگێڕی لقێکە لە لقەکانی زانستی کۆمەڵایەتی.
جۆرەکانی کارگێڕی
کارگێڕی گشتی :
واتا ژمارەیەکی گەورە لە مۆزەف یاخود کارمەند کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری
گشتی گەورە بێ بەدەستهێنانی قازانج لەو پێشکەشکردنە وە ئەم پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاریە ئەرکە و گرنگە بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا و دەبێ بێ جیاوازی کردن و بە
یەکسانی دابەش بکرێت.
کارگێڕی کار :
کارگێڕی کار جیاوازە لە کارگێڕی گشتی بەوەی ئامانجی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی
گەورەترین قازانجی مادیە لە کاتی بەڕێوەبردنی پڕۆژەیەکی تایبەت، بەدەر و جیاواز لە
پڕۆژەکانی کارگێڕی گشتی ، وە ژمارەی کارمەندەکان تیایدا کەمترە بە بەراورد بە
کارگێڕی گشتی
سەرچاوە
ماڵپەڕی الموضوع
وەرگێڕان لە عەرەبیەوە
پاڤێڵ جمال
0 comments:
Post a Comment