نرخی گەندەڵی ئابووری لەسەر جیهان، تاک، کۆمەڵگا ؟
(کاریگەری نرخی یەک چا لە ئاسیا توانی ٢٪
گەشەی ئابووری کەم بکات لە جیهاندا)
نوسینی : ئەحمەد ئارام
یەکیک لە گەورەترین لەمپەرەکانی گەشەکردنی ئابوری لە
جیهان و وڵاتاندا گەندەڵی ئابووریە کە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر بەرەو پێشبردن.
دەتوانین بەم شێوەیە پێناسەی گەشەپێدان بکەین لە رووی زمانەوانیەوە بە مانای زیاد
بوون و گەشەکردن دێت، لە ڕووی ئابوریەوە بە مانای زۆرترکردنی داهات و کەم کردنەوەی
خەرجی و ڕێژەی بێکاری دێت، ئەمەش دەبێتە هۆکاری زیاتر خەرجکردنی هێزی کار بە
ئاڕاستەی بەکاردن، دەرئەنجامی ئەم کارەش دەبێتە هۆکاری بەرهەم هێنانی پرۆژەو بەرەو
پێش چوونی کۆمەڵگا و وڵات. لێرەدا باس لە کاریگەرترین جۆرەکانی گەندەڵی ئابوری لە
جیهاندا دەکەین کە کاریگەری ڕاستەوخۆ هەیە لەسەر وڵات و تاک وکۆمەڵگا.
1- پارەشۆردنەوە(money laundering ):هەر بڕە پارەیەکە لە بەرئەنجامی بازرگانی و کاڵای و
شمەک و خزمەت گوزاریانەوە دەبێت کە بە شێوەیەکی قەدەغە دەست دەکەویت لە ڕووی
یاسایەوە ، بۆ نموونە ماددە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە ، تەزویر کردنی پارە
و چەکەکاندا لە بەرتیل و گەندەڵی ئیداری و سیاسی ، یان هەر چالاکیەکی کە نایاسایی
لەم شێوەیە ئەنجام دەدردێت .
2- هەڵخەڵەتاندن(embezzlement ) : یەکیکە
لە جۆرەکانی گەندەڵی کە بەرامبەر بە درۆ و دزی کردنی و هەڵخەڵەتاندنی بەرامبەر بە ماڵی
گشتی ئەنجام دەدرێت، بۆ نموونە فەرمانبەری حکومەت یەکیک لە کاڵاکانی فەرمانگەکەی
دەبات کە نرخێکی هەیە و دەستی بەسەردا دەگریت .
3- ساختە (Fraud): ساختە
کردن گۆڕان کارییە لە ڕاستیدا کە لایەنی پەیوەندی دار مەرجی کردوە لەسەر کۆمەڵگا و
بەرامبەر و گۆرینی ئەو ڕاستیە لەبەرامبەر بەرژەوەندی تاکە کەسیکدا بۆ نموونە ساختە
کردنی پارە، بەڵگەنامە.
4- بەرتیل (Bribe): بریتیە لە هەرشتیک بدرێت لە پێناو بەڕێوەچوونی بەرژەوەندیەک،
یاخود بدرێت بۆ پوچکردنەوەی حەقیک. گەندەڵی لەهەرشوێنک ڕوو بدات کاریگەری لەسەر ئابووری
جیهان دەبێت و بەپێی ئامارەکان لە ١٨٠ وڵاتدا ئەنجام دراوە، ١٢٠ وڵات لە کەرتی
گەندەڵیدان و ٥٠ وڵات لە بەشەکەی تردان کە ڕیژەی سەرەکی ٤٣٪ لە جیهاندا کە ئەم
ڕیژەیە رێژەیەکی خراپە. ژمارەی دانیشتوان لە وڵاتدا کاریگەری دەبێت لەسەر
گەندەڵی،نزمترین ڕیژەی گەندەڵی لەو وڵاتانەن کە دانیشتوانیان کەمترە لە ١٠ ملیۆن،
ژمارەیەکی کەم وڵات ژمارەی دانیشتوانیان ١٠ ملیۆن زیاتر و ڕیژەی گەندەڵی کەمە. ئەو
وڵاتانەی کە زۆرترین ڕیژەی گەندەڵی تیدایە کە (سودان و سۆماڵ، سوریا )یە هۆکاری
سەرەکی ئەم رێژە بەرزە لە گەندەڵی بۆ شەڕی ناوخۆیی دەگەڕێنەوە . کاریگەری گەندەڵی
بەجۆرێکە تەنها لە ساڵی ٢٠١٦ دا (٢.٦) ترلیۆن دۆلار گەندەڵی ئەنجام دراوە
لەسەرتاسەری جیهان. لە هەمان کاتدا ئەم بڕە ١٤٠ کەسی سیاسی لە جیهاندا گرتەوە کە
١٤ یان سەرۆک و بەپرسی گەورەی جیهان بوون. لە نێو لیستەکەدا چەند کەسێکی ناوداری
جیهانی تێدا بوو وەک لیۆنیل میسی ئەستێرەی تۆپی پێی وڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا
بە تۆمەتی نەدانی باج و پارە شۆردنەوە . ١٧٤ ملیۆن دۆلار لە بازاری جیهاندا کەمترە
لە بازاردا لە لایەن ٤٠ کۆمپانیای نێو دەوڵەتی کە ئەمە یەکێکە لە گەورەترین
ڕیژەکان لە مێژوودا. کاریگەری گەندەڵی لەسەر گەشە کردنی وڵات: 1 دواکەوتن و
هەژاری.
2 هەڵاتنی سەرمایەدار
بۆ دەرەوەی وڵات و نەمانی متمانە لەلایەن بازرگانان.
3 لەدەستدانی کوالێتی
بەرهەمەکان.
4 لەدەست دانی متمانە
لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەرامبەر بە حکومەت.
5 نەدانی باج و دەرامەت
لە لایەن هاوڵاتیان، یەکیکە لە گرنگترین هۆکارەکانی لاواز بوونی حکومەت کە بەمانای
ئەوە دێت پارە لەلایەن حکومەتەوە کەم دەکات بۆ دابەش کردن و پێدانی موچە.
بانکی ناوەندی جیهان بۆ
چارەسەر کردنی کێشەی گەندەڵی : هەنگاوێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەندەڵی بە پێکهێنانی
دامەزراوەیەکی سەربەخۆ بۆ دژایەتی کردنی گەندەڵی لەسەر ئاستی جیهان ، لە ساڵی ڕابردوو
دامەزراوەکە توانی ٧٨ کۆمپانیا و تاکە کەس ئاشکرا بکات و دژایەتی گەندەڵی بکات.
بوونی ئەم جۆرە دامەزراوە سەربەخۆیانە کلیلی دژایەتی کردنی گەندەڵیە لە هەر
وڵاتیکدا وپێویستە.وە هەندێک لە وڵاتان هەستاون بە دامەزراندنی دادگایی دژی
گەندەڵی ئابوری. عێڕاق و هەرێمی کوردستان بێ گومان بێ بەش نین لەم کێشانەو
ڕیژەیەکی گەورەی تۆمار کردوە لە گەندەڵی لەسەر ئاستی جیهاندا، لە کۆتا خوێندەوە بۆ
گەندەڵی لەسەر ئاستی جیهان عێڕاق لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا ڕیزبەندی ١٦٨ دایەوە کە ئەمە
ڕیژەیەکی ترسناکە بۆ سەر داهاتووی وڵات . بۆ لەناو بردنی گەندەڵی لە وڵاتدا و
نەهێشتنی ئەو کاریگەرییە خراپانەی کە لەسەر تاک و کۆمەڵگە هەیەتی لە هەموو ئاستە
جیاوازەکاندا کارێکی ئاسان نیە، بەڵکو پێویستی بە بەرنامە داڕشتنێکی تۆکمە هەیە لە
لوتکەی هەرەمی دەسەڵاتدا. بێگومان بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە هەموو سێکتەرەکانی
حکومەت و وڵاتدا پێویستی بە هاوکاری تەواو داموو دەزگاکانی دەوڵەتە بە پشتیوانی
کردنی سیاسی کاریگەری هەیە دەبێت تاک و کۆمەڵگا لە مەترسیەکانی گەندەڵی
ئاگاداربکرێنەوە، ئەمەش بە پەروەردەکردن و گەشەپێدانی تاک و هوشیارکردنەوەیان لە
ڕیگەی دامودەزگاو ڕێکخراوە حکومی و ناحکومیەکانەوە، ئاگادار بکرێنەوە لە
کاریگەرییە نەرێینەکانی گەندەڵی لە وەستانی گەشە کردن لە وڵاتدا و دوور کەوتنەوە
لە گەندەڵی.
لەگەڵ پێگەیاندنی تاکدا پێویستە گرنگی بە خێزانیش و
پێگەیاندنی مناڵانیش بدرێت لە پێناو دروست کردنی کۆمەڵگایەکی تەندروسدا. ئەمش بۆ
بەدەست هێنانی ئابوریەکی پێشکەوتوو و گەشە کردنی ئابووری لە وڵاتدا.
یەکیک لە نموونەکانی گەندەڵی لە جیهاندە بەڕازیل
بەڕازیل یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە توانای گەشەکردنی ئابووری بە ڕیژەیەکی زۆر بەرز دەبویەوە تاکو ساڵی ٢٠١٤.
بەڵام یەکێک لە گەورەترین روداوی گەندەڵی بە خۆیەوە بینی و کاریگەری گەورەی
کردە لەسەر گەشە کردنی ئابووری وڵاتەکە وەستانی گەشەکردن، ئەمەش کۆمپانیایەکی نەوت
لە وڵاتەکە بە ناوی (petro bras) ئەنجامیدا و توانی لە( ١٠٪) داهاتی وڵاتەکە بەرێت بە پارەشۆردنەوە و
ساختە کردن لە بەرازیل، ئەمەش گەشەکردنی ئابوری وڵاتەکەی وەستاند و ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکە بە شێوەیەک بەرز بوویەوە.
پێدانی بەرتیل تەنها بە نرخی یەک چا کە چەندە نرخەکەی کەمە توانی گەشەی
ئابووری لە جیهاندا کەم بکات بە ڕیژەی (٢٪) . پێدانی بەرتیل هەرچەند نرخەکەی کەم
بێت کاریگەری نەرێنی دروست دەکات.
سەرچاوەکان :
1-cnbc
2-bloomberg
3-transparency
0 comments:
Post a Comment