چۆن كاری بازاڕگێڕی
ئەلیكتڕۆنی بكەم (Digital Marketing)
بەم دواییانە بازارگێڕی ئەلیكتڕۆنی داواكاریەكی
زۆری لەسەرە بە تایبەت دوای ئەو كرانەوەی بەسەرمان هاتووە لە رووی بەستنی جیهان بە
تۆڕی ئینتەرنێت وزیادبوونی بەكاربەران لە وڵاتەكەمان لە چاو پێشتر. بۆیە زۆربەی
كۆمپانیاكان لە هەموو بوارەكان ئێستا بازاڕگێری ئەلیكتڕۆنییان چاڵاك كردووە.
مەبەست چییە لە
بازاڕگێڕی ئەلیكتڕۆنی Digital Marketing ؟
بازاڕگێری بۆ هەموو جۆرە بەرهەمەكان (بەرجەستە یان
دیجیتاڵ) یاخود خزمەتگوزاریەكان لە پلاتفۆرمە جیاوازەكان (فەیسبووك – ئینستاگرام –
سناپ چات – تویتەر – لینكد ئین – یوتیوب ..) یاخود لە رێگای ئیمێڵ بە رێگاكانی
بێبەرامبەر یاخود سپۆنسەركردنی بە پارە، بۆ ئەوەی بگەی بە كڕیار وپێناساندنی
بەرهەمەكە یاخود خزمەتگوزاریەكە كە لە كۆتاییدا ئەنجامی زۆر باشی دەبێت بۆ فرۆشتن
وبڕاندەكە دەناسرێت.
یەكەم: چۆن دەست پێبكەم
وفێرە دیجیتاڵ ماركێتینگ ببم؟
1.
كتێب دەربارەی بازاڕگێڕی
ئەلیكتڕۆنی (دیجیتاڵ ماركێتینگ) بخوێنەوە.
2.
بەشداری خولی فێربوون بكە،
ئەگەر كۆرسی ئۆنڵاینش بێت كێشە نابێت.
3.
ئەوەی فێربووی جێبەجێ،
ئەگەر ئەو كارە نەكەی سوودێكی ئەوتۆی نابێت بۆ تۆ.
4.
هەموو رۆژێك شتێك فێربە لە
بوارەكەی خۆت وبەردەوام بەدوای شتی نوێ بگەڕێ.
5.
خۆت فێرە ستراتیژی
بازرگانی بكە وچۆن ئەوكارە بكەی.
6.
هەندێك شارەزایی لە
فۆتۆشۆپ پەیدا بكە چونكە سودێكی زۆری دەبێت بۆ كارەكانت.
7.
فێرە ئەتەكێتی
وەڵامدانەوەی كڕیارەكان ببە لە كۆمێنت ونامەكان.
8.
هەندێك شارەزایی لە Search
Engine Optimization – SEO پەیدا بكە وچۆن وێبگەڕەكان كاردەكات بۆ ئەوەی بە
ئاسانی لە نێت تۆ بدۆزنەوە ئەوەی بەدوات دەگەڕێ.
9.
فێرە دروست كردنی بزنس
پلان ببە وئەنجامی بدە وگۆڕانكاری لەسەربكە بە پێی پێویست بە بەردەوامی.
10.
ئەگەر هەندێك شارەزای
پەیدا بكەی لە مونتاژی سەرەتایی ئەوا شتێكی زۆر باش دەبێت بۆ تۆ (دانانی وێنە
ودەنگ بە یەكەوە)
11.
شارەزایی لەو بوارە پەیدا
بكە كە كاریان بۆ دەكەی بۆ نموونە لە كۆمپانیایەكی گەشت وگوزار كار دەكەی،
شارەزایی لە كەلتوورە جیاوازەكان پەیدا بكە بۆ بەرەوپێش بردنی كارەكەت.
12.
فێرە بەرنامە پێداویستیەكانی
سۆشیاڵ میدیا ببە، بۆ نموونە وەڵامدانەوەی خۆكارانە تا یارمەتی دەربن وكاتت بۆ
بگەڕێنێتەوە
دووەم: چی بكەم دوای
ئەوەی فێرە دیجیتاڵ ماركێتینگ بووم؟
1.
پەیج لە سۆشیاڵ میدیاكان
دروس بكە وشارەزایی خۆت وەكۆ كەسێكی پسپۆری دیجیتاڵ ماركێتینگ نیشانبدە.
2.
دیزاینێكی پڕۆفیشناڵ بۆ
پەیجەكانی خۆت دروست بكە وهەوڵبدە ناوەكان وەكو یەك بن بۆ ئاسانكاری ورێگاكانی
پەیوەندی كردن بە تۆ بە رەوانی بنووسە.
3.
بەشداری گرووپەكانی
هاوشێوەی خۆت بكە.
4.
ئەگەر هەر ئیڤێنتێك لە
بوارەكەی تۆ هەبوو بەشداری بكە وپەیوەندییەكانت بەهێز بكە چونگە زۆر گرنگە بۆ تۆ.
سێیەم: چۆن
خزمەتگوزارییەكانم پێشكەش بە كەسانی تر بكەم؟
1.
دیجیتاڵ ماركێتینگ بە
شێوەیەكی فوول تایم لە كۆمپانیا یاخود لە ماڵەوە كاریان بۆ بكەی.
2.
سەرپەرشتیارەكانی پەیج
داوایان لێدەكرێت وەڵامی كۆمێنت ونامە بدەنەوە وپۆست ودیزاین بكەن.
3.
بڵاوكردنەوەی بڕاندەكە
ئەویش بە زیادكرنی لایكەكان ونیشاندانی ڤیدیۆ لە یوتیوب وسۆشیاڵ میدیاكاتی تر.
4.
Affiliate لەگەڵ خاوەن بەرهەمێك
دەكەی كە كڕیاری بۆ پەیدا دەكەی ولەهەر فرۆشتنێك تۆ رێژەیەك پارە وەردەگری.
چوارەم: دەمەوێ دەست
بەوكارە بكەم
1.
بەدوای هەلی كار بگەڕێ لەو
بوارە لە گووگڵ، فەیسبووك، LinkedIn، یان هەر وێبسایتێك هەلی
كار بڵاوبكاتەوە.
2.
سەردانی وێبسایتی
كۆمپانیاكان بكە وسی ڤی خۆت ولێهاتووەكان وكارەكانی خۆتیان بۆ بنێرە.
3.
ئەگەر تۆ لەوكەسانەی كە
حەز بە كاری سەربەخۆ دەكەن بەرهەمێك هەڵبژێرە وخۆت بازاڕگێڕی ئەلیكتڕۆنی بۆ بكە وقازانج
بەدەست بێنە.
4.
ئەگەر شارەزاییت لە
بوارێكی تایبەتیت هەیە خزمەتگوزارییەكانت پێشكەشی كەسانی تر بكە، بۆ نموونە
ئامادەكردنی كۆرسات، دیزاین، مونتاژ، وەرگێڕان یان هەرشتێك كە شارەزاییت هەیە
وماركێتینگێكی باش بۆ خۆت بكە وناوی خوای لێبێنە.
5.
بەردەوام بە دوای هەلی كاری
دیجیتاڵ ماركێتینگ بگەڕێ چونكە دەتوانی بەیەك كات سەرپەرشتی چەندین كۆمپانیا بكەی
شەرت نییە تەنها بۆ یەك كەس كار بكەی، ئەوە یەكێكە لە قازانجەكانی كاری ئۆنڵاین.
6.
دەتوانی سەردانی
كۆمپانیاكان یاخود كارگەكان بكەی وپێیان بڵێ دەتوانم بەرهەمەكانتان بۆ بفرۆشم بە رێژەیەكی
قازانج كە پێی دەڵێن Affiliate.
7.
لە سەرەتا هەوڵبدە لە گەڵ
كۆمپانیا بچووكەكان دەست پێبكەی تا شارەزاییەكی باش پەیدا دەكەی ودواتر كار بۆ
كۆمپانیا گەورەكان بكە.
فوئاد عەزیز
0 comments:
Post a Comment