• نوێترین بابەت

    خوایە مەهاتیرێكمان بۆ بنێرە




    مالیزیا 320 هەزار كیلۆمەتر دووجایەو ژمارەی دانیشتوانی ئێستا 27 ملیۆن كەسە،تاساڵی 1981 تەنها 14 ملیۆن كەس بوون و لە دارستانەكاندا ئەژیان ومۆزو ئەناناس و قاوەیان بەرهەم دەهێناو راوە ماسیش كاریان بوو، 18 ئاین و مەزهەبی تیایە .
    خوا مەهاتیر موحەمەدی بۆ ناردن كەمۆزی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشت ،خەونەكانی هێنایە دی و توانی بچێتە كۆلێژی پزیشكی لەسەنگافورە ساڵی 1953 و ساڵی 1957 كە ئینگلیز وڵاتەكەیانی داگیركردبوو عیادەی كردەوەو نیوەی كاتەكای بەخۆڕایی چارەسەری هەژارانی دەكرد.ناوبراو ساڵی 1981 بووە سەرۆك وەزیرانی مالیزیا ونەخشەڕێگای دانا بۆ دەساڵ و بۆ بیست ساڵ وبۆ چل ساڵ واتە تا 2020 :
    -
    زۆرترین بوودجەی دانا بۆتەعلیم و لێكۆڵینەوەی زانستی وهەزاران قوتابی ناردە دەرەوەی وڵات بۆ فێربوون.
    ئەوكاتە پێنج زانكۆ هەبوو توانی 75 زانكۆی تربكاتەوەو پلەی 200 یشیان هەیە لەچاو زانكۆكانی دونیادا.
    -
    لە گەشتیاریدا پلانی دانا كەدوای دەساڵ داهاتیان لە 900 ملیۆن دۆلارەوە ببێت بە 20 ملیاردۆلار .كەئێستا بووە بە 33 ملیار.توانی مالیزیا بكاتە مەركەزێكی نێودەوڵەتی پێشبڕكیی ئوتومبیل و ئەسپ وچارەسەری سرووشتی و ..هتد.
    -
    ساڵی 1992 رێژەی تەڵاق لە32% بوو، فەرمانێكی دەركرد هەر كوڕوكچێك تا دەورە نەبینن نابێ‌ هاوسەرگیری بكەن ، بەوەش رێژەی تەڵاقی كەمكردەوە بۆ 7%.لە 52%ی گەلی مالیزی لەژێر هێڵی هژاریەوە بوون كەمی كردەوە بۆ كەمتر لە 5%.
    -
    پیشەسازی پێشخست و داهاتی لە 5ملیارەوە كرد بە 520 ملیار دۆلار و 80% ی ئوتومبیلی مالیزیا دروستكراوی خۆیانە. داهاتی تاك ساڵانە كەمتربوو لە هەزار دۆلارولەحوكمی ئەمدا بووە شانزە هەزار دۆلار ساڵانە.ئیحتیاتی نەقدیان لە 3ملیارەوە بوو 98 ملیاردۆلارو بەوهەموو ئینجازەوە پاش 21 ساڵ بە ویستی خۆی -وازی لەحوكم هێنا وچوارساڵ لەمەوبەر وەزیری نەوت بوو.

    بەپێی پلانەكەی مەهاتیر ساڵی 2020 مالیزیا ئەبێتە چوارەم هێزی ئابووری ئاسیا پاش صین و یابان و هیند.
    پزیشكێكی بۆخواسوڵحاو توانی مالیزیا لە مشكی ئاسیاوە بكاتە پڵنگی ئاسیا.خوایە حاجی مەهاتیرێكی پزیشكمان بۆبنێرە میللەتمان فەوتا بەدەست گەندەڵكارانەوە.




    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: خوایە مەهاتیرێكمان بۆ بنێرە Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top