• نوێترین بابەت

    بۆچی ناتوانرێ پاره‌ی زۆر چاپ بكرێ؟





    بۆچی ناتوانرێ پاره‌ی زۆر چاپ بكرێ؟
    -
    ده‌مێكه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌مێشكمدا هه‌بوو
    ئه‌مرۆ دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌ری پێم خۆش بوو پوخته‌كه‌ی بۆ ئێوه‌ی ئازیزیش بخه‌مه‌ ڕوو
    كاتێك ده‌وله‌ت قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ره‌ بۆچی پاره‌ی نوی چاپ ناكات و قه‌رزه‌كانی پێ بداته‌وه‌؟!
    هۆكاری چاپ نه‌كردنی پاره‌و نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌مانه‌ن:
    له‌ڕووی بازرگانی و مامه‌ڵه‌ و قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی تاكه‌ دراوی قبوڵكراو له‌ نێوان ووڵاتاندا دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه‌، بۆیه‌ هیچ ووڵاتێك ناتوانێ به‌ دراوی خۆمالی خۆی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه‌.
    ئه‌ی ئه‌گه‌ر ووڵاته‌كه‌ دراوی خۆماڵی چاپ بكات و دۆلاری پێ بكڕێت؟
    چاپ كردنی پاره‌ له‌ هه‌ر وولاتێكدا كه‌ په‌یوه‌ست بێ به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ڕه‌هایی و ده‌ست كراوه‌یی نابێت لێی
    به‌لكو بۆ زیاتر چاپ كردنی دراوه‌كه‌ی و له‌ده‌ست نه‌دانی به‌هاكه‌ی پێویسته‌ ده‌وڵه‌ت یه‌ده‌گی زێڕی پێویستی هه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ردا ئینجا ده‌توانێ پاره‌ی زیارتر چاپ بكات و بیخاته‌ بازاڕه‌وه‌ بی ئه‌وه‌ی زیان له‌ به‌هاكه‌ی بدات
    خۆ ئه‌گه‌ر ووڵاتێك په‌یوه‌ست نه‌بوو به‌و یاسایه‌ له‌گه‌ل چاپكردنی دراوی نوێ به‌های دراوه‌كه‌ی دابه‌زینێكی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و به‌های بازاڕیی نامێنێ
    ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه‌ پێشتر له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌یكڕی ده‌بێ لێره‌ به‌دواوه‌ پاره‌ی زیاتر بدات و به‌گرانتر بیكرێت، به‌مه‌ش زیادبوونی دراوه‌كه‌ی له‌جیاتی سوود زیانێكی زۆر گه‌وره‌تر له‌ ئابوری ووڵاته‌كه‌ ده‌دات
    بۆ نمونه‌:
    له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌ساڵی 1920 ووڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كه‌له‌كه‌بووی جه‌نگ و خستنه‌بازاری پاره‌
    سه‌رشێتانه‌ كه‌وته‌ پاره‌ چاپ كردن
    ئه‌مه‌ش به‌های دراوه‌كه‌ی به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك بێ نرخ كرد كه‌ خه‌ڵكی له‌جیاتی خه‌ڵوز پاره‌كه‌یان ده‌سووتاند قازانجیان زیاتر بوو
    چونكه‌ به‌وبڕه‌ پاره‌یه‌ هیچ خه‌ڵوزێكی ئه‌وتۆی پێ نه‌ده‌هات!
    هه‌روه‌ها ووڵاتی زیمبابۆی كه‌ له‌و ساڵانه‌ی دوایی كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی كرد
    نرخی یه‌ك سه‌نتی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته‌ 500 ملیار دۆلاری زیمبابۆیی
    دوایین دراویش كه‌ له‌و ووڵاته‌ چاپ كرا بریتی بوو له‌ 100 تریلیۆن دۆلاریی، دراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ بێ نرخ كه‌وتووه‌ كه‌ به‌های پاره‌كه‌ زۆر كه‌متره‌ له‌و بره‌ پاره‌یه‌ی له‌ دروست كردنیدا خه‌رج كراوه‌!
    تاكه‌ ووڵات له‌ جیهاندا ‌بتوانێ بێ به‌رامبه‌ری یه‌ده‌گی زێر پاره‌ چاپ بكات ووڵاتی ئه‌مه‌ریكایه‌
    له‌سه‌روبه‌ندی قه‌یرانی 2008 دا ئه‌ویش سه‌رشێتانه‌ كه‌وته‌ چاپ كردنی دۆلار و خستنه‌ بازاڕی
    ئه‌مه‌ش زه‌ربه‌یه‌كی زۆر كوشنده‌ی له‌به‌های دۆلاردا له‌به‌رامبه‌ر دراوی ووڵاتانی پێشكه‌وتوو و تا چه‌ندین سال دواتریش نه‌یهێنایه‌وه‌ سه‌ره‌ خۆی سه‌رباری سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ دووباره‌ كێشانه‌وه‌ی دۆلاره‌كان بۆ بازاڕی ئه‌مه‌ریكی
    بۆ نمونه‌ له‌ ئێستادا كه‌ 1 دۆلار به‌رامبه‌ر 6.2 لیره‌ی توركیه‌
    ئه‌و كاته‌ 1 دۆلار دابه‌زی بوو بۆ 1.2 لیره‌ی توروكي






    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: بۆچی ناتوانرێ پاره‌ی زۆر چاپ بكرێ؟ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top