بانكی وه‌به‌رهێنان
ئه‌م جۆره بانكه هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردن
و ئاسانكاری پرۆسه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ڕێی فرۆشتنی پشك و چاپكردنی قه‌واڵه
و چه‌ك و پێشكه‌شكردنی راوێژ. ناودارترینی ئه‌م جۆره بانكانه بانكی (گۆڵد مان
ساكس)ی ئه‌مریكییه. ئه‌م بانكه هاوكاری سه‌رمایه‌داران و كارگه پیشه‌سازییه‌كان
ده‌كات كه پێویستیان به یارمه‌تی دارایی هه‌یه بۆ زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانیان.
هاوكات ئه‌م جۆره بانكه هه‌ڵده‌ستێت به ده‌ركردنی كاغه‌زی دارایی (قه‌واڵه‌ی
دارایی) (واته پشك و قه‌واڵه)ی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان، هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت
به به‌شداریكردن له دامه‌زراندنی هه‌ندێ كۆمپانیای پیشه‌سازی و بازرگانیدا، هه‌ندێجار
ئه‌م جۆره بانكه به (بانكی كار) ناوزه‌د ده‌كرێت.
0 comments:
Post a Comment