بانك
ده‌توانین پێناسه‌ی بانك بكه‌ین به پشت به‌ستن
به‌و پرۆسانه‌ی بانك پێی هه‌ڵده‌ستێت و بڵێین بانك بریتییه له: كۆمپانیایه‌كی
ڕێگه پێدراوه به ئه‌نجامدانی كاری بانكی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك
له‌نێویاندا سپاردن و پێدانی گوژمه‌ی دارایی...
سه‌رهه‌ڵدانی بانك په‌یوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵدانی
بازرگانی و گه‌شه‌سه‌ندنیه‌وه هه‌یه، كۆنترین دامه‌زراوه‌ی بانكیش مێژووه‌كه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (3500 ساڵ پ. ز) له شاری ئۆرۆكی سۆمه‌ری كه ده‌كه‌وێته سه‌ر
رووباری فورات له وڵاتی دۆڵی نێوان دوو ڕووباره‌كه. به‌ڵام یه‌كه‌م سیستمی بانكی
نووسراو له مێژوودا ئه‌و سیستمه‌یه كه ناودارترین پادشای بابلییه‌كان (حاموڕابی)
دایڕشتووه. كه ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری تا ساڵی 1806 پ. زن درێژ ده‌بێته‌وه، ئه‌م
سیستمه له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵكۆڵراوه، كه تێیدا چۆنێتی گرێبه‌ستی نووسراو و قه‌رزدان
به سو‌و و گرێبه‌ستی دانانی كاڵا ڕوونكراوه‌ته‌وه.
له‌نێوان یاساكانی حاموڕابی و دامه‌زراندنی
یه‌كه‌م بانك كه (بانكی ئه‌مستردام 1609) كاروانێكی دوور و درێژ هه‌یه، كه فینیقییه‌كان
و یۆناننییه‌كان و رۆمانییه‌كان و بانكداره‌كانی فلۆره‌نسا و ئیسپانی و پرتوگالی
و دوای ئه‌وانیش فه‌ڕه‌نسی به‌ریتانییه‌كان به‌شداریان تێدا كردووه.
له ناودارترین بانكه‌كان (بانكی هامبۆرگ
1619) و (بانكی ئینگلته‌را 1694) و (بانكی فه‌ڕه‌نسا 1800) له‌و مێژووه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی
بانك له وڵاته جیاجیاكاندا به‌رده‌وامه و پرۆسه جۆراوجۆره‌كانیشیان ڕوو له زیاد
بوونه به‌پێی گه‌شه‌سه‌ندی بازرگانی و به‌رفراوانبوونی.
0 comments:
Post a Comment