• نوێترین بابەت

    سه‌ره‌ڕاى 10 ساڵ گه‌مارۆى ئابورى ئێران مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌منه‌كردووه‌




    وێڕاى به‌رده‌وامى گه‌مارۆى ئابورى له‌سه‌ر ئێران، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ هیچ بڕیارێكى له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى كارمه‌ندان ده‌رنه‌كردووه‌ و به‌پێى ئاماره‌كانیش مووچه‌ له‌كاتى خۆیدا ده‌درێت و ساڵانه‌ش زیادده‌كات.

    گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر ئێران بابه‌تێكی نوێ نییه‌ و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ ساڵی 1979دا كاتێك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ئێران ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا  ده‌ستیپێكردوه‌ و دواى ئه‌وه‌ش گه‌مارۆكان له‌سه‌ر دۆسێى ئه‌تۆمی زیادیكردوه‌ و توندتر بووه‌.

    ئه‌و  ئابلۆقه‌ و گه‌مارۆیانه‌ له‌ ماوه‌ی چل ساڵی ته‌مه‌نى كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌لایه‌ن وڵاتانی جیاوازی جیهانه‌وه‌ به‌رده‌وام بووه‌، به‌ڵام گرنگترینی ئه‌و ئابلۆقانه‌ له‌م ده‌ ساڵه‌ی دواییدا بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستى رێگریكردن له‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێنراوه‌.

    سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى و قورسى قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران، به‌ڵام بارودۆخى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى ده‌وڵه‌ت وه‌ك خۆیه‌تى و حكومه‌ت ده‌ستكارى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى نه‌كردوه‌.

    به‌پێى ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان له‌ ئێران، هه‌شت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كارمه‌ند و مووچه‌خۆری حكومه‌ت هه‌یه‌ و تائێستاش مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ یه‌ك رۆژیش دوانه‌كه‌وتووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌موو ساڵێكشدا رێژه‌یه‌ك زیادیكردوه‌، له‌ ساڵی 2018 به‌ رێژه‌ى 10% زیادیكردووه‌، كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی پێشوو به‌تایبه‌ت پارساڵ  له‌ كه‌مترین ئاستدا بووه‌.  

    نزمترین ئاستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌ 490 هه‌زار تمه‌ن (80 دینار) بۆ یه‌ك ملیۆن و سی و پێنج هه‌زار تمه‌ت نزیكه‌ (155.000 دینار)، به‌ڵام له‌ ساڵی 2018 دا به‌رزبووته‌وه‌ و ناوه‌ندی مووچه‌ش له‌ یه‌ك ملیۆن و 470 هه‌زار تمه‌نه‌وه‌ (79.000 دینار) بۆ دوو ملیۆن و 970 هه‌زار تمه‌ن (465.000 دینار) به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌. 

    سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مووچه‌ كه‌منه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌پێی یاساكان له‌ كۆتایی هه‌موو ساڵێك جه‌ژنانه‌ بۆ گشت فه‌رمانبه‌ران به‌ یه‌كسانى خه‌رج ده‌كرێت و جه‌ژنانه‌ی ئه‌مساڵی هه‌تاوى ئێران (واته‌ ساڵی 1397) بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك 932 هه‌زار تمه‌ن بووه‌. 

    به‌پێی ئامار و بڵاوكراوه‌كان مووچه‌ و داهاتی فه‌رمانبه‌رانى ئێران به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:
    - دكتۆر، ئه‌ندازیار، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێرى پیشه‌یی 600 ملیۆن تمه‌ن له‌ ساڵێكدا. 
    - دكتۆری پسپۆری جوانكاری و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ، 8 ملیار تمه‌ن له‌ ساڵێكدا. 
    - یاریزانه‌كانی تۆپی پێ و راهێنه‌ره‌كانیان، 3 ملیار تمه‌ن له‌ ساڵێكدا.
    - پسپۆری ددان و پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م و ددان، 1.2 ملیار تمه‌ن له‌ ساڵێكدا
    - مامۆستای زانكۆ 150 ملیۆن تمه‌ن له‌ ساڵێكدا.
    - مامۆستا تایبه‌ته‌كانی په‌یمانگاكان 600 ملیۆن تمه‌ن له‌ ساڵێكدا
    - پزیشكی گشتی ساڵانه‌ 120 ملیۆن تمه‌ن.
    - مامۆستای سه‌ره‌تایی ساڵانه‌ 25 ملیۆن تمه‌ن.
    - كرێكاری ئاسنگه‌رى باڵاخانه‌كان 80 ملیۆن تمه‌ن.
    - ئارایشتگه‌ی ژنانه ساڵانه‌ 300 ملیۆن تمه‌ن.
    - دیزاینه‌ری جلی بووك 1.2 ملیارد تمه‌ن.
    - فرۆكه‌وانی پایه‌یه‌كی جیهانی ساڵانه‌ 300 ملیۆن تمه‌ن.
    - نووسه‌ری به‌ ئه‌زموون و ناسراو ساڵانه‌ 25 ملیۆن تمه‌ن.
    - فیته‌ری ئۆتۆمبیل ساڵانه‌ 600 ملیۆن تمه‌ن.
    -پێشكه‌شكاری ناسراو و به‌ ئه‌زموون ساڵێك 150 ملیۆن تمه‌ن.
    -  پرۆگرامسازى كۆمپیوته‌ر ساڵانه‌ 300 ملیۆن تمه‌ن. 
    - وه‌ستای سه‌ته‌لایت 200 ملیۆن تمه‌ن له‌ ساڵێدا.
    - ئه‌كته‌ره‌ ناسراوه‌كانی سینه‌ما، 800 ملیۆن له‌ ساڵێكدا.

    ئاماده‌كردن: ئاره‌زوو محه‌مه‌د


    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: سه‌ره‌ڕاى 10 ساڵ گه‌مارۆى ئابورى ئێران مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌منه‌كردووه‌ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top