واڵت
دیزنی، لە ساڵی 1901 لە شیكاگۆ لەدایك بووە، دواتر لەگەڵ خێزانەكەی چوونەتە
تەكساس، لە تەمەنی 10 ساڵی لەگەڵ براكەی رۆژنامەیان فرۆشتووە، لەپاڵ ئەوەشدا
دەیخوێند، شەوانەش لە قوتابخانەیەكی فێركردنی وێنەكێشان بوو.
دیزنی حەزی لە كار بوو، بۆیە لە 16ساڵیدا خوێندنی بەجێ هێشت و پەیوەندیی بە خاچی سوورەوە كرد، تا هەندێ پارە بەدەست بێنێت، لە جەنگی یەكەمی جیهانی بووە شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن.
لە فەرەنساوە گەڕایەوە وڵاتەکەی تا كارێكی تر بدۆزێتەوە، زۆر حەزی دەكرد لە بواری فیلم و وێنەی كاریكاتێریدا كار بكات، پەیوەندیی بە رۆژنامەیەكەوە كرد، دوای چەند ڕۆژێك دەریانكرد، بەهۆی ئەوەی وێنەكانی دوور لە خەیاڵ و داهێنان لێك درانەوە، سەرنووسەری رۆژنامەكە هەستی بە داهێنانەكانی ئەو نەكرد.
دوای ئەوە كارێكی نوێی دۆزییەوە كە مانگانەكەی 50 دۆلار بوو، ئەویش دیزاینی بەرگی بەرنامەی هەفتانەی شانۆگەریی (نیومان) بوو، لەوێ گەنجێكی هاوتەمەنی خۆی ناسی كە هەمان ئارەزووی ئەمی هەبوو، هەردووكیان لە ساڵی 1920 دەزگای Iwerks -Disney Commercial Artists یان لە بواری رێكلام دامەزراند، بەڵام ئەم كارە حەزەكانی دیزنیی تێر نەكرد، بۆیە دەستی كرد بە بەرهەمهێنانی فیلمە تایبەتییەكانی و لە قازانجی شانۆی نیومان دەیفرۆشتەوە، ئەو فیلم كارتۆنییە یەك خولەكییانەی بینەر و كڕیارێكی زۆری هەبوو، لەبەرئەوەی ناوەڕۆكەكەی باسی كێشەكانی كۆمەڵگەی دەكرد.
لەبەر هەستكردنی بە گرنگیی فیلمی كارتۆن، دیزنی بڕیاری دا ئەو دەزگایە جێ بهێڵێت، لە ساڵی 1922دا دەزگای Laugh-O-Grams، Incی دامەزراند، كە كاری بەرهەمهێنانی كورتەفیلمی كارتۆنی بوو، بەوەش جەماوەرێكی زۆری پەیدا كرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی خەرجییەكانی لە قازانج زیاتر بوو، دوای ساڵێك مایەپووچ بوو، بەڵام دیزنی توانی كامێراكانی لەگەڵ كۆپیی رەسەنی فیلمی (ئالیس لە وڵاتی سەیر و سەمەرە) لای خۆی بپارێزێت، دوای كۆكردنەوەی هەندێ پارە دەستی كردەوە بە وێنەگری بۆ هەندێك رۆژنامە، لەوێوە بەرەو هۆڵیوود چوو، بە فیلمی (ئالیس لە وڵاتی سەیر و سەمەرە) و دوو كورتە فیلمی دیکە، توانی زیرەكیی خۆی پیشان بدات، دوای ئەوەی لە هەندێ لاوە پاڵپشتیی دارایی بەدەست هێنا، دەستی بە كار كردەوە، بۆیە (دیزنی برۆدكشنز) بووە كۆمپانیایەكی جیهانی.
خاڵی وەچەرخانی دیزنی لەمیانەی فیلم كارتۆنی درێژی سینەمایی (سنۆوایت و حەوت كورتە باڵاكە) بوو لە ساڵی 1937، كە قازانجێكی زۆری كرد. پاشان سێ فلیمی بەرهەم هێنا، بەڵام ئەوكات جەنگی دووەمی جیهان هەڵگیرسا و زیانێكی زۆری بەركەوت، ناچار بوو پشكەكانی كۆمپانیاكەی بفرۆشێت و بەهۆیەوە 8 ملیۆن دۆلاری كۆكردەوە و جارێكی تر كۆمپانیاكەی رزگار كرد. هەرچەندە كۆمپانیاكەی بووە كۆمپانیایەكی گشتی، بەڵام دیزنی وەك سەرپەرشتیاری تەواوی كۆمپانیاكە مایەوە.
ئەو لەگەڵ فیلمی كارتۆن و سینەما ماندوو بوو، بۆیە رووی لە بوارێكی دیکە كرد کە دروستكردنی باخچەی یاری بوو، بۆ دابینكردنی پارەكەشی دیزنی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ABC رێك كەوت، لە ساڵی 1950دا دیزنی رازی بوو (میكی ماوس) لەسەر تەلەڤزیۆن پەخش بكرێ، لەوكاتەوە میكی ماوس ناوبانگی دەركرد، هەرچەندە یەكەم دەركەوتنی ئەو فیلم كارتۆنە لە ساڵی 1928دا بوو.
دیزنی، لە ساڵی 1966 كۆچی دوایی كرد، لەپاش خۆی كۆمپانیایەكی گەورەی لە بواری فیلم كارتۆن جێ هێشت، كۆمپانیاكە بە مردنی دیزنی نەمرد، بەڵكوو رۆژ بەڕۆژ گەشەی دەكرد، كە ئێستا زیاتر لە 150 هەزار كارمەندی هەیە و داهاتی چوار ملیار دۆلارە، سەرەڕای باخچەكانی دیزنی لە سەرانسەری جیهان، لەگەڵ چەند كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی و رادیۆیی.

0 comments:
Post a Comment