له زانكۆدا به‌شی رۆژنامه‌نووسی خوێند‌و به‌رده‌وام
خه‌ریكی وه‌رزشی گۆڕه‌پان و مه‌یدان بوو، كه وه‌رزشكاری ناودار “بیل باوەرمان”
راهێنه‌ری بوو، هەروەها مامۆستای وانەی سەرمایەگوزاری بوو، زۆر لەو مامۆستایەی
نزیک بوو، زۆرجار لەبارەی نەبوونی پێڵاوێکی باشی ڕاکردن و پشوو بەخش لە
وڵاتەکەیاندا گفتوگۆیان دەکرد.
ئەو دەیوت “له خوێندنی كار‌و كاسبیه بچوكه‌كاندا تێگەیشتم، جگه
له وه‌رزش عاشقی شتێكی دیكه‌شم، ئەویش ببمه خاوه‌ن كار‌و سه‌رمایه‌ی خۆم، وانه‌كانی
(فرانك شلنبێرگەر) ژیانی منی گۆڕی، فێری كردین به كێ ده‌ڵێن داهێنه‌ر، من هه‌ستم
كرد ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت باسی من ده‌كات، ئه‌وكات به خۆمم وت: داهێنان هه‌مان
ئه‌و شته‌یه كه خوازیارم ئه‌نجامی بده‌م، تۆژینه‌وه‌كه‌م به‌سه‌رپه‌رشتی
شلنبێرگه‌ر بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن كار‌و كاسبییه‌كی نوێ دابهێنین، ناوی تۆژینه‌وه‌كه‌م
ئەوە بوو: ئایا پێڵاوی وه‌رزشی ژاپۆنی ده‌توانێت كارێكی وا به پێڵاوه وه‌رزشییه
ئه‌ڵمانییه‌كان بكات، كه كامێراكانی ژاپۆن به كامێراكانی ئه‌ڵمانیایان كرد؟
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م
نووسینه، نایت ده‌یویست به كۆمه‌كی نرخ هه‌رزانی ژاپۆن، پێڵاوی كوالێتی
به‌رز به‌رهه‌م بهێنێت و له ئه‌مه‌ریكا بیانفرۆشێت، لە ساڵی 1962دا کە خوێندنی ته‌واو
كرد، بڕیاریدا به دنیادا بگه‌ڕێ و ژاپۆن ببینێت، لەوێ كه‌وته ژێر كاریگه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی
کۆمپانیای “ئۆنیت سوکا تایگەر”، كه پێڵاوی وه‌رزشی كوالێتی به‌رز بە نرخێكی هه‌رزان
به‌رهه‌م ده‌هێنا.
نایت، له‌م كاته‌وه زۆر
كه‌وته ژێر كاریگه‌ری كلتور‌و ئاینی ژاپۆنییه‌كان و، هه‌وڵ و كۆششی
ئه‌وان له كار‌و كاسبیدا ئه‌میان سه‌رسام كرد، تا ئێستاش هه‌ر
كه‌سێك بیه‌وێ بچێته نوسینگه‌كه‌ی نایەته‌وه، ده‌بێت پێڵاوه‌كانی دابكه‌نێت، نایت
کە ئەوکات ته‌مه‌نی 26 ساڵ بوو، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتەکەی، چووه لای باوكی و
500 دۆلاری لێ قه‌رز كرد تاوەکو پاره‌ی هێنانی یه‌كه‌مین نموونه‌ی پێڵاوی تایگه‌ری
پێ بدات، كاتێك نموونه‌كان گەیشتن، دوو جوت پێڵاوی بۆ ئه‌درێسی راهێنه‌ره‌كه‌ی
پێشووی “بیل باوەرمان” پۆست كرد، به‌و هیوایه‌ی جێی ره‌زامه‌ندی بێت، پشتیوانی ئه‌و
ده‌بووه هۆی زیاتر فرۆشتنی پێڵاوه‌كان، به‌ڵام باوەرمان نه‌ك ته‌نها قوتابییه‌كانی
ڕاسپارد پێڵاوی تایگه‌ر بكڕن، به‌ڵكو پێشنیاری كرد به 500 دۆلار ببێته هاوبه‌شی بازرگانی و ته‌نانه‌ت
بیرۆكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێڵاوی باشتریشی بۆ خسته‌ڕوو.
نایت و باوەرمان له سەرەتای ساڵی 1964دا بوونه هاوبه‌ش و هه‌ر ئه‌و
ڕۆژە كۆمپانیای “بلو ریبۆن سپۆرتس” دامه‌زرێنراو بەشێکی ماڵەكەی نایت کرایە
بارەگای کۆمپانیاکە .
دوای تێپەڕاندنی قۆناغێکی دژوار، لەساڵی1969 دا
هاوڕێیه‌كی نایت پێشنیاری كرد ناوی كۆمپانیاكه‌ی بۆ “نایك” بگۆڕێت، كه له یۆنانی كۆندا ناوی “خواوەندی سه‌ركه‌وتن” بوو، نایت بارودۆخی
ئابووری زۆر خراپ بوو، تەنانەت نەیدەتوانی کارمەندێک لای خۆی دابمەزرێنێت بۆئەوەی
لۆگۆکەی بۆ دروست بکات، بۆیە کچە قوتابی لە بواری گرافیک “كارولین داڤیدسۆن”ی
راسپارد لۆگۆیه‌كی بۆ دیزاین بكات، هه‌ستكردن به خێرایی بگه‌یه‌نێت، بەو مەرجەی
لەبەرامبەر ھەر کاتژمێرێک کارکردن دوو دۆلاری پێبدات، ئەویش لە ماوەی ١٧ کاتژمێردا
ئەم لۆگۆیەی ئێستای دیزاین كرد، کە به یه‌كێك له به‌هێزترین و به‌نرخترین
لۆگۆكان دا‌ده‌نرێت، نایت كه لۆگۆكه‌ی بینی وتی “حه‌زم لێ نییه، به‌ڵام خه‌ریكه
سه‌رنجم راده‌كێشێت”، دەبوایە ٣٤ دۆلار بە کارۆلین بدات بەڵام ئەوەشی پی زۆر بوو،
سەرەرای توڕەبوونی چەکێکی بانکی دایە کارۆلین، بەڵام داوای لێکرد جارێ ئەم چەکە بۆ
بانک نەبات، چونکە ئەو بڕە پارەیەی لە بانک نییە، تاکو دواتر کرێیەکە دەدات. دوای
دە ساڵ “کارۆلین” بە ئەنگوستیله‌یه‌كی ئه‌ڵماس و 500 پشكی كۆمپانیاكه خەڵات كرا.
لە ساڵی 1971دا فرۆشی نایك سێ ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاند ، بەهۆی ئەوەی لە 1972 یارییەکانی ئۆلۆمپیاد لە ئۆجینی ئۆریگۆن بەڕێوەچوو،
چەند وەرزشوانێکیان ڕازی کرد تاکو لە ماراسۆندا پێڵاوەکەیان لە پێ بکەن، دەرەنجام لە
حەوت براوەی یەکەم چواریان پێڵاوی نایکی لەپێدا بوو، ئەوەش خاڵی وەرچەرخان بوو و
ناوبانگی بڵاو بووەوه، لەساڵی ١٩٧٥دا داهێنان لە پێڵاوەکەدا کرا، لەو ساڵانەشدا
وەرزشی راکردن گرنگی زۆری پێ دەدرا، قازانجی دوو هێنده زیادی كرد‌و ساڵی 1980 پێش کۆمپانیای
ئه‌دیداسی رکابەری کەوت.
لە ساڵی 1984 نایت له‌گه‌ڵ
“مایكل جۆردن” باسكتباڵی ناوداری 21 ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی گرێبه‌ستی واژۆ كرد‌و، یه‌كه‌مین
رێكلامی ته‌له‌فزیۆنی په‌خش كرد. له كه‌متر له‌ساڵێكدا گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكا جۆردن
و نایكیان وه‌ك هاوتای یه‌كتر ناوده‌برد، بۆ كڕینی پێڵاوی جۆردنیش رۆژیان ده‌ژمارد،
دواتر نایك گرێبه‌ستی بۆ رێكلامكردن له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی ناوداری بواری وه‌رزش
كرد، بۆیە له ساڵانی 1994و 2003دا دوو خه‌ڵاتی له ڤیستیڤاڵه جیهانییه‌كانی
تایبه‌ت به رێكلام برده‌وه.
لە ساڵی ١٩٨٨دا کۆمپانیاکە دروشمی نوێی راگەیاند، بریتی بوو لە (Just do it)، ئەم دروشمە دواتر بووە بەشێکی گرنگی وەرزش لەجیهاندا، لەئێستاشدا
بە هەموو وەرزشوانێک دەوترێتەوە بۆ هاندان و سوورکردنی لەسەر بردنەوە.
لەئێستادا (نایك) گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌لوپه‌لی
وه‌رزشییه له‌جیهانداو لە جیهانی وه‌رزشیدا به‌نرخترینە، زیاتر لە بیست هەزار
فرۆشگای لە زیاتر لە ١١٠ وڵات‌دا هەیە و خاوەنی ٦٣ هەزار کارمەندە، به‌های براندی
نایك نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلاره‌و داهاتی ساڵانەی زیاتر لە ٣٢ ملیار دۆلارە.
0 comments:
Post a Comment