• نوێترین بابەت

    باشـتریـن ٧ یاسـایــی فـێربونی ئـینـگـلـیزی







    ئێمە باشترین ٧ نهێنەی یاخۆد یاسیی فێربونی ئینگلیزیمان بۆتان داناوە کە بێگومان زۆر سودی دەبێت بۆ هەرفێرخوازێک ئەگەر بە تەواوی بەکاری بهێنێت. ئەوانیش کە رێگای ئاسان و خۆشن بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی. بۆ ئەوەی  بەئینگلیزەکی تەواو قسە بکەیت. وەک کەسێکی ئینگلیز ئەوا فەرموو ئەو ٧ نهێنیەی فێربونی زمانی ئینگلیزی بخوێنەو

    یەکەم- هەمیشە رستەو برگە فێربە و بخوێنە نەک تەنها وشەو مانا

    مەبەستمان لە خوێندی رستە ئەوەیە کە رستەی ئاسای فێربیت و وەک ئەوەی کە خۆی قسەی پێدەکرێت نەک تەنها وشە کە دواتر ناازانی کە چۆن باکری دێنی لەرستەدا. بۆیە پێویستە بە شێوازێکی سروشتی فێری ئینگلیزی ببین نەک وەک فەرهەنگی وشە و مانا. چونکە زۆر کەس لەئێمەزۆر جار لە وشە تێدەگەین بەلام نازانین


    دووەم- گوێگرتن
      
    گوێگرتن. یەکێک لە خالە گرینگەکانی فێربونی هەر زمانێک و ئینگلیزی بەتایبەت گوێگرتنە چونکە بە گوێگرتن فێری تێگەیشتن لە ئینگلیزی و تەلەفوزی تەواو و دەربرینی ئینگلیزی دەبین. وە هەروەها گوێگرتن باشترین رێگایە بۆ فێربونی چۆنیەتی قسەکردن. چونکە هەمو کەسێک پێش قسەگرتن بۆماوەیەکی تەواو گوێی گرتوە دواتر دەستمان بە قسەکردن کردوە، هەروەک کە چۆن مندالێک تازە فێری قسەکردن و زمانی دایک دەبێت سەرەتا تەنها گوێ دەگرێت و دەبیستێت دواتر دەست دەکات بەقسە کردن. بۆیە ئەگەر گوێگرەکی باشبیت ئەوا دەبیت بە قسەکەرێکی زۆر باش

    سێهەم- واز لە خوێندی یاسا رێزمانیەکان بێنە

    واز لە خوێندی یاسا رێزمانیەکان بێنە. بۆ ئەوەی بە شێوازێکی قول و سروشتی فێری ئینگلیزی بین ئەوا پێویستە واز لە یاسا بێزارکەرەکانی رێزمان بهێنین، چونکە یارماتیت نادە بۆ فێربوون. تەنها بیربکەوە کە چۆن فێری زمانی دایک(کوردی) بوین؟ ئایە هیچ یاسا و رێسایەکی رێمانیمان خوێند تابتوانین قسە بکەی؟ یاخۆد بەشێوازیکی سروشتی فێربوین و ئیستا لە قسەکردن هیج کێشەیەکمان نیە. خوێندی رێزمانی وات لێدەکات لە کاتی قسەکردن بیر بکەیەوە. وات لێدەکات بترسی لە قسە کردن و هەمیشە دو دل بیت لەبەکارهێنانی رستە و کاتی رستە. ئایا کە بە کوردی قسەدەکەین ئێمە هیچ جارێک بیر لە یاساکانی رێمانی دەکەینەوە؟ ئایە پێویستە کە قسە دەکەین بوەستین بۆ ئەوەی بیر بکەینەوە کە چ جۆرە کات و دەمی رستە بەکاربێنین؟ ئێمە بەداخەوە وافێرکراوین زۆربەمان کە پێمان وتراوە رێزمان کلیلی فێربونی زمانە بۆیە تائێسا کە زۆربەی قوتابیەکان کە خوێند تەواو دەکەن توانای ئەوەیان نیە کە خولاکێک بە ئینگلیزی ئاخاوتن بکەن. ئەوە هەلەی فێرخواز نیە چونکە لە زۆربەی قوتابخانە و خولەکانی فێربون وا فێرکراوین کە رێمان بنچینەی فێربونە. ئایا دەزانن بۆ ئەوان بە شێوازی رێزمانی فێرت دەکان؟ چونکە کاتی کەمتری دەوێت بۆ ئەوان و دەیانەوێت بە زوترین کات زۆر ترین دەرس بلێنەوە بێ گوێدانە بەر فێربونی قوتابی کە لەچ ئاستێکە. خوێندنی رێزمانی وەک خوێندی بیرکاری وایە هەمو کات پێویستە بیر بکەیە لە یاسا و دەماکانی رستە لە جیاتی ئەوەی قسەبکەیت بە شێوازێکی سروشتی وەک چۆن کە بەزمانی خۆمان قسە دەکەین

    چوارەم- دووبارە کردنەوە

    دووبارە کردنەوە. گرینگترین شت بۆ فێربوونی هەرشتێک دووبارە کردنەوەیە. چونکە چەند دووبارە بکەیتەوە ئەوەندە لە کردنی ئەوشتە باشتر و شارەزاتر دەبی. فێربونی هەر زمانێک بریتیە لەودوبارە کردنەوە. ئەوکاسانەی لە ژیان سەرکەوتوون لە ئەنجامدانی هەرشتێک کە بەسەرکەوتووی دەیکەن ئەوا هۆکاری دووبارەکردنەوەی زۆریانە تا وایان لێهاتووە شتەکان وەک هادەتێک و بەشێوەکی سروشتی بیکەن. بۆنمونە، یاریزانێکی تۆپی پێ یان هەر یاریەکیتر، ئایە چۆن وافێربونە و چۆن ئەوها یاری دەکان؟ ئەگەر سەیری ژیانی رۆژانەیان بکەین ئەوا دەبینین کەرۆژانە هەمان شت دووبارەدەکەنەوە کە پێک هاتوە لە ئاسانترین شت هەتا قورسترینیان. بۆیە کە شتێکی نوێ فێربویون هەرگیز نەلێین بەسە و چیتر پێویست ناکات دووبارە بیخوێنینەوە، یان گوێی لێبگرین. چونکە چەند شتێک زیاتر ببین و ببیستی ئەواندە ئاسانتر و خێراتر دەبی لە ئەنجامدانی. بۆیە بە دووبارەکردنەوە رادێیت لەسەر ئەوشتانەی دەخوێنی و فێریدەبی تا وات لێدێت بە شێوەکی تۆماتیکی خۆت ئەوشتانە دەکەیت کە فێریبوی و دوبارەت کردۆتەوە. وتەیەک هەیە دەلێت ( دووبارە کردنەوە دایکی پسثۆرەیە(شارەزایی)  ). تۆنی رابنس.

    پێنجەم- خوێندنەوەی کورتە چیرۆکی ئاسان و خەندە ئامێز و گۆرینی کاتی رووداوەکان

    خوێندنەوەی کورتە چیرۆکی ئاسان و خەندە ئامێز و گۆرینی کاتی رووداوەکان. لە یاسای دوەەم باسی ئەوەمان کرد کە یاسا رێزمانیەکان مەخوێنن رەنگە بەلاتانەوە سەیربێت و بلێن جۆن رێزمان فێردەبین. لەم یاسایە خوێندنەوەی چیرۆک و گۆرینی کاتی رووداوەکان و پرسیار کورت و ئاسان وات لێدەکات بە ئاسانی فێری رێزمانی ئینگلیزی بیت، وەهەروەها فێری ئەوەدەبیت لەکاتی ولام دانەوەی پرسیارە ئاسانەکان کە بە ئینگلیزی بیر بکەیەوە و بە ئینگلیزی ولام بدەیەوە لە جیاتی ئەوەی کە هەر رستەیەک لەناو مێشکت وەرگێری بۆ کوردی و دواتر ولامێک بە کوردی ئامادەبکەیت و دووبارە بیکەیتەوە ئینگلیزی کە ئەمە کاتێکی زۆری دەوێت وات لێدەکات لەفێربونی ئینگلیزی لاوازبیت و هەمیشە قەلق بیت لەکاتی قسەکردن. بەلام ئەگەر لە کاتی گوێگرتن و خووێندنەوەی کورتە چیرۆکەکان و ولام دانەوەی پرسیارە ئاسان و خەندەئامێزەکان وا رادێیت کە بە ئینگلیزی بیر بکەیەوە و بەئینگلیزی ولام بدەیتەوە وەک کەسێکی ئینگلیزی ئاخاوتن بکەیت و زالبیت بەسەر توانای قسەکردن و بیرکردنەوە. بەداخوە تائێستا لەهیچ خولێکی فێربون و قوتابخانەکان گرینگی بەوەنەدراوە کە قوتابی و فێرخواز وەها رابهێندرێت کە چۆن تێکەل بە زمانی ئینگلیزی بێت و بتوانێت وەک کەسێکی ئینگلیزی بە ئینگلیزەکی تەواو قسە بکات و بیر بکاتەوە. بۆیە کورتە چیرۆک و پرسیار و ولامی ئاسان وات لێدەکات کا بەئینگلیزی بیربکەیە و فێری رێزمان بیت بەبێ خوێندنی یاسا ئالۆزەکانی رێزمانی و فێری ولام دانەوەی خێرابیت بە ئینگلیزی

    شەشەم- بابەتی بەسوو د مەنهەجی پێویست بخوێنە و فێربە

    بابەتی بەسوو د مەنهەجی پێویست بخوێنە و فێربە. بەداخەوە لە زۆربەی خولەکانی فێربوون زۆر بابەت و مەنهەجی بێ سوود فێری قوتابی دەکەن کە دەکرێ لە جیاتی ئەو شتە بێ سوودانە شتی زۆر گرینگتر و بابەتی زیندوی سەردامیان فێربکەن وەک خوێندنی ( بابەتە خەیالاویەکان و زانستی و بایۆلۆجی یان وشەی کۆنی ئینگلیزی ) کە لەئێستادا بەکارناهێدرێن لەلایەن خەلکی ئینگلیزەوە. لە زۆربەی خول و قوتابخانەکانی فێرنوی ئیگلیزی لەیانی حەزی قوتابی فەرامۆش دەکرێ ئەوان ئەوشتەی کە ئەوان دەیانەوێت فێرت دەکەن نەک کە شتێک بە حەزی خۆتبێت تۆبتەوێت فێریبیت. خوێندنی بابەتی بەسوود و گرینگ حەزی فێرخواز زیاتر دەکات بۆفێربون و هاندەر دەبێت بۆ هەولدانی زیاتر. پێوستە ویستی فێرخواز و فێرکردن لە پێش سوود و بەرژەوەندی مامۆستا و کۆرسەکانی فێربونی زمان بێت. ئێمە بابەتی زیندو و سەردەمیانە بەکاردێنین کە لەژیانی رۆژانەتدە گوێت لێدەبێت و بەکاریان دێنی. بۆیە پێوستە بابەتی بەسوود و گرینگ فێربین کە سودی هەیە و رۆژانە باکاری دێنین نەک بابەتێکی کۆن و بێ سوود کە لەژیاندا ئەگەری زۆر کەمە بەرچاومان بکەوێت

    حەوتەم- چێژ و خۆشی لەفێربونی ئینگلیزی وەرگرن

    چێژ و خۆشی لەفێربونی ئینگلیزی وەرگرە. کەهەر کارێک ئەنجامدەدەین ئەگەر بە حەز و ئارەزوی خۆمانبێت ئەوا زۆر ئاسانترە کردنی لەوەی کە کارێک وەک ناچاری یاخۆد وەک کارێکی بێزارکەر بێت. هەرکارێک کە خۆشی مان پێدەدات و خۆمان حەز لەکردنی دەکەین ئاسنتر کارەکە جێبەجێ دەبێت و کەمتر ماندودەبین. گرنگترین شت بۆسەرکەوتووبوون لە ئەنجامدانی هەرکارێک ئەوا ئەکارەت خؤشبوێت کە ئەنجامی دەدەئت(ئەو شتەت خۆشبوێت کە ئەنجامی دەدەیت) . بۆیە خوێندن و فێربونی ئینگلیزی پێویستە بە ئەوشتە فێربە کە بەحەز و ئارەزوی خۆت بێت بۆ ئەوەی چێژ لە فێربوون وەرگرتی و هەست بەخۆشی و شادی بکەیت. نەک وەک خوێندنی بە زۆر و ناچاری بۆ تاقیکردنەوەکان یان تەنها بۆ بەدەست هێنانی نمرەی بەرز. ئەوشتە بخوێنەوە کە حەزی لەدەکەی وخۆشییت پێدەبەخشێت نەوەک شتێک کە بێزارکەرە بۆت و ماندوت دەکات. دەتوانی لە کاتی فێربون جولە باکاربێنی بە دلی خۆت و بە بریاری خۆت شتەکان بکەی نەک وەک پۆلەکانی خوێندن کە زۆربەیان مامۆستاکان کۆنترۆلیان کردوە لە جیاتی پێشرەویکردنی پۆلەکان و دوستکردنی جەوێکی خۆش بۆ فێرخواز. تۆ لەفێربونی ئینگلیزی خۆت بریار دەری چی دەخوێنی، چ کاتێک و چۆن دەتەوێت فێربی، نەک کەسێک بەزۆر یاسا و رێسات بەسەر دابسەپێنێت چی بۆ ئەو باشە و چی ئەو حەزی لێیە تۆش ناچاربکات وەک ئەوبێت. هیچ کەس وەک یەک نیە، بۆیە خوێند و فێربونیش جیاوازە لە کەسێکەوە بؤ کەسێکیتر. بۆیە هەمیشە ئەوشتە هەلبژێرە کە چێژت پێدەبەخشێت. کە هەست بە خۆشی و ئارامی دەکەی لە کاتی خوێندن و هاندەرت دەبێت بۆ هەولدانی زیاتر. هەمیشە چیژ و خؤشی لە فێربون و قسەکردنی ئینگلیزی وەرگرن



    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: باشـتریـن ٧ یاسـایــی فـێربونی ئـینـگـلـیزی Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top