• نوێترین بابەت

    چۆنیەتی نوسینی سیڤی بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ







    کورتەیەک لەسەر سیڤی .

    لە رۆژگاری ئەمرۆ سیڤی گرنگترین شتە بۆ دەست کەوتنی هەلی کار لە جیهان بەهۆی پێش کەوتنی تەکنەڵۆجیا کارەکان ئاسان بووە . سوپاس بۆ خوا لە ئێستا دا لە هەرێمی کوردستانیش تا رادەیەکی زۆر کار بە سیڤی دەکری ئەگەر چی رەنگە ئەوا بە هێز نەبی لە ئێستا بەڵام بەهۆی بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگە سیڤی دەبێتە یەکەم هۆکار بۆ دەست کەوتنی کار و دۆزێنەوەی کار. زۆر بەمان هەڵە تێگەیشتووین لە سیڤی وا ئەزانین تەنیا بۆ دۆزێنەوەی کارە . بەڵام لە راستی دا وانیە جاری وایە کەسێک دێت بۆ سەردانت کاتت نیە وەڵامی بدەیەوەو سیڤیەکەی خۆت پێش کەش دەکەی لەسەر خۆت یان کۆمپانیایەکەت .

    یەکەم : ناو 
    تۆ کاتێک ناو دەنووسی پێویستە بزانی چۆن دەی نووسی نەتەوەی کورد دوو یان سێ ناومان هەیە .بەڵام ئەوەی گرنگە دەبی تۆ ئەو ناوە بنووسی کە لەسەر ناسنامەی باری شارستانی و ناسنامەی کەسی و پاسپۆرت دەنووسرێت . 

    دووەم : تەمەن 
    ئەوەی گرنگە ئێمە بینووسین لە تەمەن ئەوەیە ئەو تەمەنە بنووسین کە لەسەر ناسنامەی باری شارستانی و ناسنامەی باری کەسی و پاسپۆرت دەنووسرێت بۆ ئەوەی لە هەموو کات و ساتێکدا بتوانی سیڤی پێشکەش بکەی . نەک بۆ نموونە بنووسین (٢٥)،ساڵ گەر وا بنووسین تەنیا بۆ یەک ساڵ دەبی بەڵام گەر بنووسی (١/١/٢٠٠٥)،(١/٥/١٩٩٩) ئەوا بۆ هەموو کات و ساتێکدا دەبی .

    سێیەم :ژمارەی مۆبایل 
    لە ئێستا مۆبایل زۆر لە کارەکانی ئاسان کردووە . بۆ یە بەبۆچونی من یەکێکە لە شتە هەرە گرنگەکان .کە دەبێ لە سیڤی دا هەبێ. ئەمەش بۆ ئەوەیە کاتێک تۆ سیڤی پێشکەش شوێنک دەکەی کە تۆیان بە دڵ دەبی بۆ رۆژی چاوپێکەوتن بانگێشتت دەکەن .گەر نا هۆکاری تر بالانسی کەمترە بۆ ئاگادار کادنەوەت .

    چوارەم .ژمارەی مۆبایلی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت.
    من بە بۆ چونی خۆم بە بە پیویستی دەزانم . جاری وا هەیە تۆ مۆبایلەکەت داخراوە یان ناتوانرێ پەیوەندێت پیوە بکرێت بە هەر هۆکارێک بێت . گەر ژمارەی یەکێکی تری لەسەر بوو پەیوەندی بەوەوە دەکەن کەواتا وەرنەگرتنی پەیوەندی بە بەرێزت نابێتە رێگر لە وەرنەگرتنت لەکارەکە.

    پێنجەم : ناونێشان 
    زۆر گرنگە لە سیڤی دا هەبێت . جاری وا هەیە خاوەن کار وا داوا دەکات ماڵی نزیک شوێنی کارەکە بێت . جا بۆ هەر مەبەستێک بێت . زوو بگاتە شوێنی کار . ئاسانی هاتوچۆ . کرێ هاتوچۆ یان هەر هۆکارێکی تر هەبێت . پیویستە بەو شێوەیە بنووسرێت . 
    هەولێر - ئازادێ 
    نەک بەتەنیا بنووسی هەولێر خۆ هەولێر یەک کۆڵان یان یەک گەرەک نیە.

    شەشەم : رەگەز 
    گرنگی نووسینی رەگەز بۆ ئەوە دەگەرێتەوە لە ناوی کوردیدا زۆر ناو هەیە دوولایانەیە . واتا ناو هەیە بۆ کور بەکاردێت لەهەمان کات بۆ کچیش. بۆیە پیویستە ئاماژەی پی بدەی وە بنووسی خێزانداری یان نا .چونکە هەندێ کار گەر سەڵت نەبی وەرت ناگری لەکارەکەی وە بە پێچەوانەشەوە.

    حەوتەم . ئمێڵ 
    گەر ئیمیڵت هەبوو پیویستە ئاماژەی پێ بکەی . گەر نەت بوو پیوویستە دابنی . ئەمەش بۆ ئەوەیە هەندێ جار خاوەن کارەکان هەر لر رێگای ئێمێڵ وەڵامت ئەدەنەوە کە لەکارەکە وەرگێرای وە ئەو رۆژە ئامادەبە بۆ چاو پێکەوتن . تا رادەیەک گرنگی خۆی هەیە بۆ بەهێز کردنی سیڤیەکەت .

    نۆیەم : بروانامە
    زۆر گرنگ و پێویستە پێویستە ئاماژە بە بروانامە بکەی لە سیڤی . جا هەر بروانامەیەک بێت گرنگ نیە ( سێ ناوەندی یان شەشی ئامادەی یان دبلۆم یان بکالۆریۆس ..... هتد )
    لە ئێستا گرنگی خۆی هەیە بڕوانامە. چونکە کاری وا هەیە گەر بڕوانامەت نەبێ وەرت ناگرێت بۆ کار. زۆر جار بڕوانامەی خول یان رێکخراوێک بە دەست دەهێنی پێویستە ئاماژەی پی بکەی لە سیڤیەکە . بۆ ئەوەی سیڤیەکەت بەهێز بێت . لە خوارەوە بە نموونە رونی دەکەێنەوە. 
    بکالۆریۆس لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی ژمێریاری لە ساڵی ٢٠١٦ _ ٢٠١٧

    هەشتەم : زمان 
    زۆر بەی جار زمان وەکو مەرج دادەنرێت لە بڵاوبوونەوەی هەلی کار بۆیە گرنگی خۆی هەیە گەر زمان بزانی ئاماژەی پێ بکەی . جا چ قسە پێکردن بێ یان نووسین یان خوێندنەوە یان تێگەیشتن پێویستە ئاماژە بە ئادتەکەی بکەی 
    بۆ نموونه 
    زمانی ئینگلیزی ئاستی تێگەیشتنم زۆر باشە 
    زمانی ئینگلیزی ئاستی نووسن باشە
    زمانی ئینگلیزی ئاستی گفتوگۆ خراپ یان مامناوەند
    بم شێوەیە وە دەش تونی بە شێوەی خشتە  بینوسی .

    دەیەم شارەزای کۆمپیوتەر 
    بەهۆی پێشکەووتنی تەکنەلۆژیا کۆمپیوتەر هۆکارێکی گرنگە بۆ وەرگرتنت لە کار یان بە واتایەکی تر شانسی وەرگرتنت لە کار زیاتر دەبێ لە کەسێک کە شارەزایی کۆمپیوتەری نیە . بۆیە زۆر گرنگە شارەزابێت لە بەرنامەکان هەندێ بەرنامە هەیە گشتیە وەک ۆورد و ئێکسڵ و ئەکسس و پاوەر پۆینت .... هتد . وە هەندێک بەرنامە هەیە تایبەتە بە کارێکی دیاری کراو . وەکو بەرنامەی ژمێریاری و ئەندازیاری و  ڕووپێوی ..... هتد . بەڵام تکایە گەر بەرنامەک شارەزایت لێ نیە مەی نووسە باشترە چونکە جاری وایە خاوەن کار تاقیت دەکاتەوە لەکاتی چاو پێکەوتن .

    یازدەمین : شارەزایی کار 
    شارەزایی چ کارێکی ئاماژە پێ بکە ئەوەی دەمەوی و گرنگە لام باسی بکەم ئەوەیە زۆربەی تاکی کورد کاتێک شارەزایی لە کارێک دەبێ شەرم دەکا بینووسی یان بێڵی . زۆر جار ئەو شەرمە وا دەکات کارەکە لە دەست بدەی . یان جاری واهەیە بەهۆی خۆ بەگەورە زانین لەگەڵ رێزم مەبەستم کەس نیە . ئەمانە وا دەکات هەلی کار کەمتر بۆت برەخسێت لەگەڵ کەسێک کە شەرم ناکات .

    دوانزەیەم : کاری پێشوو 
    واتا پێش ئەم کارە چ کارێکت کردووە بێ نووسە بێ ئەوەی شەرم لە کارەکەی خۆت بکەی چونکە تۆ شەرەف مەنترێن کەس کاتێک کاریک دەکەی بۆ دەست کەوتنی بژێ و ژیان دەست لەبەر هیچ کەسێک پان ناکەیەوە بۆ ئەوەی بڕێک پارت بداتی .

    سێزدەیەم: بۆ ئەم کارەت هەڵبژارد
     زۆر گرنگی نیە دەکرێ بێنووسی دەکرێ نەی نووسێ بەڵام گەر بێ نووسی باشترە . لەبەر ئەوە دەڵێم گرنگ نیە شتێکی گشتی نیە . بەڵام شتەکانی تر گشتین . بەڵام ئەوا گەر هەر سیڤیەک بنێری دەبێ دەستکاری ئەو خاڵە بکەی  چونکە رەنگە من سیڤی بۆ هەلی کارێک دەنێرم تایبەتمەندە بە کاری شوفێری بەڵام کاتێک بۆ کارێکی تر دەنێری تاێبەتمەندە بە کاری کارگێڕی . لێرە جیاوازی زۆر هەیە لە لەنێوان ئەم دەو دوو هەلی کارە.

    ئەو شتانەی لە سیڤی پیویست ناکا تەنیا گەر خاوەن کار داوای کرد دەنووسرێ
    ١. مۆڵەتی شوفێری .
    ٢.پاسپۆرت . 
    ٣. من کەسێکی راسگۆم دەتوانم زوو بروا بە کەسی بەرانبەر بینم . کەس بە دۆی خۆی ناڵی ترشە .
    ٤. کەسێکی رێک پۆشم .
    ٥. کەسێکی ملتزمم لە کاتی خۆی ئامادە دەبم . جاری وایە شتێک دێتە پێش لەگەڵ رێزم بە درۆزن دەردی .
    ٦. سیمنام پێشکەش کردووە .
    ٧. بەژداری زۆر کۆر و کۆبوونەوە م کردووە.
    ٨.ئامادەم هەموو کارێک بکەم . لێرە خاوەن کار استغلال دەکات هەموو کارێکت پێ دەسپێرێ.
    ٠٩گرنگ ترین شت شتی نا راست مەنووسن تکایە . 
    ١٠. هەوڵ دە سیڤیکە کورت و پوخت بێت هەموو کەس لێ تێبگات . لەگەل رێزم خاوەن کار هەیه خوێندەواری نیە .

    هەڵەکانی چاو پێکەوتن و راستکرنەوەیان 
    ١_ هەرگیز نەکەی لەو کاتەی بۆت دانراوە دوا بەوی هەردەم هەوڵ دە پێنج دەقیقە پێش وەخت لەوی ئامادەبێ . ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو خاوەنکار لەسەرتا دا نەڵێ کەمتەرخەمە لەکات .
    ٢_ئەگەر دواکەوتی هەرگیز پاساوی نەشیاو مەهێنەوە وەکو ڕێگا قەلەباڵغ بوو یان نەمزانی شوێنتان لێرەیە یان نەمزانی ئەو کاتەیە .... هتد چونکە تۆ کارت بە خاوەن کارە نەک ئەو کاری پێت بێ . دەنێ تۆ ئاگاداری هەموو ئەو شتانە بێ کە خاوەن کار کاتت بۆ دا دەنێ بۆ رۆژی چاو پێکەوتن .
    ٣_هەرگیز سەرەتا تۆ قسە مەکە، با خاوەن کار قسەی تەواو بکات دەربارەی کارەکەی ئێنجا تۆ قسە بکە.
    ٤_هەرگێز قسە بە خاوەن کار مەبرە رێ بدە قسەی تەواو بکات . 
    ٥_نەکەی قاچ لەسەر قاچ دابنی بەرامبەر خاوەن کار .چونکە لای کورد وەک بێ رێزی سەیر دەکرێت.
    ٦_هەوڵ بدە جل و بەرگی رەسمی لەبەر بکەی بۆ رۆژی چاوپێکەوتن . با کۆن بێت کێشە نیە بس با پاک بێت مکوی بێت .
    ٧_هەرگێز مەڵێ هەموو کارێک دەکەم چونکە دواتر خاوەن کار ئەو هەڵە دەقۆزتەوە بە دڵی خۆی کارت پێ دەسپێرێ .هەر کاتێک قسەش بکەی دەڵێ نەت ووت هەموو کارێک دەکەم . 
    ٨_ هەمیشە مەرجت هەبێ بۆ کار جا چ بۆ مووچە بێت یان کاتی کارکردن یان مۆڵەتی کارکردن یان پشووی کار .
    ٩_هە رگێز بە خاوەن کار مەڵێ زۆر پیویستم بەکارە . پیویستمە کار بکەم بۆ ئەوەی بژیم دواتر خاوەن کار کاری قورست پێ دەکات و مووچەی کەمت پێ دەدات . دەڵێ پیوستیتی هەرکرریک بڵێم دەکا.
    ١٠_هەرگێز مەڵێ هەموو کارێک دەزانم بکەم چونکە خاوەن کار بە یەک مووچە ٢ تا ٣ کارت پێ دەسپێرێ ئەمەش خوا قەبووڵ ناکا تۆ کاری ٢ تا ٣ کەس بکەی بە یەک مووچە رەنگە مووچە کەش کەم بێت


    هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە
    لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری ژمێریاری،
    بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات




    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: چۆنیەتی نوسینی سیڤی بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top