• نوێترین بابەت

    زۆرێک هەن‌ گرنگی به‌و واژووه ‌و ئیمزایه‌ ناده‌ن كه‌ ‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن




    زۆرێک هەن‌ گرنگی به‌و واژووه ‌و ئیمزایه‌ ناده‌ن كه‌ ‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن,

    نه‌ك ته‌نها له‌ ڕووى واژووكردنى بەڵگەنامەکان و كاغه‌زه‌كان به‌ڵكۆ 

    له‌ڕووى پێكهاته‌و شێوەی واژۆوەکەش،

     هه‌روه‌ها له‌ خۆگرتنى ئه‌و واتایانه‌ى كه‌ له‌ زانستى شیكردنه‌وه‌ى رێنووسه‌كان هه‌یەتی.

     ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى كورت و به‌سوود بۆ خوێنه‌رى به‌ڕێز تیشكى ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر.


    به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ده‌بێت ئاشناى ئه‌وه‌ بین كه‌ واژوو چییه‌ و چۆن به‌ پێى ڕۆژگاره‌كان

     سه‌ری هه‌ڵداوه‌و پێشكه‌وتووه‌. واژوو بریتییه‌ له‌ هێما ونیشانه‌یه‌كى نووسراو ودیار,

    كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سه‌ى كه‌ ئه‌نجامى داوه‌, یاخود نیشانه‌یه‌كى نووسینى پێكه‌وه‌

     لكێنراوه‌و كه‌ به‌ كه‌سه‌كه‌وه‌ تایبه‌ته‌ وله‌ به‌كار هێنانیدا راهاتووه‌ و بۆ راگه‌یاندنى ناوه‌كه‌ى خۆى

     و ده‌ڕبڕینى ره‌زامه‌ندى خۆی ده‌رباره‌ى ئه‌و كارو ره‌فتاره‌انه‌ى كه‌ به‌كارى هێناوه‌,

     جا لە وانەیە ناوەکە کەسی بێت‌ یاخود خێزانى یاخود نازناو بێت, هه‌ندێك جاریش

     پیته‌كانى یه‌كه‌مى ناوه‌كه‌ یاخود هێمایه‌كى دیاریكراو ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئاماژە‌ به‌ناوه‌كه‌ى خۆى ده‌كات,

    واژوو ناسنامه‌یه‌كى پێناسه‌ییه‌ كه‌ پابه‌ندبوونى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌واژووه‌كه‌ى كردووه‌.

    واژوو له‌ گه‌ڵ دروست بوونى په‌یوه‌ندى نێوان نه‌ته‌واكاندا وله‌ڕێگاى بازرگانى وبه‌ستنى

    گرێبه‌سته‌كان سه‌رى هه‌ڵداوه‌, به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌یه‌كى ماددى ده‌ركه‌وتووه‌

    له‌ رێگاى دانانى نیگارێك یاخودشێوازێكى دیاریكراو, ئه‌م رێگایه‌ش له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌و شارستانیه‌ته‌

    كۆنه‌كاندا به‌كار هاتووه‌, وه‌ك وڵاتى دوو ئاوان و میسر و چینى كۆن كه‌ به‌شێوه‌ى مۆر ده‌ركه‌وتووه‌,

    له‌ دواى ئه‌وانیشدا رۆمانه‌كان به‌كاریان هێناوه‌ كه‌ ئیمزا بریتیبووه‌ له‌ هێمایه‌كى نیگاركێشراو یاخود

    ئه‌ڵقه‌یێك كه‌له‌سه‌ر مۆمێك چاپ ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ى بكات.له‌سه‌ده‌ى

    دوازده‌هه‌مدا به‌ره‌ به‌ره‌ ئیمزا گه‌شه‌ى كرد تاوه‌كو گه‌یشته‌ ئه‌م شێوازه‌ى كه‌ ئێستا له‌به‌رچاومانه‌

    و به‌كاری ده‌هێنین. هه‌ندێك له‌ شاره‌زایانى شیكردنه‌وه‌ى رێنوس و زانایانى ده‌روونناسى پێیان وایه‌

    كه‌ شێوازى ئیمزا و شوێنه‌كه‌ى چه‌ند واتایه‌كى هه‌یه‌ ئاماژهە به‌ ده‌روونى ئه‌وكه‌سه‌ ده‌كات كه‌

    ئیمزایه‌كه‌ى كردووه‌, ئه‌گه‌ر هاتوو ئیمزایه‌كه‌ له‌و په‌ڕى لاى راستى كاغه‌زه‌كه‌ بوو

     ئه‌وه‌ ئاماژە‌ به‌ ترس له‌ ئاینده‌ و كه‌مى متمانه‌ به‌ خۆبوون ده‌كات و ئه‌گه‌ر هاتو ئیمزایه‌كه‌ له‌

    ناوه‌ڕاستى كاغه‌زه‌كه‌ بوو ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ خۆده‌رخستن له‌ لایه‌ن كه‌سه‌كه‌وه‌, به‌ڵام

    ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ لاى چه‌پى په‌ڕە‌كه‌ بوو ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كه‌سه‌

    به‌ نه‌رم و نیانى و یه‌كلا كه‌ره‌ویى و خۆگرتووى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانى ده‌وروبه‌رى خۆى ده‌كات

     . ئه‌وه‌ى ماوه‌ كه‌ بیزانین چه‌مكى ئیمزا ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئێمه‌ هێمایه‌ك یاخود هێڵێكى

    هه‌ره‌مه‌كى بكه‌ین, به‌ڵكۆ ئیمزا واتاى پابه‌ندبوون و هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیارێتى دەگه‌یه‌نێت,

    هه‌روه‌ها بریتیه‌ له‌ ماڕكه‌یه‌كى تۆماركراو بۆ كه‌سایه‌تى ئێمه‌, بۆیه‌ ده‌بینین له‌كاتى پشكنینى هه‌ر

    بەڵگەنامەیەک به‌رده‌وام پرسیارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئایا واژووى له‌سه‌ر كراوه‌ و كێ واژووه‌كه‌ى

    له‌سه‌ر كردووه‌, كه‌واته‌ واژوو ناسنامه‌و راستگۆییانه‌ى ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ واژووكه‌ ده‌كات.



    هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە
    لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری ژمێریاری،
    بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات



    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: زۆرێک هەن‌ گرنگی به‌و واژووه ‌و ئیمزایه‌ ناده‌ن كه‌ ‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top