• نوێترین بابەت

    چۆن كارێك بدۆزمه‌وه‌؟ ئه‌و كارامه‌ییانه‌ چین كه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك پێویستن؟





    چۆن كارێك بدۆزمه‌وه‌؟
    ئه‌و كارامه‌ییانه‌ چین كه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك پێویستن؟

    یه‌كێك له‌ گرفته‌ سه‌ره‌كییه‌ به‌ربڵاوه‌كانی لاوان له‌مڕۆدا بێكاریی یه‌، زیاتر له‌ 100 رێگه‌ هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌

     و ده‌ستپێكردنی هه‌ر كارێك، به‌ڵام پێش ده‌ستكردن به‌ هه‌ر كارێك، پێویسته‌ بزانیت كه‌ سروشتی 

    كاركردن له‌ كه‌رتی تایبه‌ت زۆر جیاوازه‌ له‌ كه‌رتی گشتی واته‌: حكومه‌ت.

    چونكه‌ كه‌رتی تایبه‌ت به‌دوای قازانج دا ده‌گه‌ڕێت و مافی خۆیه‌تی، بۆیه‌ پێویستی به‌ "سكیڵ - واته‌: توانا 

    یان كارامه‌یی" به‌رز هه‌یه‌ به‌پێی سروشتی كاری كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵام له‌ناو هه‌موو كارامه‌یی و تواناكان 

    ده‌توانی له‌ "10" دانه‌ زۆر سوود وه‌ربگریت، وه‌ك:

    -1
    توانای كاركردن به‌ گروپ.

    -2
    توانای ئارامگرتن.

    -3
    توانای به‌رده‌وامبوون و كۆڵنه‌دان.

    -4
    كارامه‌یی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌.

    -5
    توانای قسه‌ كردن بۆ خه‌ڵك.

    -6
    نه‌رم و نیانی.

    -7
    پابه‌ندبوون به‌ كات و به‌رێوه‌بردنی باشی كات.

    -8
    ورده‌كاری و توانای باشی سه‌رنجدان.

    -9
    نهێنی پاراستن و پابه‌ندبون به‌ ئامانجی كاره‌كه‌ت.

    -10
    په‌یوه‌ندیی كارا و به‌رهه‌مدار .

    زۆر توانا یان كارامه‌یی -سكیڵ ی تریش هه‌ن كه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك پێویسته‌ كه‌ بیه‌وێت كاربكات،

     به‌ڵام لانیكه‌م ئه‌م 10 كارامه‌ییه‌ بنچینه‌یین و زۆرباشه‌ له‌ڕێگه‌ی خوولی راهێنان و خوێندنه‌وه‌ و

    ئینته‌رنێت و ڤیدیۆ و بابه‌ته‌ فێركارییه‌كان له‌مبوارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ توانای خۆت به‌رز بكه‌یته‌وه‌ تا بتوانیت 

    ده‌رفه‌تی كار به‌ده‌ستبهێنیت.

    رێكخراوی كورد-ماد بۆ گه‌شه‌پێدانی كولتوری و دیموكراسی 
    به‌شی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی تواناكان





    هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە

    لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری ژمێریاری،

    بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات


    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: چۆن كارێك بدۆزمه‌وه‌؟ ئه‌و كارامه‌ییانه‌ چین كه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك پێویستن؟ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top