• نوێترین بابەت

    سكۆله‌رشیپی توركیا بۆ ساڵی 2018



    سكۆله‌رشیپی توركیا بۆ ساڵی 2018
    سكۆله‌رشیپی توركیا بۆ هاوڵاتیانی عێراق بۆ قۆناغی به‌كالۆریۆس به‌م شێوه‌یه‌یی خواره‌وه‌ ده‌بێت
    ناوه‌راستی مانگی 4 ده‌رگای پێشكه‌شكردن ده‌كرێته‌وه‌ و تاوه‌كو ناوه‌راستی مانگی 5 به‌رده‌وام ده‌بێت.
    تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م خوێندنه‌:
    - تێكرای تێچووی خوێندنه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی توركیا ده‌بێت، له‌گه‌ل ساڵێك خوێندنی زمانی توركی.
    - جارێك چوون و هاتن به‌ فرۆكه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی توركیا ده‌بێت
    - بیمه‌ی ته‌ندروستی و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی توركیا ده‌بێت
    - كارتێك بۆ خوێندكار ده‌كرێت كه‌ له‌رێگه‌یه‌وه‌ له‌ ناوخۆی توركیا داشكان بۆ خوێندكار ده‌كرێـت.
    - بره‌ پاره‌یه‌كی مانگانه‌ وه‌ك ده‌رماله‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا بۆ قوتابی خه‌رج ده‌كرێت.
    پێداویستییه‌كان:
    - وێنه‌یه‌كی معامه‌لات.
    - كۆپی لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می پاسپۆرت
    - بروانامه‌ی پۆلی 12 به‌ (توركی، یان عه‌ره‌بی، یان ئینگلیزی) ته‌صدیقكراو له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌.
    - بروانامه‌كانی تر وه‌ك به‌شداریكردن له‌ خول و ده‌وراتی پێگه‌یاندن ئه‌گه‌ر هه‌بێت.
    - بروانامه‌ زانستی و زمانه‌وانیه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌بێت.
    - سیڤی
    - كۆنمره‌ له‌ 70 كه‌متر نه‌بێت. بۆ به‌شه‌ پزیشكیه‌كانیش له‌ 90%.
    - ته‌مه‌ن: له‌ 1/1/1997 گه‌وره‌تر نه‌بێت.
    * تێبینی پێشكه‌شكردن ئۆنلاین ده‌بێت:له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌: 



    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: سكۆله‌رشیپی توركیا بۆ ساڵی 2018 Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top