• نوێترین بابەت

      ئەو کۆمپانیا جیهانیانەی بازاڕی ئۆتۆمبێلیان قۆرخکردووە کامانەن؟



      لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل کەوتوونەتە بازاڕەوە و خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا هەیە،

       زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیای جۆراوجۆر ساڵانە جوانترین بەرهەمەکانیان دەخەنە بازاڕەوە،


       بەڵام ئەو بەرهەمانەی لەلایەن هەندێک لە 
      کۆمپانیاکانەوە دەر دەچن زۆرترین خواستی کڕینیان لەسەرە و تەنها
       لە ویلایەتە
      یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە ١٧ ملیۆن 

      ئۆتۆمبێل دەفرۆشرێن.
      هەڵبەتە زۆرترین ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەیانبینین بەرهەمی ١٠ کۆمپانیای جیهانین کە 

      بەتەواوی جیهانی ئۆتۆمبیلیان قۆرخکردووە و 

      دەستیان بەسەردا گرتووە بۆیە بەرهەمەکانی ئەوان زۆرترین خواستیان لەسەرە ولە هەمووان زیاتر دەفرۆشرێن.
      یەڵڵا لەم بابەتەدا ناوی ئەو کۆمپانیا جیهانییە کە بازاڕی ئۆتۆمبێلی جیهانیان قۆرخکردووە و هەندێک لە نموونەی کارەکانیان 

      دەخاتەڕوو:


      کۆمپانیای تۆیۆتا


      کۆمپانیای تۆیۆتا زیاتر ئۆتۆمبێلی جۆری داهاتسو، لەکسز و تۆیۆتا دەخاتە بازاڕەوە.



      جەنەڕاڵ مۆتۆرز


      ئەم کۆمپانیایە زیاتر بەرهەمەکانی شێفرۆلێت، کادیلاک، جی ئێم سی، هۆڵدن……هتد بەرهەم دەهێنێت.



      کۆمەڵەی بی ئێم دەبلیو


      زیاتر ئۆتۆمبیلەکانی لە جۆری بی ئێم دەبلیو، مینی و رولز ڕایس بەرهەم دەهێنێت.




      ڤۆڵکسواگن


      ئەم کۆمپانیایە زیاتر بەرهەمەکانی سکۆدا، بوگاتی، بینتلی، لامبورگینی، ئاودی، ڤۆلکسواگن و پۆرش  بەرهەم دەهێنێت.


      کۆمپانیای نیسان


      کۆمپانیای نیسان زیاتر ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان، داتسۆن و ئینفینیتی بەرهەم دەهێنێت.


      کۆمپانیای رینۆ



      ئۆتۆمبێلەکانی داسیا، رینۆ و سامسونگ بەرهەم دەهێنێت.


      گروپی هیۆندای



      ئۆتۆمبیلەکانی جۆری هیۆندای، کیا و جینسس بەرهەم دەهێنن.


      گرووپی FCA



      ئۆتۆمبیلەکانی جۆری جیب و دۆچ بەرهەم دەهێنێت.


      تاتا مۆتۆرز



      ئەم کۆمپانیایە زیاتر بەرهەمی لاندرۆڤەر، جاگوار، تاتا مۆتۆرز بەرهەم دەهێنێت.



      کۆمپانیای فۆرد


      زیاتر ئۆتۆمۆبێلی جۆری فۆرد و لینکۆڵن بەرهەم دەهێنێت.
      نوسەر : Ahmad Muhamad
      • کۆمێنتی بلۆگەر
      • کۆمێنتی فەیسبووک

      0 comments:

      Post a Comment

      Item Reviewed: ئەو کۆمپانیا جیهانیانەی بازاڕی ئۆتۆمبێلیان قۆرخکردووە کامانەن؟ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
      تعريب : البعداني