• نوێترین بابەت

    وەلید بــــن تەڵاڵ شازادەی سعودیا و ملیاردێری جیھان بناسە


     وەلید بن تەڵاڵ، شازادە و ملیاردێری سعودی  سامانی ئەو ملیاردێرە ئاشکرا دەکرێت.
    شازادە وەلید کوڕی تەڵاڵ بن عەبدولعەزیزە، دەکاتە برازای شا سەلمان بن عەبدولعزیزی شای ئێستای سعودیە، لە ساڵی 1955 لەدایک بووە و دایکی خەڵکی لوبنانە، 45ـەمین دەوڵەمەندی یەکەمی جیهان بوو لە ساڵی 2017.
    رۆژی یەکشەممە 5/11/2017، دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاری دەستگیرکردنی شازادە وەلید و ژمارەیەک گەورە بەرپرسی وڵاتەکەیان، دا.
    شازادە وەلید بن تەڵاڵ خاوەنی 23 بڕوانامەی دکتۆرایە، زیاتر لە 70 میدیالیای عەرەبی و بیانیی هەیە، هاووڵاتیی فەخریی 22 وڵاتە و زیاتر لە 200 خەڵاتی جیاوازی بە دەست هێناوە.
    سامانی ئەو شازادەیە بە 18 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندێت، بەم شێوەیە:
    سەرۆکایەتیی ئیدارەی گرووپی کۆمپانیاکانی مەملکەکە دەکات.
    پشکی لە هۆتێلەکانی فۆرسینز، فێرمۆنت رافلەز، هۆڵدینگ ئینتەرناشیۆناڵ، مۆڤنبیک، پلازا نیویۆرک، سافۆی لەندەن، جۆرجی پێنجەم و فۆرسیزۆنز پاریس هەیە.
    خاوەنی رێژەی %19ـی پشکەکانی دەزگای راگەیاندنی (سێنشری فۆکسە) و دەزگای (یۆرۆ دیزنی ئێس سی ئێ)یە.
    خاوەنی کۆمپانیای (مەجموعە سیتی)یە و پشکی لە کۆمپانیاکانی تویتەر و (جی دی) هەیە.
    پشکی لە کۆمپانیای (لیفت)ی بواری گواستنەوە و کۆمپانیای (پیشەسازیی نیشتمانی) لە بواری پێترۆکیمیایی هەیە.
    -لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە و فڕۆکەوانی پشکی لە کۆمپانیای (قوتابخانەکانی مەملەکە) و (نەخۆشخانەی مەملەکە و عیادە راوێژکارییەکان) و (کۆمپانیای نیشتمانیی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکان) هەیە.
    – %80-ـی پشکەکانی گرووپی کەناڵەکانی (رۆتانا)ی هەیە و خاوەنی کەناڵی (ئەلعەرەبی هەواڵی)ـە.
    دوو پرۆژەی گەورەی وەبەرهێنانی لە جەددە و ریاز لە سعودیە، هەیە.


    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: وەلید بــــن تەڵاڵ شازادەی سعودیا و ملیاردێری جیھان بناسە Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top