• نوێترین بابەت

    بۆچی ناتوانیت دەوڵەمەند بیت ؟



    زۆرێک لە خەڵکی حەز دەکەن کە دەوڵەمەند بن، رەنگە پارە نەتوانێت لە هەندێک حاڵەت تەندروستی باش و خۆشی ژیان بکڕێت، بەڵام لە زۆر حاڵەت دەوڵەمەندی دەتوانی ژیانێکی باشتر و کەمکێشە ببەخشێ، بۆ دەستکەوتنی سامان پێویستە ستراتیجییەتی راست و زانینی هۆکارەکانی گەیشتن و نەگەیشتنت بە دەوڵەمەندی هەبێت، لێرەدا پێنج خاڵ باس دەکەین کە هەمیشە رێگرن لە بوونت بە کەسێکی دەوڵەمەند و سەرکەوتوو لەبارەی داراییەوە:
    1-ئامادەی قوربانیدان نیت، پێویستە بزانیت کە ناکرێت وەک خۆت دەوڵەمەند بیت، واتە پێویستە دەستبەرداری رۆتین و رەفتار و هەڵسوکەوتی ئاسایی بیت کە رێگرن لە تواناکانت بۆ پێشوەچوون، رەنگە سەرەتا ئەوە زۆر بێت و قوربانیدانێکی گەورە بێت، بەڵام ئەستەم نییە و تەنیا سەرەتاکەی زەحمەتە کە هەروەها پێویستی بە زیرەکی و سووربوون هەیە.
    2-ترس لە نووچخواردن، لە هەنگاونانت بەرەو دەوڵەمەندی بێگومان تووشی هەڵە و نووچخواردن دێیەوە، بۆیە پێویستە فێربیت کە چۆن خۆت لەوان دوور دەخەیتەوە و دووبارەیان نەکەیتەوە، بەڵام ئەگەر نەشیان کەیت قەت بەسەریاندا سەرکەوتوو نابیت.
    جۆن چارلس سالاک لەو بارەوە دەڵێت، بەبێ ماندووبوون و نووچخواردن و نائومێدبوون، خەڵک سەرکەوتوو نابن لە گەیشتنیان بۆ باخچەی سەرکەوتن، هەروەها خاوەن ویستی بەهێز لەو هەنگاوانەدا زۆر ناوەستێت.
    3-ئامانجەکانت روون نییە، بۆیە هەڵسوکەوتیشت دیار نین، شارەزایان دووپاتی دەکەنەوە کە دیاریکردنی ئامانجی دارایی نادیار و ناورد یەکێکە لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی مانەوەی خەڵکی لە ئاستێکی دیاریکراوی داراییدا کە رەنگە نەخوازراو بێت، بۆیە ئەوانە نازانن بە وەردی چیان مەبەستە ناتوانن رێڕەوی راستەقینەی خۆیان بە وردی دیاری بکەن، بۆیە ئەگەر ئامانجێکی دارایی روونت نەبوو، رێنماییەکە ئەوەیە کە راستەوخۆ ئامانجێکی دارایی روون و ورد لە مێشکی خۆت دیاری بکە، بۆ نموونە زیادکردنی داهاتی ساڵانەت بەرێژەی 20% بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی روون بێت و تۆش نزیکتر بیت لە گەیشتن پێیانەوە.
    4-وا دەزانیت کەسانیتر سەرکەوتوون و تۆ نابیت، باوەڕ بەوە بکە کە تۆش سەرکەوتوو دەبیت و دەوڵەمەند دەبیت، خۆت وەک پیاو یان ئافرەتێکی دیاریکراوی سەرکەوتوو بێنە پێش چاو کە دەتەوێت رۆژێک وەک ئەوان بیت، بۆیە ئەگەر وا خۆت بینییەوە و باوەڕیشت بەوە هەبوو، ئەوە هەنگاوێک لە ئامانجەکانت بەرەو دەوڵەمەندی نزیک دەبیتەوە، راستە رووبەڕووی سەختی دەبیتەوە و تووشی بەربەست دێیتەوە، ئەوەش پێویست بە پاشەکشەکردن و نائومێدی ناکات، بەڵکو پێویست بە بەخۆداچوونەوە و شیکردنەوە و دۆزینەوەی هەڵەکان و چاکردنەوەیان و دووبارە دەست پێ کردنەوە دەکات، ئەوە گەشتێکە کە کێشە و بەربەست و هیوای تیادایە، بەڵام بەگەیشتن بە خۆشگوزەرانی کۆتایی دێت.
    5- ئینتەرنێت بەکار ناهێنیت، بەشێک لە سامانە زەبەلاحەکان لە رێگەی سودفەوە بەدەست هاتوون و هەندێکیشیان لە رێگەی پێویستی کەسان بۆ پارە، بەڵام زۆرینە لە رێگەی بیرۆکەیەک دەستی پێ کراوە کە خاوەنەکەی بە سامان گەیاندووە، لەوەش جوانتر ئەوەیە کە زۆرینەی دەوڵەمەندەکان پڕۆژەکانیان لە سەردەمی خوێندنی زانکۆیی یان لە کاتی دەست بەتاڵیدا دەست کەوتووە و سەرەتاکانی سادە بوون و ئەرک و کاری زۆریان نەویستووە بەر لەوەی پەرە بستێنن.
    ئینتەرنێت دنیای گۆڕیوە و ئێستەش لە گۆڕینی بەردەوامە، بۆیە ئەگەر لەو کەسانە نیت کە بەکاریان دێنیت، ئەوە بێبەشی لە یەکێک لە بەهێزترین رێگەکانی گەیشتن بە پارە و سامان کە هەیە.
    بۆیە ئەوە لە مێشکت جێگیر بکە کە کاتێک ئامانجی دارایی داهاتووت دیاری دەکەیت و پاساوەکان وەلا دەنێیت و گرنگی زیاتر بەو رێگەیە دەدەیت کە بەرەو سامان دەتگەیەنێت، ئەو کات بەروونی تواناکانی خۆت دەبینیت.

    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: بۆچی ناتوانیت دەوڵەمەند بیت ؟ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top