به‌پێی ڕاپۆرته ئابوورییه‌كان،
وڵاتانی كه‌نداو له پێش هه‌مووشیانه‌وه سعوودیه، هه‌نگاوێكی زۆریان له
بازرگانیی ئه‌لیكترۆنی بڕیوه و ڕێژه‌ی 2.5% كۆی گشتیی بازرگانیی له‌و ڕێیه‌وه ده‌كرێ،
بۆیه پێشبینی ده‌كرێ ڕێژه‌ی بازرگانییه‌كه گه‌یشتبێته 20 ملیار دینار.
ڕۆناڵد مهشخۆر به‌ڕێوه‌به‌ری
جێبه‌جێكاری ماڵپه‌ڕی بازرگانیی ئه‌لیكترۆنی “سوق دۆت كۆم” كه له وڵاتانی كه‌نداو
زۆرترین بازرگانی لێ ده‌كرێ و هاوشێوه‌ی ئه‌مازۆنه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، وێڕای گه‌شه‌یه‌كی
زۆر له بازاڕی ئه‌لیكترۆنی، هێشتا ئێمه ڕێژه‌كه به به‌راورد به وڵاتانی
ڕۆژئاوا به كه‌م ده‌زانین، چاومان بڕیوه‌ته ئه‌وه‌ی زۆر به‌رز ببێته‌وه، له
كاتێكدا له دنیادا 20%ی گرتووه‌ته‌وه.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌م به‌رپرسه،
سعوودیه له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه بازرگانیی ئه‌لكترۆنی چووه‌ته ناو خه‌ڵكه‌وه،
به تایبه‌تی له ناو گه‌نجان كه زۆرترین بازرگانی و كڕین و فرۆشتنی تێدا ده‌كه‌ن.
بازرگانیی ئه‌لیكترۆنی له
وڵاتانی كه‌نداو به شێوه‌یه‌كی خێرا پێشكه‌وتووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و وڵاتانه كه
پابه‌ندی فه‌توانی زانایانی ئیسلامن و هێشتا ئه‌و فه‌توایانه تێبینییان له‌سه‌ر
جۆری بازرگانییه‌كه هه‌یه و زۆر جار به حه‌رامی ده‌زانن، به‌ڵام هێشتا وێڕای
ڕێگرییه‌كان، به‌ره‌وپیرچوونی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه گه‌رمه.
0 comments:
Post a Comment