• نوێترین بابەت

    شیوازی بانکداری ئیسلامی


    شیوازی بانکداری ئیسلامی بانکە ئیسلامیەکان هەر هەمان ئامانجی بانکەکانی دونیایان هەیە بەڵام لەگەڵ ئەو جیاوازیەدا کە بانکە ئیسلامیەکان دەڵێن کاری ئەم بانکانە لەسەر بنەماکانی ئیسلام کار دەکەن لە گرنگترین کارەکانی بانکی ئیسلامی بریتیە لە دابەشکردنی سود و زیان دەستکەوتوو لە کارەکەوە دەبێت وە خۆیان بە دوور ئەگرن لە پێدان و وەرگرتنی بەهرە ( سودی پارە ) بەربڵاوترین کارەکانی بانکی ئیسلامی بریتیە لە : ١: مرابحە ( گرێبەست لەسەر بنەمای سودی تەواو بوو) ٢: مضاربە ( دابەشکردنی سود ) ٣: ودیعە ( بە ئەمانەت دانان ) ٤: مشارکە ( سەرمایەگوزاری هاوبەش ) ٥:مرابحە ( گرێبەست لەسەر بنەمای سودی تەواو بوو) ٦: لیزینگ ( بەکرێدان بە شەرتی خاوەندارێتی ) لە گرێبەستی بە قەرزدان لە نێوان بانک و کەسانی تردا لە جێگەی ئەوەی بانک پارەکە بە شێوەی راستەوخۆ و کاشی بداتە کەسەکان هەڵدەستێت بە کڕینی پێویستی ئەو کەسە وە بە شێوەی قیست پێی دەفرۆشێتەوە وە لەبەر ڕێگری کردن لە قیست نەدان و خۆ دزینەوە لە قیستەکان بانکەکە هەڵدەستێت بە وەرگرتنی تاپۆیێکی یاسای وەک زەمانەت وە هەر لە سەرەتای مامەڵەکەوە کاڵا یاخود موڵکی کڕدراو دەکرێت بە ناوی خاوەنەکەوە گرنگی ئەمە لەوەدایە کە ە هیچ شێوەیەک پارەی زیادە ناچێتە سەر کاڵاکە وە بەمە دەوترێت مرابحە یەکێکی تر لە واتاکانی مامەڵەی ئیسلامی ناوی بە کرێدانە، کە هاوشێوەی لیزینگە کە دواتر باسی دەکەین ، سلفە یاخود قەرزپێدانی بانکە ئیسلامیەکان بۆ کرینی ئۆتۆمبێل بەم شێوەیە دەبێت کە بانکەکە هەڵدەستێت بە کرینی ئۆتۆمبێلەکە وە بە شێوەی قیست دەیفرۆشێتەوە بە خوازیارەکە بەڵام بە نرخێکی بەرزتر لەو نرخەی کە بانکەکە ئۆتۆمبێلەکەی کڕیوە وە بەمەش بانکەکە بڕێکی دیاری کراو پارە قازانج دەکات شایەنی باسە لەم جۆرە مامەڵەیەدا پێچەوانەی مرابحەیە وە کاڵاکە تاکو کۆتای قیستەکان بە ناوی بانکەکەوە دەبێت ڕێژەی سودی گۆڕاو لە پێدانی قەرزدا : شێوەیەکی تری پێدانی سلفە و قەرزی بانکە ئیسلامیەکان بریتیە لە پێدانی قەرز بە کۆمپانیاکان بە شێوەیەک کە ڕێژەی سودی پارەکە دیاری کراو نیە واتە لەم جۆرە مامەڵەیەدا سودی زیادەی پارە قەرزەکە بەستراوە بە سودی کۆمپانیاکەوە ، ئەم شێوەی قەرزپێدانە لە بانکە ئیسلامیەکاندا بە ( مشارکە) ناو دەبرێت، لەم مامەڵەیەدا کە لە نێوان بانک و کۆمپانیاکاندا ئەنجام ئەدرێت ، بانکەکە دەبێتە سەرچاوەی دابین کردنی پارە و بوجە وە کۆمپانیا دەبێتە داهێنەر و دروست کەری پرۆژەکە کە بە پێی رێکخستنێکی اقتصادی دەبنە شەریک . وە بەم شێوەیەش کۆمپانیاکە وە بانکەکە لە سود و زیاندا هاوبەش و شەریک دەبن وە بە شێوەی یەکسان سود و زیانەکان لەنێوانیاندا دابەش دەکرێت وە کۆمپانیاکە لە کاتی زیان هێناندا پێویست ناکات تێچونەکان و زیانەکانی پڕۆژەکە بگرێتە ئەستۆ سەنتەری ڕاوێژکاری شەریعەتی ئیسلام : ئەو بانک و ڕێکخراوە ئیسلامیانە کە بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری سیستمی بانکداری ئیسلامی گرنگی دەدەن ، پێویستیان بە کۆمیتەیەک یاخود رێخراوێکی ڕاوێژکاری ئیسلامی هەیە ، ئامانج لە دروست کردنی ئەم رێکخراوانە لە لایەن بانکەکانەوە بریتیە لە دڵنیا بوون لە شەرعی بوونی مامەڵەکان . شێوازە جیاوازەکانی گرێبەست لە بانکی ئیسلامیدا : ١: ودیعە : لە گرێبەستی ( ودیعە )دا بانک وەکو پارێزەرێک و متمانەپێکراوێک کاردەکات ، لە بانکی ئیسلامیدا هەموو کەسێک دەتوانێت پارەکەی خۆێ بە شێوەی ودیعە لە لای بانکەکە دابنێت وە هەرکاتێک کە ویستی دەتوانێت پارەکەی وەرگرێتەوە بەبێ هیچ زیادەیەک یاخود کەمیێک هیچ سودێک بۆ ئەم شێوە حسابە بانکیانە بونی نیە ، بەڵام بانک هەڵدەستێک بە دانانی خەڵات بۆ ئەم جۆرە حسابە بانکیانە مەرج نیە خەڵاتەکە پارە بێت زۆر جار بریتیە لە: (لیرەی ئاڵتون ، سەفەر ، ئۆتۆمبێل.......) وە ئەم خەڵاتانەش پەیوەستە بە ڕێژەی بەکارهێنانی حسابەکە واتە تاکو گۆڕان و هاتوچۆ لە حسابەکەدا زیاتر بێت و وە ڕێژەکی پارەکە زیاتر بێت کە دەگۆڕێت لە حسابەکەدا ئەگەری وەرگرتنی خەڵات زیاترە ،بەڵام پێدانی خەڵات کارێکە بانکەکە خۆی هەڵدەستێ بە کردنی واتە هیچ ئیجباری تیا نیە وە دەتوانێ ئەو کارە نەکات ٢: مرابحە : مرابحە بە پێی واتای زمانەوانی بە مانای رێکەوتنی دوولایەن دێت بۆ سودی معامەلەیێک . مرابحە گرێبەستێکە کە بە پێی ئەوە فرۆشیار هەڵدەستێت بە دەستنیشان کردنی کاڵایەک وە بانکەکە هەڵدەستێت بە کڕینی ئەو کاڵایە لەگەڵ خستنەسەری سودێکی دیاری کراو دەیدات بە خوازیارکەی بە شێوەی قیست شایانی باسە بانکداری ئیسلامی ئەم شێوازە گرێبەستەی وەکو شێوازێک لە تەکنیکەکانی خۆی قبوڵی کردووە . ٣: مضاربە : شێوەیکە لە بەژداریکردن لە بەکارهێنانی داهاتی مالی بەشێوەیك کە لایەنێک بەرپرسە لە دابین کردنی سەرمایە ( پارە ) ، وە لایەکی تریش بەرپرسە لە ئەنجامدانی کارەکە وە ئیدارەی کارەکە لە ئەستۆ دەگرێت . لەم شێوە ڕێک کەوتنەدا هەر سودێکی دەستکەوتوو بە پێی ئەوەی کە پێشتر لەسەری رێکەوتون دابەش دەکرێت لە نێوانیاندا . وە لەکاتی زیاندا تانها ئەو لایەنە زەرەرمەند دەبێت کە دابین کەری سەرمایەکەی ( پارەکە) بووە وە لایەنی جێبەجێکار بەرپرس نیە لە زەرەر . وە لەم گرێبەستەدا بەو لایەنەی کە قەرزەکە دەدات پێێ دەوترێت (رب المال) وە بەو کەسەی کە قەرزەکە وەردەگرێت پێی دەوترێت (مضاریب) . شایەنی باسە لە بانکی ئیسلامیدا تەواوی سەرمایەی پێویست لە لایەن بانکەکەوە دابین دەکرێت وە ئەنجامدانی بازرگانی و کۆنترۆڵ کردنی کارەکە لەلای لایەنەکەی تروە دەبێت . رونکردنەوەیێکی گرنگ لەسەر (مضاربە) لە مضاربە دا بە هیچ شێوەیك زیانەکان دابەش ناکرێن ، لە ڕاستیدا بانک خاوەنی سەرمایەکە وە خاوەنی کارەکەیە وە لایەنەکانی تر تەنها وەکو کرێکار وکارمەندی بانک حسابیان بۆدەکرێت بۆیە هیچ زیانێک دابەش ناکرێت لە نێوان بانک و لایەنی جێ بە جێ کاردا بەڵام دابەشکردنی سود هاوشێوەی گرێبەستی هاوبەشی دەبێت کە بە پێێ رێکەوتنێک دەبێت کە پێشتر ئەنجام دراوە شایەنی باسە لە مضاربە دا خاوەنی سەرمایە بە هیچ شێوەیەک توانای تەداخول کردنی لە مودیریەت و تجارەت دانیە وە ئەم بەر پرسیاریەتە قورسە لەسەر ئەستۆی لایەنی جێبەجێ کارە گرنگترین خاڵ لە مضاربەدا بریتیە لە توانای رێکەوتن لەسەر دابەشکردنی سود بە هەر ڕێژەیەک بێت ، مضاربە دەتوانێت بەشێوەی تاکە کەسی یاخود بە کۆمەڵی ئەنجام بدرێت ٤-مشارکە ( بەژداریکردن ) : مشارکت بریتیە لە گرێبەستێک بۆ هاوکاری لە نێوان دوو لایەن بۆ بازرگانی ، سود و زیان لە ئەنجامی کارەکەیان لە نێوانیاندا دابەش دەکرێت ، مشارکە بریتیە لە رێکەوتنێک ، کە بانکی ئیسلامی هەڵدەستێت بە دابین کردنی بوجە(سەرمایە) پێویست لەگەڵ ئەو بوجە(سەرمایە )ی کە لایەنەکەی تر دابینی دەکات ، وە لەم رێکەوتنەدا هەموو لایەنەکانی گرێبەستەکە توانای بەژداری کردنیان هەیە لە ئیدارە و بەڕێوبردن دا بەڵام پێویست بەمە ناکات .. لەم جۆرە گرێبەستەدا سودی دەست کەوتوو بە پێی ئەو رێکەوتنە دەبێت کە پێشتر لە نێوان لایەنەکان ئەنجام دراوە بەڵام ئەگەر توشی زیان بوون ئەوا بە پێی ئەو سەرمایەیە دابەش دەکرێت کە لە سەرتادا لایەنکان دابینیان کردووە، واتا تاکو سەرمایە(بوجە)ی زیاتر دابین بکرێت زەرەری زیاتری بەردەکەوێت بەڵام سودەکە بە پێی رێکەوتنەکە دەبێت کە لە سەرتادا ئەنجام دراوە . جۆرەکانی بەژداری کردن ( مشارکە) : ا- ( partnership financing ) (بەژداریکردن لە دابین کردنی دارایی) بریتیە لە شێوەیەکی کلاسیکی لە بەژداریکردن ، لەم شێوەیەدا هەموو لایەنەکانی گرێبەستەکە بەرپرسن لە دابین کردنی دارایی پڕۆژەکە کە ئەگەر پرۆژەکە (بازرگانی ، پیشەسازی ، سەرمایەگوزاری..........) بێت رێژەی سودی دەست کەوتوو بە پێی رێکەوتنەکان دەبێت کە پێشتر ئەنجام دراون بەڵام دابەش کردنی ڕێژەی زیان بە پێی ئەو سەرمایەیە دەبێت کە لایەنەکە دابینی کردووە بۆ پڕۆژەکە. لەم کارە هاوبەشیەدا یەک کەس یاخود یەک لایەن بە تەنها ناتوانێت ببێتە هەڵگری هەموو زیانەکان، وە بەڕێوبردنی پرۆژەکە لەسەر هەموو لایەنەکانە ، یاخود هەندێک لە لایەنەکان ، یاخود یەک لاین وە یەک کەس دەبێت ، شایەنی باسە هەمیشە بانکی ئیسلامی یەکێکە لە لایەنەکان.. ب- ( joint venture )( هاوبەشی کردن لە سەرمایەگوزاری) ئەم جۆرە لە بەژداریکردن بە شێوەیەک دەبێت کە دوو لایەن سەرمایەکانی خۆیان کۆدەکەنەوە لە پرۆژەیەکدا وە بەڕێوبردنی پڕۆژەکە لەسەر ئەستۆی هەردوو لایەنەکە دەبێت وە ، لەگرێبەستی بەژداریکردنی لایەنەکان مافی تەداخولکردن(مافی بەژداری کردن لە کارەکانی پرۆژەکانیان) هەیە ،هەرچەندە دەتوانرێ چاوپۆشی لەم مافە بکرێت وە یاخود کەسێکی تر لە جێی خۆی دەستنیشان بکات بۆ ئەم مافە یاخود ئەم مافە بدات بە شەریکەکەی .. وە بەم شێوەیە ئاسایە کە وەرگرتنی سود یاخود لە ئەستۆ گرتنی زیانەکان بە پێی ڕێژەی بەژداری کردنیان بێت لە بەڕێوبردنی پرۆژەکان دەتوانین شێوازەکانی ( هاوبەشی کردن لە سەرمایەگوزاری)بە دوو خاڵ باس بکەین *- المشارکە الدائمە ( بەژداریکردنی هەمیشەی) لە بەژداری کردنی هەمیشەیدا بانکی ئیسلامی بەژداری دەکات لە پڕۆژەیەکدا وە بە پێی ڕێژەیەک کە لە سەرەتاوە دیاری کراوە لە سودی کارەکە بەهرەمەند دەبێت ، کاتی ئەم جۆرە بەژداری کردنە دیاری نەکراوە وە دەتوانرێ لەسەر داواکاری لایەنەکان بەردەوام بێت ، شایەنی باسە ئەم شێوازە بۆ دابین کردی دارای پڕۆژە درێژ خایەنەکان گونجاوە ،پرۆژەی درێژخایەن واتە ئەو پرۆژانەی کە درەنگ دەگەن بە بەرهەم(قازانج) *- المشارکە تقلیلیە ( بەژداریکردنی کەم کردنەوە ) لەم شێوازە لە بەژداریکردن دا سەرمایەی هێنراو وە بەشی سودی لایەنەکان بەپێی ڕێژەیەک دەبێت کە لەسەری ڕێک کەوتون ، بەڵام لەهەمان کاتدا شێوازێک دابین دەکەن کە بەپێی ئەو پشک یاخود ئەو سەرمایەی کە بانکەکە هێناویەتی وردە وردە کەم دەکات وە لە کۆتایدا پشکی بانکەکە تەواو دەبێت و دەبێت بە پشکی لایەنەکانی تر و بانکەکە هیچ پشکێکی نامێنێت ، لەم شێوازە لە رێکەوتنە دا بانەکەکە بڕێکی زیاتر سود وەردەگرێت وە ئەو بڕە زیادەیە کە بانکەکە لەسەر سودەکە وەریدەگرێت دەبێتە هۆی ئەوەی لە پشکەکەی کەم ببێتەوە تاکو هیچ پشکێکی نامێنێت وە کە پشکی بانکەکە تەواو بوو ئیتر هیچ جۆرە شەراکەتێک نامێنێت لە نێوان بانکەکە و پرۆژەکە .. ئەم شێوازە لە هاوبەشی بەکاردێن لە ( بازرگانیە ناوخۆکان ، کشتوکاڵ ، پیشەسازی) ٥-لیزینگ لیزینگ یەکێکە لە شێوەکانی دەستکەوتنی داهات بەپێی یاساکانی ئیسلام ، لەم شێوازەدا دارایەکی راستی وەک ( ئۆتۆمبێل ، ئامێر ، کەشتی ، خانوو....) لە لایەن بانکەوە بدرێت بە کرێ بۆ ماوەیەکی دیاری کراو لە بەرام بەر پارەیەکیی دیاریکراو ، تێچوون و سودی ئەم مامەڵەیە بە شێوەیەکی ڕون و ئاشکرا لە گرێبەستەکەدا دەنوسرێت ، ئەم شێوازە لە بڕێکی زۆر لە بانکەکاندا پەیرەو دەکرێت لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا ،وەکو ( بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی , IDBبانکی ئیسلامی مالیزی ، بەشێک لە بانکە بازرگانیەکانی پاکستان ) ئەم شێوازی لیزینگ بەکاردەهێنن . لیزینگ لە بانکی ئیسلامیدا بەشی زۆری هەیە وە هەندێکیان رون دەکەینەوە * بەکرێدان بە مەرجی خاوەنداریەتی ((Lease To Purchase لیزینگ لە بانکی ئیسلامیدا بەشی زۆری هەیە وە بانکە ئیسلامیەکان شێوە جیاوازەکانی لیزینگیان تەجروبە دەکەن وە بەکاریان دەهێنن ، گرێبەستی (کڕین بە کرێدان ) یەکێکە لەم نمونانە کە بە (فرۆشتن بە قیستیش) ناسراوە ، فرۆشتن بە قیست لەم جۆرە لیزنگەدا لە کۆتای گرێبەستی بە کرێدانەکەوە کاڵاکە دەبێتە موڵکی کرێچیەکە ،وە ئەو بڕەی کە وەک قیست وەردەگیڕێت پێکهاتووە لە سودی پارەکە وە لەگەڵ سەرمایە سەرەکیەکە کە کاڵاکەی پێکڕدراوە . ئەم شێوازەی لێزینگ بە شێوەیەکی گشتی لە کڕینی ئۆتۆمبێل و خانوودا بەکاردێت *قرض الحسنە: قرض الحسنە بریتیە قەرزێکی بەنرخ کە بە هیچ شێوەیەک سودی ناچێتە سەر ، ئەم قەرزە بە مەبەستی خێر و چارەسەرکردنی پێویستیەکانی سەرمایەگوزاری ماوە کورت دەدرێت ، ئەم قەرزە بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە موحتاجن و وە پاداشت و سودی ئەم قەرزە تەنها لای خودایە . بانکی ئیسلامی لە پێدانی ئەم قەرزەدا شێوازی جیاواز پەیڕەودەکەن هەندێک بانک تەنها بە مەبەستی سەرمایە گوزاری لە خودی بانکەکەدا ئەم قەرزە دەدەن ، هەندێک بانکی تر بە هەموو موشتەریەکانیان ئەم قەرزە دەدەن ، هەندێکی بانکی تر تەنها بە خوێندکاران ئەم قەرزە دەدەن ، وە بەشە لاوازەکانی دارای کۆمەڵگە وەکو : (بەرهەم هێنەرە بچوکەکان،باخدارەکان ، ئەو کەسانەی کە کاری کشتوکاڵ دەکەن ، )کە توانای دابین کردنی پێویستیەکانی خۆیانیان نیە لە داواکەری ئەم جۆرە قەرزەن ...


    نوسینی : محمد زاهیر Muhammad Zahir

    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: شیوازی بانکداری ئیسلامی Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top