بانکى ناوەندى بەوە پێناسە دەکرێت بریتیە لە دامەزاروەیەکى بانکى بە هەموو کاروبارە بانکییەکانى دەوڵەت هەڵدەستێت هەروەها هەڵدەستێت بە چاودێریکردنى سیاسەتى بانکە بازرگانیەکان و دامەزراوەکانى ترى دارایى بانکە ناوەندیەکان لە نیوەى دووەمى سەدەى حەڤدەیەم لە جیهاندا دەرکەوتن هۆکار پشت دامەزراندنى بانکە ناوەندیەکان بۆ ئارەزووى حکومەتەکان لە دەستوەردان لە چالاکیە بانکییەکان و ئیدارەدانى پرۆسەکانى دەرکردنى دراو دەگەڕێتەوە کە پێشتر بانکە بازرگانییەکان بەو کارانە هەڵدەستان لەبەر ئەوە لەسەرەتایى دروسبوونیان بە (بانکى دەرکردن . بنوک الاصدار) ناونران چونکە ئەرکى دەرکردنى نەخت و ڕێکخستنى بەو سنورو مەرجەى حوکمەت بڕیارى دەدات لە ئەستۆ گرت پاشان بانکە ناوەندییەکان بەرە بەرە ئەرکى چاودێرى کردنى چالاکیە بانکییەکان و ئاراستەکردنیان وەرگرت تاوەکو لەگەڵ ئامانجەکانى سیاسەتە ئابورییەکانى دەوڵەتدا بگونجێت وێڕاى ئەوەى کە دواتر بەرپرسیارێتى و ئەرکى تر بە بانکە ناوەندییەکان سپێردرا
یەکەم بانکى ناوەندى کە دامەزرا . بانکى ئینگلتەرا لە ساڵى ١٦٩٤ .بانکى ناوەندى سوید بوو لە ساڵى ١٨٨٦ دامەزرا. بانکى فەرەنسا لە ساڵى ١٨٠٠ دامەزرا. بانکى هۆڵەندا لە ساڵى ١٨١٧ . بانکى نەمسا لە ساڵى ١٨١٧ .بانکى ژاپۆن لە ساڵى ١٨٨٢ کارى ئەم بانکانە
تەنها ئەنجامدانى کارە بانکییەکەى حکومەت و ئەو کارە ئاساییە بوو کە بانکە بازرگانییەکان پێى هەڵدەستان ئەم بانکانە دەسەڵاتى دەرکردنى دراویان لە سەدەیى نۆزدەیەم پێبەخشرا
ئەوەش بۆ بانکى ئینگلتەرا لە ساڵى ١٨٣٣٣ بوو بانکى سوید لە ساڵى ١٨٩٧ بوو بانکى ناوەندى ئوردنى لە 1964/10/1 دەستى بە کارەکانى کرد
بەوەش هەموو دەوڵەتەکان بە جیاوازى سیستەمە ئابورى و سیاسى و ئاستى پەرەسەندن و پێشکەوتنى ئابووریەکانیان بانکى ناوەندى یان دامەزراند لە سەرووى پەیکەرى دەزگا بانکییەکاندا بوون کاروبارى نەخت و ئیئتمانى ( دڵنیایى ) بانکی یان بە ڕێوە دەبرد بەم جۆرە بایەخى بانکى ناوەندى و سنورى کارایى کاریگەرییەکانى لەسەر ڕەوتى ژیانى ئابوورى و بانکى و پراکتیزەکرنى ئامرازەکانى سیاسەتى نەختى و دارایى بە پێى سروشتى سیستەمى ئابوورى باو و ئاستى پەرەسەندنى دەگۆڕێت
قەیرانى ئابوورى جیهانى سییەکانى سەدەى ڕابردوو زیادبوونى دەسەڵاتى حکومەت بەسەر ئەو بانکانەدا لێکەوتەوە کە لە کۆتایدا بووە هۆکارى خۆماڵى کردنى زۆربەى بانکە ناوەندییەکانى جیهان

0 comments:
Post a Comment