دەربارەی پڕۆگرامەكە:
مەرحەبا پڕۆژەیەكە دەكەوێتە چوارچێوەی كاری پڕۆگرامەكانی (Erasmus Mundus) ئامانجی پڕۆگرامەكە بەهێزكردن و باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەوروپا و وڵاتانی ئێران، عێراق و یەمەنە لەبواری خوێندنی باڵادا، لەڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە دەتوانرێت ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و ستافی زانکۆکان ئەنجام بدرێت لە نێوان زانكۆ بەشداربووەكاندا.
پڕۆگرامی
ئیراسمۆس مۆندس مەرحەبا، پڕۆگرامێكی خوێندنی نێودەوڵەتییەو نۆ زانكۆی ئەوروپی و
هەشت زانكۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تیایدا بەشدارن و لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە فەند
دەکرێت و زانكۆی (سانتیاگۆ دیكامپۆستێلا)ی ئیسپانی سەرپەرشتی دەکات، لە
پڕۆگرامەکەدا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان چوار زانکۆ بەشدارن ئەوانیش زانکۆکانی (
ڕاپەڕین ، کۆیە ، سلێمانی ، هەڵەبجە ) یە .
ڕاگەیاندنی
ئەمجارەی پرۆگرامەكە خۆی دەبینێتەوە لە ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و ستافی زانکۆکان لە
وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ ئێران و عێراق، وە لە ئێران و عێراق و یەمەنەوە بۆ وڵاتانی
ئەوروپا.
ئاڵوگۆڕەکە
چوار بوار لەخۆدەگرێت بە پشتبەستن بە ئاستی بڕوانامە و خوێندنی بەشداربووانی
پڕۆگرامەکە:
* بەکالۆریۆس
* ماستەر
* دکتۆرا
* پۆست-دکتۆرا
پڕۆژەکە سەرجەم خەرجیەکانی وەک تێچووی گەشت و خوێندن لە ئەستۆدەگرێت بەپێی بواری خوێندنی ئەو بەشداربوانەی هەڵدەبژێردرێن، سەرەڕای ئەوەی خەرجی مانگانەش دابین دەکات بۆ بەشداربوەکان لەماوەی مانەوەیان لە دەرەوەی وڵات.
* بەکالۆریۆس
* ماستەر
* دکتۆرا
* پۆست-دکتۆرا
پڕۆژەکە سەرجەم خەرجیەکانی وەک تێچووی گەشت و خوێندن لە ئەستۆدەگرێت بەپێی بواری خوێندنی ئەو بەشداربوانەی هەڵدەبژێردرێن، سەرەڕای ئەوەی خەرجی مانگانەش دابین دەکات بۆ بەشداربوەکان لەماوەی مانەوەیان لە دەرەوەی وڵات.
- بۆ
خوێندکارانی بەکالۆریۆس یان ماستەر ١٠٠٠ €
- بۆ خوێندکارانی دکتۆرا ١٥٠٠ €
- بۆ خوێندکارانی پۆست-دکتۆرا ١٨٠٠ €
- بۆ خوێندکارانی دکتۆرا ١٥٠٠ €
- بۆ خوێندکارانی پۆست-دکتۆرا ١٨٠٠ €
خشتەی
كاری پرۆژەكە:
بەرواری
ڕاگەیاندنی پڕۆژەكە : ٢٠١٦/١٢/٢٢
دوامۆڵەت بۆ
پێشكەشكردنی داواكاری : ٢٠١٧/٢/٧
هەڵبژاردنی
پێشوەختی پاڵێوراوان: مانگی ٢-٤ / ٢٠١٧
كۆبوونەوەی
لیژنەی هەڵبژاردن: مانگی ٢٠١٧/٥
بڵاوكردنەوەی
ئەنجامەكان: مانگی ٢٠١٧/٥
ناردنی
بانگهێشتنامە بۆ سوودمەندبووان: مانگی ٢٠١٧/٥
داواكاری ڤیزا
: مانگی ٥ بۆ ٨ / ٢٠١٧
دەستپێكردنی
خوێندن: مانگی ٢٠١٧/٩
کۆتایی پڕۆژەکە
: ٢٠١٨/٧/١٤
داواكاران
پێویستە مەرج و ڕێنماییە سەرەكییەكان بەوردی بخوێننەوە بەرلەوەی داواكاری پێشكەش
بكەن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە :
0 comments:
Post a Comment