• نوێترین بابەت

    نھێنیەکانی ئابوری سەرکەوتوو

     






    شیلان بیبانی 

    ماستەر لە کارگێری کار

     

    لە دونیای ئابوری ھەمووان بە دوای سەرکەوتن رادەکەن ، بۆیە ئابوری سەرکەوتوو یەکێکە لەو کارانەی کە لەسەر بنەمای ئەخلاقی و ژینگەیی و کۆمەڵایەتی دادەمەزرێت ، ھەروەھا ئەم ئابورییە پارێزگاری لە گەشەو پێشخستنی لایەنەکانی ژیان بە گشتی وتاک بە تایبەت دەکات، ناتوانرێت ئابوریەکی سەرکەوتوو دەست بکەوێت ئەگەر ھەنگاوە ئابورییەکان دەرنەکەوێت لەسەر بنەمای سیاسی توندی جێگیر ،  کەواتە دابینکردنی ژێنگەیەکی گونجاو بۆ وەبەرھێنان یەکێکە لە پاڵپشتەکانی سەرکەوتنی ئابوری ، لێرەدا کە باس لە وەبەرھێنان دەکەێن مەبەستمان لە بەکارھێنانی پارە بە شێوازی پرۆژە لە ھەر چالاکیەکی ئابوری بەو شێوەیەی کە ببێتە مایەی سود بۆ وڵاتەکەی بە شێوەیەکی یاسایی ، دیارە وەبەرھێنانیش پیویستی بە ژێنگەیی تایبەت ھەیە و لەسەر ئەساسی پلانی وەبەرەھێنانی دیراسەکراو و بە شێوەیەک کە ژێر خانێکی ئابوری دابنرێت ، ھەموو ئەمانە و ئەو ئابوریە سەرکەوتووە ببێتەھۆی دابینکردنی کارەبا و ئاو و گواستنەوەو گەیاندن ، و ھەروەھا ئاسانکاری لە رووی فرسەتی وەبەرھێنان بۆ بەکارھێنانیان لە نرخە ھاوسەنگەکان ، جگە لەوانەش رەخساندنی کێبڕکی لە نیوانیان وەبەرھێنەرەکان و دانانی بێمە لەسەر پرۆژەکان و دابینکردنی بابەتی خامی جیاواز لە دروستکردنی پیشەسازی جیاواز ، کەواتە لە مانەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت کۆمەڵیک خاڵ بنەمای ئەم سەرکەوتنەن لەوانە گرنگیدان بە پلانە پێشوەختی بەرھەمھێنانەکان و ئاسانکاری لە جووڵەی پارە و بەدەست کەوتنی و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم چالاکیە ئابورییەکان و بازرگانیەکان و ئامادەکردنی ژێنگەیی پێویستی سەرنجراکێشکراو لەبەردەم وەبەرھێنەرە بیانیەکان بە رلستەوخۆ و دانانی ھێزیک لە بازاڕەکان بەرامبەر بێت بە قەبارەی وەبرەھێنەری دارایی ناوخۆیی .


    ئەوەی جێگەی ئاماژەپێکردنە ئابوری سەرکەوتوو لەسەر بنەمای رەوشتی ئەخلاقیە و تەنھا پەیوەست نییە بە بەرھەم و بەکارھێنان بەڵکو بە رۆشنبیری ھەلسوکەوتی تەندروستی ھاوڵاتیان ، واتە بنەماکەی رۆشنبیری تاکە نەک گیرفان و پارەکەی چونکە ئابوری سەرکەوتوو لە پێناو فەراھەمکردنی باشترین ئاستی ژیان بۆ تاکەکان ، بە دڵنیاییەوە ھەموو ئەمانەش بنیاتنەرە بۆ جێگیر بوونی ئابوری وڵات .


    لە وڵاتانی جیھان سێ نموونەی بەردەست ھەیە لە رووی گۆرانکاری ئابوری بەرەو سەرکەوتوویی لەوانەی مالیزیا و کوریای باشوور و سەنگافورە ، کە ئەمانە بوونە ھۆکار بۆ بەرەوپیشچوونی ھاوڵاتیانیان ، ئەم کردارە بە ھۆی فراوانکردنی ھەنگاوەکانی کار و باشکردنی تواناکان و زۆرکردنی ھێزی کێبرکی و رێپشاندان و رێکخستنی کارەکانی کەرتی حکومەت ، و خستنەڕووی رێگاکان بەرەو گەشەی ئابوری وبەھێزکردنی ژێرخانی ئابوری ، ئەگەر باسی وڵاتی مالیزیا بکەین پێشکەوتنی بە سێ قوناغ تێپەر بوو سەرەتا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٧ تاوەکو ١٩٦٩ بوو بە گەورەترین وڵاتی بەرھەمێنان و سەرچاوەی مەتات و زەیتی داری خورما و داری ئیستوائی جگە لە سنەوبەر ، دواتر لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٠ تاوەکو ١٩٩٠ دەستێ کرد بە پیشەسازی و ئەوجا بەرەو قۆناغی سێیەم کە ١٩٩٠ تاوەکو ٢٠٢٠ کە بوو بە وڵاتیک بە تەواوەتی پشتی بە پیشەسازی بەست و ھەروەھا زۆربەی کارەکان درایە دەست کەرتی تایبەت و مالیزیا لە وڵاتێکی بەرھەمھێنەر بۆ وڵاتێکی پیشەسازی گۆڕا ئەمەش نھێنی سەرکەوتنەکەی بوو ، ئەگەر بچێنە سەر کوریا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٦٢ -١٩٦٦ پلانی ئابوریان لە بەھەمھێنانی کشتوکاڵی بۆ پیشەسازی و دروستکردنی کاڵا بۆ ھەناردەکردن ، لە ساڵەکانی ١٩٦٧-١٩٧١ ھەوڵەکانی لە ھەناردەکردن زیاتر چڕکردەوەو بەشێوەیەک مەسەلەی گومرگ و ھاندانی وەبەرھێنانی بیانی و زیادکردنی توانای پیشەسازی ، تاوەکو ساڵەکانی ١٩٧٢-١٩٧٦ پیشەسازی رێچەکەکانی بەرەو پیشەسازی قورس و تەنانەت کیمیاویش رۆیشت ، ھەروەھا پیشەسازی ئاسن و کانزا و دروستکردنی کەشتی و تاوەکو ئیستاش بە وڵاتیکی سەرکەوتوو لە قەڵەم دەدرێت لە رووی کاڵای ھەناردەکراوەکان لە نێو جیھان ، ئەگەر بچێنە سەر باسی سەنگافورە ئەوا ئەم وڵاتە لە رووی پەروەردە و دەستی کارکردن بەرزترین ئاستی بە دەست ھێنا ، بەمشێوەیە پیشەسازییە پێشکەوتووەکان لە رووی تەکنەلوژیا بوو بە کێبڕکی بازرگانی ، لە کۆتایشدا دەگەینە ئەو ئەنجامەی ھەر وڵاتێک بێەویت ئابوری سەرکەوتوو بە دەست بھێنیت دەبێت پلانی گۆرانکاری لەسەر بنەمای بەرھەمھێنان و دەستی کار دابرێژێت و گرنگی بە کۆمپانیاکان و پیشەسازی و وەبەرھێنان بدات و تاکەکان ھۆشیاربکرێنەوە لە رووی رۆشنبیری ئابوری .


    وەرگیراوە لە :ناوەندی حەمرین





     


    نوسەر : Ahmad Muhamad
    نوێتر
    ئەمە نوێترین بابەتە
    Older Post
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: نھێنیەکانی ئابوری سەرکەوتوو Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top