ژمێریاری یاسایی کێ یە ؟
ژمێریاری یاسایی بەو کەسانە دەوترێ کە هەڵگری بڕوانامەی (CPA) ن کە بەرزترین بڕوانامەی پیشەییە و هاوتای پلەی دکتۆرایە لە فەلسفەی ژمێریاریدا.
- ئەم بڕوانامەیە لەکوێ بەدەست دێت ؟
هەندێک لەزانکۆ جیهانیەکان بەپێی ئەو پێوەرو مەرجانەی (IFAC) دیاری کردووە ئەم بڕوانامەیە دەدەن، لەدوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی بەکالۆرێوس بۆ تەواو کردنی (CPA) لانی کەم 3 ساڵ بۆ 5 ساڵ پێویستە بۆ خوێندن بەپێی یاساکانی زانکۆکە جگە لە ئەنجامدانی پراکتیک بۆ زیاتر لە 4500 سەعاتی کارکردن پاشان نوسینی توێژینەوەیەک و تاوتوێکردنی و دواتر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی شەفەیی گشتگیر لەبوارەکەدا
. - ئایا لەعێراقدا بواری خوێندن ڕەخساوە بۆ ئەم بڕوانامەیە؟
بەڵێ لەعێراقدا هەریەک لە (زانکۆی بەغداد ، پەیمانگەی عەرەبی ژمێریارانی یاسایی ) ئەم بڕوانامەیە دەدەن.
- کاری ژمێریاری یاسایی چیە ؟
ژمێریاری یاسایی لەعێراقدا دەتوانێ کاری ڕێکخستنی ژمێریاری و ڕاوێژی دارایی و وانەبێژی زانکۆکان بکات.
ئایا ژمێریاری یاسایی دەتوانێ کاری وردبینی بکات ؟
- نەخێر ، ژمێریاری یاسایی بۆ ئەنجام دانی کاری وردبینی پێویستە لەپاش بەدەست هێنانی بڕوانامەی (CPA) بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێ لەدووساڵ ڕاهێنان بکات به سەرپەرشی (چاودێرێکی ژمێریاری) پاشان لەلایەن (مجلس مهنة مراقبة الحسابات) تاقیكردنەوەیەکی گشتگیر ئەنجام دەدات و سوێندی یاسایی دەخوات بەمەش مۆڵەتی (چاودێری ژمێریاری) وەردەگرێت، بەم جۆرەش ناونیشانی پیشەیی لە ژمێریاری یاسایی یەوە دەبێتە (ژمێریاری یاسایی و چاودێری ژمێریاری) (محاسب قانوني ومراقب حسابات) .
- ماوەی چەند پێویستە بۆ ناونیشانی ژمێریاری یاسایی و چاودێری ژمێریاری ؟
لە دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ بەدەست هێنانی ئەو ناونیشانە پێویستت بە نزیکەی 8 بۆ 10 ساڵە.
0 comments:
Post a Comment